پەکەکە کەڵک لە سۆزداری و هەستیاری و زانابوونی کەم منداڵان کەڵک وەردەگرێت/ کۆبرا حاجی زادە کێ بوو؟

  • ۷ ماه قبل

منداڵ سەربازی زۆر لە نێو پەکەکە و پەژاک دا کوژراون کە ئەمە پێشلکاری بەرچاوی مافی مرۆڤە و یاسای نێودەوڵەتی لەوانە ژنێڤ جەخت لە سەر مافی منداڵان دەکاتەوە؛ بەڵام سەرکردەکانی ئەم گرووپە چەکدارانەی وەک پەکەکە هێشتاش بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی کەڵک لەمنداڵانی تەمەنی خوار ۱۸ ساڵ وەردەگرن.

خاڵی سەرەنج ڕاکێش ئەمەیە کە ڕێکخراو و دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و میدیاکانی ڕۆژئاو کە خۆیان بە پارێزوانی مافی مرۆڤ دەزانن لەم بارەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

چاودێر لەپێناو ڕوونتر بوونی بابەتەکە و پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەژاکەوە بۆ منداڵانی تەمەن خوار ۱۸ ساڵ کە تەڤلیان دەکات دیمانەی ئەنجام داوە.

پێشتر لەم قەوارەدا دیمانەمان لەبارەی منداڵە کوژراوەکان لەنێو ئەم گرووپە بڵاو کردووتەوە کە جێگای سەرنجی خوێنەران بووە.

ئەم دیمانە لەبارەی کۆبرا حاجی زادەیە کە لەکاتی تەڤلی بووندا بەس ۱۴ ساڵی بووە.

دەقی دیمانەکە:

وێڕای ناساندنی خۆتان، لەبارەی کۆبراوە بۆمان بڵێن.

من ئاگر ماکۆم و ساڵی ۲۰۱۲ توانیم لە پەکەکە هەڵبێم. ناوچەیەی ئێمە زۆرتر لەبواری جۆگرافی و هاوسنووری لەگەڵ تورکیا لە بواری کەرەستە و خزمەتگوازایەوە لەچاو ناوچەکانی دیکە بێ بەشترە.

ئێمە زۆرتر خەریکی ئاژەڵداری و قاچاخی گازۆئیلین لە سنور. کچەکانیشمان زۆرتر فەرش دەچێنن و ئەوانەی کە ئاژەڵداری دەکەن لە بەهار تا پائیز دەڕۆن بۆ لەوەڕگەکان لە نێزیکی سنوور.

باسی ناوچە سنووریەکانم کرد، ئەندامانی پەکەکەش لەو ناوچانە هاتۆچوویان هەیە و داوا لەخەڵک دەکەن یارمەتیان بدەن و سەیر ئەوەیە کە هەوڵ دەدەن خۆیان وەک خەڵکی ناوچەکە بناسێنن بێ ئەوەی کە ناوی خۆیان بڵێن.

شێوەی تەڤلی بوونی کۆبرا چۆن بوو؟

وەک باسم کرد ناوچە سنووریەکان دۆخێکیان هەیە لەوانە کەمبوونی پەروەردە و پێشگرتنی ماڵبات لە خوێندنی کچانە. بۆ نموونە ڕێگا دەدەن بەس تا قۆناخی سەرەتایی یا ناوەندی بخوێنن.

من بۆ خۆشم تا پۆلی حەوتەمم خوێند دواتر ڕۆشتم بۆ تاران و ساڵێک لەوێ ئیشم کرد.

هۆکاری تەڤلی بوونی ئەمانە بۆ نێو پەژاک و پەکەکە لەم ناوچە سۆزدار و نەناسینی ناوەڕۆکی گرووپەکانە.

ئەوان بەڵێنی جۆراوجۆریان پێ دەدەن بۆ نموونە هاوسەرگیری کە ئەمانە دەبنە هۆی لەخشتە بردنی من بوو.

کۆبرا لە شاخ کاتێک کە مەڕەکانی دەلەوەڕاند فریوی خوار و تەڤلی بوو و پێشتر دایکی هەوڵی دابوو تا نەهێڵێت لەگەڵ ئەندامانی پەژاک کە بۆ نان دێن قسە بکات و دەیشاردەوە بەڵام لە ئەنجامدا لەخشتەیان برد.

تا پێنجەمی سەرەتایی خوێندبوو کاتێک بیستم کە تەڤلی بووە واق مام. بەس ۱۳ ساڵی بوو کز و ژار و نەخۆش.

ڕەوتی جووڵە و پێشکەوتنی لەنێو پەکەکە دا چۆن بوو بۆمان باس بکە.

لە ماڵباتی حاجی زادەکان زۆرتر کچ تەڤلی بوون کۆبرا نە یەکەمین بوو و نە کۆتا. بەڵام تەمەنی کەم بوو لەوانەی کاتی ڕفاندن بەس ۱۴ ساڵی بووبێت.

ئەو پێش ئەوەی کە من تەڤلی بم لەناوچەی خواکورک پەروەردەی بینی بوو. نەخۆش بوو و کێشەی خۆراکی هەبوو، دەیخوارد بەس گەورە نەدەبوو و هیچ کات پلەی فەرماندەیی وەرنەگرت. بەردەوام ئەندامێکی سادە بوو.

لەژینگەی پەکەکەدا کەڵکی خراپ لە سۆزداربوونی مرۆڤەکان و پرسی ژنان لەقەوارەی ڕامیاریدا وەردەگیردرێت.

یادەوەریت لە کۆبرا هەیە ئەو کاتەی لەگەڵی بوو؟

بەڵی لەساڵی ۲۱۰ لەزاپ بووم. هاتبوومە دۆکتۆر. قسەم لەگەڵ کرد و پرسیم خەڵکی کوێیت وتی ماکۆ، تا وتی حاجی زادەم دەمناسی و منیش ناوی گوندەکەمانم وت وتی ئاگات لە ماڵباتی ئێمە هەیە؟ دەمزانی باوکی کۆچی دوایی کردووە بەڵام نەمگوت چوونکە من دوای ئەو تەڤلی ببووم وتم هەموویان باشن. چوار خۆشک و سێ برا بوون.

بیرەوەریەکی دیکە لەساڵی ۲۰۱۱ لە زاگرۆس بوو کاتێک کە ئامادە دەبووین بۆ چالاکی شتازا بینیم ژارتر بووە و گەڵتەم پێکرد و وتم نانت پێ نادەن بخۆی وتی نا کەبابمان پێ دەدەن. ئەو چەکی بی کەی سی پێ بوو لەگەڵ ۴۰۰ گولە لەنێو کۆڵەپشتییەکەدا، کیسە خەوێک و دۆشەکێک و … کە هەڵگرتنیان بەڕاستی زۆر دژوار بوو بۆی بەڵام.

لە کۆتایدا شتێک هەیە بێڵێیت.

بەڵێ تکا دەکەم دەنگمان بە گوێ دەوڵەت و بەرپرسان بگەینن کە گرنگایەتی بدەنە ئاسایش و پەروەردە لەم ناوچەیە.

 پەکەکە و پەژاک کەڵکی خراپ لە نەخوێندەواری و سۆزدار بوونی منداڵان و ماڵباتەکان وەردەگرن.

ئەم منداڵانە لەوانەی لەگوندێکەوە نەڕۆشتبنە گوندێکی دیکە یا شارێک و ناناسن لە ئەنجامدا بەدوای جیهانی نوێدا دەگەڕێن بەڵام نازانن دەکەونە نێو گرتووخانەیەک لە شاخ و ئارەزووی دووبارەی گوندەکەیان دەکەنەوە.

بەکارهێنانی منداڵان (ڕفاندن و فریو دانیان) لە شەڕدا بۆتە ئیشێکی ئاسایی بۆ پەکەکە و پەژاک.

کۆبرا لە ئامەد کوژراو، بەڵام مەر پەژاک ناڵێت من دوژمنی ئێرانم کەوایە بۆ کۆبرا لە تورکیا دەکوژرێت؟ یا زۆرێکی دیکە لە سوریا.

شایانی باسە دەبێت لەبارەی درۆ و فریودانی پەژاک زۆرتر بگوترێت یا ناسینی خەڵک زۆرتر بێتەوە.

دایکی کۆبرا ئێستا نەخۆشە و توانای ئەوەندەشی نەبوو تەرمی کچەکەی ببینێتەوە، ئەوان هەژارن و باوکی دووساڵ دوای تەڤلی بوونی کۆچی دوایی کرد ئەم ماڵباتە نموونەی یەکەم و کۆتایی نین لەم بابەتەدا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب