چۆنییەتی دامەزراندنی پەژاک/ ڕاوێژی ئیسرائیل بۆ جەمیل بایک لەو کاتە چ بوو؟

  • ۲ سال قبل

پازدەی خاکەلێوەی هەرساڵ یا بە قسەی پەکەکە ۴ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان و دامەزراندنی پەژاکە.

لێردەا لەبارەی دامەزراندنی پەژاک پێویستە بابەتیک باس بکرێت کە چۆن پەژاک دامەزرا و ئارامانجی چ بوو و لەلایەن کام گرووپ و وڵاتانەوە دامەزرا.

سەرەتای ساڵی ۲۰۰۴ گۆڕانکاری ناوچەیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە بیانووی ڕووداوی تێرۆریستی ۱۱ سێپتەمبەر بووە هۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق بە بیانووی ئەوەی کە چەکی کیمیەوەیی لەبەردەستدایە کە بۆ خۆی پیاوی ڕۆژئاوا بوو لە شەڕ لەدژی ئێرانیش.

عەبدۆڵا ئۆجالان کە لەساڵی ۹۹ لەگرتووخانە و دیلی ئەمریکا و تورکیایە و بەکردار ئیشەکانی لەلایەن براکەیەوە ئۆسمان بەڕێوە دەچوو، ۴ی نیسان کەڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان بەڵام لە بنەڕەتدا سەرکەوتنی چەپەکانی وەک جیمل و دوران و موراد بە سەر ڕاستەکانی وەک ئۆسمان و دۆکتۆر سلێمان و نێزیکەی ۱۰۰۰ کادێری پێشەنگی پەکەکە لەو ساڵانەدا بوو کە لە پەکەکە دابڕان.

جەمیل کە بۆ خۆی وەک هێڵی توندئاژۆ لەپەکەکەدا پیشان دەدات لە بەرانبەر هێڵی لیبراڵ و چاکسازی ئۆسمان و ئەوانی دیکە.

منداڵانی گەمژەی ئەوڕۆکە کە فریوی ڕواڵەتی پەکەکە و پەژاکیان خواردبوو و وەک دەڵێن “دەنگی دەوڵ لەدوورەوە خۆشە” وایان دەزانی ئەمە بە بۆنەی لەدایکبوونی ئۆجالانە بەڵام بەکردار پشت شێلانێکی ڕامیاری بوو لەلایەن بایکەوە بۆ ئۆسمان کە ئێستا لەژیاندا نەماوە.

ئەمریکا و ئیسرائیل کە لەشەڕی سەدام بەدرێژایی ۸ ساڵ زیانیان بەرکەوتبوو و ئێران سەرکەوتوو بوو بیریان لێکردەوە تا لە نێوان ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکان هاوەپەیمانی بۆ خۆیان ببینەوە و لەڕێگای دیدار لەگەڵ سەرکردە لێکترازاکانی پەکەکە، تەڤڵی پێشنیازی جەمیل بایک و دوران بن لەئێران و ناویان نا پەژاک.

لەلایەکی دیکەوە جەمیل ویستی کە هەرکات بیەوێت پەژاک هەوسارەکەی لەدەستیدا بێت و لەدژی ئێران بەکاری بێنێت و لەلایەک ویستی ئەمریکا بو ئیسرائیل کە جێگرەوەی سۆڤیەت لەناوچە بوو بسەلمێنێت کە دەتوانێت ئیشێک بکات.

شاندی پێکهاتوو لە چەندین بەرپرسی جوو و ئەمریکی لە قەندیل بە فەرمی شیرینی دامەزراندنی پەژاکیان خوارد و لەم پێناوەدا یارمەتی زۆری پەکەکەیان کرد تا بە ئەوڕۆژیش.

ئەو ڕۆژانە ئەمریکا هاتبووە ناوچەکەوە و پەکەکە بەلە بەرچاو گرتنی ئەوەی کە لەنێو لیستی تێرۆریستی دایە، بەڵام لەڕێگای دامەزراندنی هەسەدە هەوڵی دا تا ڕوخساری خۆی بشارێتەوە، بۆیە ئەمریکا بیری لەوە کردەوە تا لەڕێگای پەژاکیشەوە ڕوخساری تێرۆریستی خۆی بشارێتەوە.

لەوانەیە لە مێشکی هەندێکان دا وا دەرکەوتێک کە ئەم نووسینانە دوژمنیە لەگەڵ پەکەکە “ئەوانەی کە چاو و گوێی داخراویان” هەیە. بەڵام جەمیل بۆ خۆی دانی پێدانا کە لە کاتێکدا کە باڵوێزی ئەمریکا لە تاران چۆڵ کرا ئەمریکییەکان کە تێدا بوو بە هەندێک ئامێر هەوڵیان دا تا بەڵگە و لاپەڕەکان لەناو ببەن.

ئەو بەڵگە و لاپەڕانە دەریانخست کە پەکەکە هاوپەیمانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.

پارتە دژبەرەکانی دیکەی ئێران کە لەکەمپ بوون (کۆمەڵە و دێمۆکرات) وتەنیا پەکەکە لە سەرووی ئیش دا مابووەوە و لە سەرووشیانەوە هێزی چەکداری بۆ شەڕی چەکداری هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا کە دەیویست تەڤلی یەکێتی ئەورووپا بێت و قوبرس کە بنکەی ئەمریکایە لەگەڵ تورکیا کێشەی هەبوو، کەوایە پەکەکە پیۆنێکی باش بوو بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بەرنامەیە.

ئیسرائیلیش کە لە ناوچە شکستی خواردبوو لە هێرشەکانی حزبۆڵا و حەماس کە تورکیا باڵی حەماسی پاڵپشتی دەکرد.

پەژاک گرووپێکە کە لەلایەن سەهیۆنیستەکانەوە دامەزرا و بەکردا کلیلەکەی لەدەستی پەکەکە و جەمیل بایک دایە.

ئەوان هیچ سەربەخۆیان نییە و ئەندامە ئێرانییەکان توانای سەرۆکایەتیان نییە، ئەم بابەتە لەگەڵ جەمیل بایک باس کرا کە ڕیگا نەدات رۆلی پەژاک بەدەست ئێرنییەکانەوە بێت چوونکە نەیدەویست ئەزموونی تاڵی دێمۆکرات و کۆمەڵە دووپات ببێتەوە.

لە بەر ئەمەیە کە پەژاک و کۆدار بێ مۆڵەتی قەندیل و جەمیل ئاویشیان پێ ناخۆردرێتەوە و هەردەم لە کەجەکە و کەژەکەوە دوو یا چوار کەس لە قەندیل لە ناوەندی کۆبوونەوەکاندا ئامادەن و بەڕێوەیان دەبەن و بەرنامەیان بۆ دادەڕژێن.

بەڵام زۆرێک لە بەرنامەکانی پەژاک وەک پەکەکەیە. پەکەکە بە هەڕەشە و ترس و توقاندن توانی خەڵک بترسێنێت و ئاستەنگەکان لابدات.

ئەمانە لەڕێگای باجگرتن و داڕووتاندنی خەڵک کە هێشتاش لە ئەرووپا و تورکیا درێژەی هەیە و هەڵبەت گواستنەوەی هێڵی مادەی سڕکەر بۆ ئەرووپا لە ئامەد بۆ حەکاری و ئەرمەنیا تا ئەرووپا سەرقاڵی چالاکین.

پەژاک بۆ تەڤلی کردنی هێز چالاکی بەربڵاوی هەیە، منداڵانی کورد دەرفێنێت و لەتورکیا و سوریا بەکوشتیان دەدات.

باجگرتن لە خەڵک و تەنانەت کۆڵبەران وچالاکانی ئابووری و خاوەن کارگە بچووکە پیشەسازیەکان و بازرگانی و لەئەنجامدا کوشتنی کەسانی وەک سۆران ئەختەر یەکێک لە کردارەکانیانە کە لەکارناەمی پەژاک دا تۆمار کراوە .

پەژاک بە تەواوەتی پیۆنێکی دانراو و پارتێکی ئەمریکی باڵی پەکەکەیە و ئیسرائیل لەبواری داراییەوە دابینی دەکات.

گەر وا نییە، کەوایە هاوپەیمانی هەسەدە لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا چ واتایەکی هەیە. لەکاتێکدا کە ئەمریکا دەزانێت سەرکردەکانی پەکەکە لەوانە مەزڵووم عەبدی یا هەر ئەو شاهین جیلۆە سەرکردایەتی دەکات، تەنانەت ئاڵدار خەلیل و ئیلهام ئەحمەد کە بۆ خۆیان ئەندامی ناوەندی پەکەکەن بەڵام لەگەڵ شاندی ئەمریکی و ئەرووپی دادەنیشن و دەڕۆن بۆ ئەوێ.

ئەنجامی ئەوەی کە بەرژەوەندی ڕۆژئاوایەکان بۆ بەکارهێنانی پەکەکە و باڵەکانی سەر بەو گرووپە چ لەسوریا و چ لە ئێران (پەژاک) هێشتاش درێژەی هەیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب