پەکەکە و پەژاک و تاوانی بەردەوامی “ونکردنی زۆرەملێ ئەندامەکان

  • ۲ سال قبل

پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی پەژاک، لەگەڵ گرووپە گرێدراوەکانی دیکەی لەناوچەکە (سوریا، تورکیا و ئێراق) بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی شێوازی جیاواز لەپێش دەگرن.

سەرەڕای ڕوابوون و خۆشەویستی ڕواڵەتی و سەرەتایی ئەم گرووپانە و سەرنجی شەڕە پارتیزانییەکانیان بۆ گەنجان و لاوان و هەروەها سەرنج ڕاکێش بوونی دروشمەکانیان لەمەڕ بەدی هێنانی مافی کوردستان کە لاوانی پێ هەڵدەخەڵەتێنن؛ بەڵام بە هۆی ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی تێرۆریستییان و هەروەها دەرکەوتنی دژواریەکانی شەڕ و ژیانی پارتیزانی لە شاخ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حەزکردنیان کەم دەبێتەوە؛ لە ئەنجامدا پەکەکە/ پەژاک ناچار دەبن بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان پەنا بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و لاوان و منداڵانی ۱۳ بۆ ۱۵ ساڵ ببەن.

بەمجۆرە، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و تەنانەت منداڵان تەڤلی ئەم گرووپە دەبن؛ ئەندامێتی کە لەبەر ئاگادارنەبوون، فریۆ و داینی زانیاری هەڵە و تەنانە مرۆڤ ڕفاندن دەکرێت.

پەکەکە، واتە شەڕ؛ لە شەردا بەتایبەت لە شەڕی شاخ و پارتیزانیشدا مردن، بەختێکی زۆرری لە سەر ژیان هەیە. کەوایە لە شەڕی پەکەکە و دەزگا گرێدراوەکانیدا زۆرتر منداڵان کوژراون و دەکوژرێن.

بەڵام ڕووداوی تاڵی دیکە لەم چەند ساڵەدا لەنێو ئەم گرووپانەی پەکەکە و پەژاک ڕووی داوە. ئەم گرووپانە و سەرکردەکانیان، سەرەتا نکۆڵی لە گەنجان و منداڵان دەکەن و کاتێک کە ماڵباتەکان بۆ بەدواداچوونی چارەنووسیان سەردانی بنکەکانیان دەکەن نکۆڵی لێدەکەن و بچووکیان دەخەنەوە و هەڕەشەشیان لێدەکەن.

بەواتایەکی دیکە، پەکەکە و پەژاک دەڵێت منداڵان و گەنجان کە باسیان دەکرێت، لە بنکەکانیاندا نیین. گەر ماڵباتەکان پێداگری بکەن ئەوە ڕووبەڕووی دەستەبەسەر کردن دەبنەوە.

قۆناخی دووەم لە ڕەوتی مرۆڤ ڕفاندن دا، بە وەشانی هەواڵی مردنی ئەندام دەستپێدەکات. لەڕاستیدا، چەند ساڵ دوای ڕفاندنی ئەندام یا فریو داینی و بێ ئاگادار هێشتنەوەی ماڵباتەکانیان لە چارەنووسی منداڵەکانیان، لەپڕێکدا پەکەکە / پەژاک هەواڵی مردنیان بڵاو دەکاتەوە (کەزۆرتر لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە تورکیا و سوریا و هەرێمی کوردستان کوژراون.)و بەمجۆرە ماڵباتەکان دەزانن کە منداڵەکەیان کوژراوە و دەزانن کە پێشتر درۆیان کردووە؛ بەڵام ئەمە چەند ساڵ درەنگتر ڕوو دەدات.

لە قۆناخی سێیەم دا؛ باسی تەرمەکە نییە. ئەو کە کوژراوە و تەرمەکەی لە شاخە دژوارەکاندا بەجێ هێشتراوەە یا ئەوەی کە دووبارە پەکەکە و پەژاک درۆ دەکەن و بەس بۆ ئەوەی کە ماڵباتەکان چیتر بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵەکانیان نەکەن بڵاو دەکەنەوە تا ماڵباتەکان دڵنیا بن کە کوژراوە و بەدوایدا نەڕۆن.

لەقۆناخەکانی سەرەوە، تاوانی ون کردنی زۆرەملی ڕووی داوە کە بەردەوامە. ئەم تاوانە بە زمانی سادە، واتە ماڵباتێک لە ترس و هیوای مردن یا زیندوو ماینی یەکێک لە ئەندامانی دا دەهێڵێتەوە.

یەکێک لە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤ پارێزبەندیە لە هەرجۆرە دەستدرێژی بە لەش و دەروونییە. ئەم مافە لەوانەیە جۆری جیاوازی هەبێت.

کەسانی نەناسراوی سەر بە گرووپە چەکدار و تێررۆریستیەکان دەگەن و بە یۆنیفۆرمی نافەرمی سەربازی بە زۆر چوارچێوەی تاکەکەسی کەس یا ماڵباتەکان تێپەڕ دەکەن بێ ئەوەی کە نامەی دادیان پێ بێت لەمەڕ دەستگیر کردنی ئەو کەسە و بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلەکەی دەبن و لەوێ دوور دەکەونە. لەبارەی پەکەکەش دەکرێت هەر ئەم قۆناخانە باس بکرێن.

منداڵێک هەڵدەخەڵەتێت، دەرفێندرێت، بەڵێنی درێژەدان بە خوێندن و ئیش لە ئەرووپا و هەرێمی کوردستانی پێدەدرێت و لە ئەنجامدا خۆی لە بنکە شاراوەکانی پەکەکە لەشاخ دەبینێتەوە. لەم ماوەیەدا، مافی پەیوەندی کردنی لەگەڵ ماڵبات نییە.

ماڵباتێک کە لەوانەی گەیشتبێتنە بنکەکان بەڵام ڕووبەڕووی نکۆڵی سەرکردەکانی گرووپ دەبنەوە. دوای چەند ساڵ هەواڵی مردن لەگەڵ وێنەیەکی نادیار لە کەسی کوژراو بڵاو دەبێتەوە و تەواو. تەرم و شوێنی ناشتنەکەشی دیار نییە.

ماڵباتی کەسێک کە لەم دۆخەدا نازانێت کەسەکە مردووە یا زیندوو و دۆخی چۆنە. ڕێکاری پەکەکەش لەمبارەوە شاردنەوەی زانیاریە پەیوەندیدارەکانی لەمەڕ کورژاوەکان کە دەبێتە هۆی نیگەرانی و سەرلێشێواوی ماڵباتەکان.

ون بوونی زۆرەملێ دیاردەیەکی ناخۆشە کە زۆرتر لەلایەن گرووپە چەکدارەکان کە دەوڵەتەکانی پاڵپشتیان دەکەن ئەنجام دەدرێت.

لەدیاردەی ون کردنی زۆرەملێ دا، کەسەکە بە هۆی گرێدان بە گرووپ یا ڕێکخراو یا بیروبۆچوونێکی تایبەتی پێچەوانەی حەزی خۆی کە دەیشارنەوە لە ڕای گشتی، بەڵام لەو کاتەدا هۆکارێکی گرنگ کە گرنگایەتی و ناشیرینی تاوانەکە زۆرتر و ئاشکراتر دەکات، حاڵەتی سەرلێشێواوی و ناڕوونی قوربانی و ماڵباتەکەیە.

لەبارەی پەکەکە، کەسەکە بە هۆی کورد بوون دەبێت بۆ هزری باتڵی ئەم گرووپە شەڕ بکات، بکوژرێت و لەئەنجامدا لە شاخەکان فڕی بدرێ بێ ئەوەی کە ماڵباتی ئاگادار بن.

کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەرانبەر ونبوونی زۆرەملێ کە لەڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەسەند کراوە بۆ ڕێگرتن لە ون بوونی ئەم جۆرە کەسانە دانراو و لە ۲۰ سێپتەمبەری ۲۰۰۶ پەسەند کرا و لە ۶ی سۆباتی ۲۰۰۷ لەلایەن سکێرتێرەوە واژۆ کرا.

لە ۲۳ی دێسەمبەری ۲۰۱۰ بوو بە یاسای مسۆگەر بۆ جێبەجێکردن کە لە ئووتی ۲۰۱۷ لەلایەن ۹۶ وڵاتەوە واژۆ کرا و ۵۷ وڵاتیش جێبەجێیان کردووە.

بەمجۆرە، پەکەکە پێشڵکاری بەردەوامی کنوانسیۆنی نێودەوڵەتییە لەمەڕ تاوانە بەردەوامەکان.

مادەی ۲ی کنوانسیۆنی پاڵپشتی لە هەموو تاکەکان لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ ئەم تاوانە بەمجۆرە پێناسە دەکات: “ئەو کەسانەی کە بە پێچەوانەی حەزی خۆیان، ڕاگیراون، دەستبەسەر یا ڕفێندراون یا بە شێوازی دیکە بێبەش کراون لە ئازادیەکانیان و ئەم ئێشە لەلایەن ئەرکدارانی دەوڵەتی یا ڕێکخراوە ڕێکخستن کراوەکان یا کەسانی ئاسایی لەلایەن یا بە ڕەزامەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆی دەوڵەتی دەکرێن، ئەنجام دەدرێت. لەکاتێکدا کە لەبارەی چارەنووس یا شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیاریەک نادرکێندرێت و بەم ڕاستیە کە ئەوانە لەم ئازادیە بێ بەش کراون.”

خاڵێکی دیکە کە دەبێت ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە کە بە پێی مادەی ۵ی کنوانسیۆنی سەرەوە، هەرکات تاوانی ونکردنی زۆرەملێ ئەنجام بدرێت بە بەربڵاوی و ڕێکخستن کراوی، بەوجۆرەی کە لە یاسای نێودەوڵەتی دا پێناسە کراوە، وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت و دەرئەنجامی دژوار بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دەسنیشان کراوە بۆ بکەران و ئەو دەوڵەتانەی کە پاڵپشیتان لێوە دەکەن.

دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە کە ئەم تاوانەی پەکەکە مافی ژیانی ئەندامانی پێشل دەکات. کنوانسیۆن پێی وایە “هەرجۆرە کردارێک بۆ ون کردنی زۆرەملێ، ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی پاڵپشتی یاسایی داناوە و ئێش و ئازاری زۆر گەیشتووە بە خۆیان و ماڵباتەکانیان.”

وەها کردارێک دەبێتە هۆی پێشلکاری یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی کە مافی ناسینەوەی تاک لەلای یاسا، مافی ئازادی و ئاسایشی تاکەکەسی، مافی ئازادی لە گۆڕەوشار یا سزاکان و هەڵسووکەوتە ستەمکاریەکانی دیکە، نامرۆیی و بچووک خستنەوە گەرەنتی دەکات.

هەروەها ئەم هەنگاوە، مافی ژیان پێشل یا هەڕەشەیەکی ڕژد لەم بارەوە هەژمار دەکرێت. بەمجۆرە، لەڕێگای پێشلکاری مافی ژیان و درێژەی ژیان، پەکەکە و پەژاک بە کردار ئەندامەکانیان بەرەو مردن دەنێرن. چونکە بەشێکی زۆر لە ئارمانجی رفاندن و ونکردن، سڕینەوەی لاشەیی تاکەکانە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب