پەکەکە هەواڵی کوژرانی ۵ منداڵی دوای ۵ ساڵ ڕاگەیاند

  • ۲ سال قبل

پەکەکە بۆ پێشگرتن لە سزادران بە هۆی بەکارهێنانی زۆرەملێ منداڵان، مردنی ۵ مندال کە ۵ ساڵ لەوە پێش کوژراون ئێستا بڵاو دەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پەژاک هێشتا منداڵی سەرباز تەڤلی دەکات. پەکەکە وەک هەردەم ناسنامەی ئەندامە کوژراوەکانی ڕادەگەینێت بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە تەمەن و ساڵی لەدایکبوونیان نادات.

چوونکە دەیەوێت بیشارێتەوە کە ئەندامەکانی خوار تەمەنی یاسای بوون. هەروەها ئەم گرووپە بۆ پێشگرتن لە بەدواداچوونی ڕێکخراوەکان مافی مرۆڤ، مردنەکان درەنگ ڕادەگەینێت. ئەمجارە ناوی ۵ منداڵی ڕاگەیاندووە کە ۵ ساڵ پێش لە ئۆپراسیۆنێک دا کوژراون.

ئەم وێنانە بە ئاسانی پیشان دەدەن کە لەکاتی مردن و بەدڵنیایەوە لەکاتی ئەندام بوون هێشتا منداڵ بوون. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە نێوی ئەم پێنج منداڵەی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ۲۰۱۷ لە ئێراق کوژراون.

هەپەگە باڵی چەکداری پەکەکە لە ڕاگەیەندراوێک دا ڕایگەیاند: لە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۷ هەڤاڵانمان ئەکین، ستێرک، مەد، رۆستەم و چیاگەڕ لە هێرشەکانی تورکیا بۆ هەفتەنین لە باشووری کوردستان کوژران.

ناسنامەکانیان بەم شێوازەی خوارەوەیە:

  • ڕەوانعەلی بە نازناوی ئەکین کوردستان خەڵکی سلێمانی
  • سۆڵتان داوچەک بە نازناوی ستێرک کاوە ڕۆژ خەڵکی شڕنەخ
  • مەد برش کاسیجی بە ناز ناوی مەد مەزدا خەڵکی جۆلەمێرگ
  • مەلک ئەرسەلان بە نازناوی ڕۆستەم گەرزەن خەڵکی بێتلیس
  • دەلیل تەکین بە نازناوی چیاگەڕ دەلیل خەڵکی گوندی ئۆلیە

هەرچەند ئەم ۵ منداڵە خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بوون، بەڵام پەکەکە وەک هەردەم ناسنامەی کوژراوەکان بلاو دەکاتەوە و تەمەنی لەدایکبوونیان ناڵێت تا لە تاوانی چەکدارەکردنی منداڵان خۆ قوتار بکات.

بەئەندام کردن لەنێو کوردانی ئێران کە تەمەنیان خوار تەمەنی یاساییە

چاودێر جەخت دەکاتەوە کە تەنیا منداڵانی کوردی تورکیا یا سوریا نین کە لەلایەن پەکەکە و باڵە سوریەکەیەوە واتە یەپەگە ئیشیان پێ دەکرێت.

دەیان منداڵی کوردی ئێرانی هەڵخەڵەتاو لەسەر دەستی پەژاک هەن و ماڵباتەکانیان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن کە هەر ئەو نیگەرانیانە و سەرنجی ڕاگەیاندنەکان لەبارەی منداڵانی سەربازی کورد کە لە شوێنەکانی دیکە هەیانە، بۆ ئەندامانی ئێرانی و منداڵی پەژاکیش هەیانبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب