پەژاک و کۆدار لەژێر چاودێری توندی قەندیل دان/ ئامەد شاهۆ کییە؟

  • ۲ سال قبل

چاودێر لەگەڵ ئەندامانی دابڕاوی پەژاک و پەکەکە قسەی کردووە کە تایبەتمەندی هەندێک لە فەرماندەکانیان وەک لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز، بۆزان تەکین، عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدی، ڕێزان جاوید و فواد بێریتانیان باس کردووە و هەندێک لەم دابڕاوانە خوازیاری بابەتی زۆرتر بوون لەمبارەوە.

ئەم دیمانەیە لەبارەی ئامەد شاهۆ دایە کە یەکێک لە دابڕاوەکان باسی دەکات.

دەقی دیمانەکە:

خۆتان بناسێنن.

من تێکۆشەر ڕۆژهەڵاتم لە مەریوانەوە.

لەبارەی تایبەتمەندی و شێوەی تەڤلی بوونی ئامەد گەر زانیاریتان هەیە بۆمان باس بکەن.

من ۲۰۱۲ دابڕام و هۆکەشی نەبوونی حەز و مەیلی ڕامیاری و ڕۆشتن بۆ ئیش کردن لەسلێمانی بوو. لەڕاستی دا من لەساڵی ۲۰۰۸ تەڤلی بووم و بەڵێنی ئیشیان پێدام و شوێنی چاکتر، لە قۆناخە سەرەتایەکان دا چەند ڕۆژێک چاوەڕ بووم تا چارەنووسم دیاری بکرێت.

ئامەد شاهۆ لەو کەسانە بوو کە بۆ قسەکردن و ڕازی کردنم هاتبوو و دەیگووت کە دوای پەروەردە باشترین ئیشم دەدەنێ.

من ڕۆشتم بۆ کەمپی نایلۆنی لە پائیز و لەژێر باران بۆ بینینی پەروەردە. دۆخی تەندرووستی و خۆراک زۆر خراپ بوو.

لە پولەکەدا ئامەد شاهۆ بۆ وتنەوەی وانەی کۆمەڵناسی هاتبوو، وەک بڵێیت کۆمەڵناسە. ۳۰ ساڵی بوو و ئاکارێکی منداڵانەی هەیە و سەرکردەکانیش وەک منداڵێکی بچووک هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکەن. دەمبینی کە بایان دەکرد بە قولیا لە پشتەوە پێ پێدەکەنین.

بۆ وانەی مێژووی پەژاک و گرتووخانەش هاتبوو، وەک بڵێیت لە گرتووخانە ماوەتەوە و دوبارە تەڤلی پەکەکە بۆتەوە. ئەو خۆی وەک پاڵەوانی گرتووخانە دەناساند، جەستە زۆر پێکنیناوی بۆ بۆم، منداڵ بوو بەڵام دەیویست خۆی وەک زانا و گەورە پیشان بدات. لەوێ بوو کە بە خۆمم وت پەکەکە ئەوەندە ئێرانییەکان بچووک خستۆتەوە بۆیە ئامەد هەوڵ دەدات خۆی گەورە پیشان بدات. ڕۆژێک دوو لەسەرکردەکانی پەژاک، مازیار و فواد بێریتان دەکەنین و گاڵتایان دەکرد و بە ئامەد دەیانگووت هێلکە، زۆر سەیر بوو لەلام.

باسی شێوەی پێشکەوتنی بکە لەنێو پەژاک.

من دوای پەروەردە بۆ قسەکردن لەگەڵ فەرماندەکان و ڕۆشتن لە پەکەکە هەنێردرام بۆ شوێنێکی دیکە، گارە ناوچەیەک بوو کە زۆر دوور بوو بە قەندیل و سنووری ئێرانەوە.

منیان هەڵخەڵەتاند و درۆیان کرد. ئەوەی من تێگەیشتم و دەزانم بەڕێوەبەرایەتی و سەرکردایەتی پێویستی بە ئەزمون و کارزانی هەیە و لەنێو پەکەکەش دا پێویست بوو کە لانی کەم فەرماندە لەناوچەیەک دا چالاکی کردبێت. وەک خۆیان دەڵێن تاڵ و شیرینی بینیبێت و تامی کردبێت. لەانەی لە هەندێک دەزگاکانی پەکەکە بەتایبەت لە هەپەگە وەها بوو کە هەرچەندە پیاوی شەڕ ببای ئەوەندە مافی قسەکردنت هەبوو.

هەرکەس قاچی بە قەت لێفە شڕەکەی ڕاکێشێت. بەڵام لەپەژاک دا من بینیم و ئێستاش دەبینم کەسانێک کە قەت ناوچەی شەڕ و تورکیایان نەبینیەوە و سواری پشت و کرداری مندالانی کورد بوون، ئێستا سەرکردە و سەرۆکن هەر لە فواد بێریتانەوە بگرە تا ڕیزان و زیلان و ئامەد شاهۆ.

ئەو لەبەر مانەوەی ساڵێک لە گرتووخانە کە خەوتبوو و نوستبوو، ببوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەژاک. هەڵبەت ئەوەش بڵێم کە دەیاندواند و دواتر گاڵتەیان پێدەکرد و کەسانێک هانیان دەدا بۆ قسەکردن لە تەلەڤزیۆن وەک بڵێیت وتارخوێنێکی باش بێت بەڵام لە پشت سەرەوە گاڵتەیان پێدەکرد.

هەڵبەتە هەندێک لە سەرکردەکانی کۆدار و پەژاک دەبێت لەلایەن جەمیل بایک و دوارن کاڵکانەوە پاڵپشتی بکرێن و پشتڕاست بکرێنەوە وەک مەزڵووم هەفتەن بۆ نموونە دژی هاتنی شۆڕش ئاڵان بۆ نێو پەژاک بوو و زاگرۆس هیوا کە ئێستا لە ژێر چاودێری جەمیل بایک دایە لە قەندیل.

ماوەیەک لەوێ بووی، ڕەوتی ڕامیاری ئەم گرووپە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

چاولێکەن، پەژاک و کۆدار سەربەخۆ نین و درۆیە چونکە کەجەکە چەتریانە و فەرمانیان بۆ دادەنێت و تەنانەت ئەوەی بخۆنیش لەلایەن جەمیل بایکەوە دستنیشان دەکرێت. ئەوەی کە چی بخۆن و چی بڵێن.

ئەم گرووپە نابێت لە ژێر چاودێری دەربچێت گەر دەرچوو وەک کەلهۆر یا شێرزاد کەمانگەر دەردەکرێت یا وەک ئەوانەی دیکە دەنێردێت بۆ سوریا.

دێمۆکراسی و ئازادی بەیان لەوێ درۆیە چونکە کەس مافی ڕەخنەگرتنی نییە تەنانەت من ڕەخنەم لە درۆ وتنیان گرت خستمیانە گرتووخانەوە.

بەڵێ من لە ئەشکەوتە تاریکەکاندا دوو مانگ بە تاوانی ڕەخنە گرتن لەوەی کە بۆ هەڵمتانخەڵەتاند، لەگرتووخانە بوو. لەنێو پەکەکە وپەژاک نابێت لەدرەوەی ژینگەیان بیر بکەیتەوە تا هەموو یەک ڕەنگ بن، یەک هزر و یەک ئەنجام و ناو و ناوی ئەمەش دەنێن یەکێتی چونکە دژبەران بەئاسانی دەسڕدرێنەوە، وەک ئەهوەن لە ئەورووپا کە مەزدەک و شێرزادی لادا و بۆخۆی بووە سەرۆک. یا جەمیل  و دوران کە ئۆسمان ئۆجالانیان و تەنانەت لە پشتەوەی پەردە خودی عەبدۆڵا ئۆجالانیان لادا و خۆیان لەشوێنەکەیان دانیشتن.

بۆیە دەکرێت بەدڵنیایەوە ئەمە بگوترێت کە شەڕی دەسەڵات لەنێو پەژاک دا بوونی هەیە، ناوچەگەرایی و زمانگەرایی وەک سۆرانی و کورمانجی.

منداڵان و تەنانەت ئەوانەی کە لەمبارەوە ئاگادار نین، هەڵدەخەڵەتێن بەوەی کە لە میدیاکان باسی دەکەن ، بەڵام دەبێت بڵێم ئەم بابەتە ڕێک ئەو پەندەیە کە دەڵێت: دەنگی دەوڵ لەدوورە خۆشە.

لەکۆتایدا بڵێـم کە ئامەد شاهۆ وەک مایکە لەدەست هەمووانەوە و تووتی قەندیلە لە تەلەڤزیۆنی پەژاک و بەس ئەو منداڵە بێچارانە کە فریوی ئەم قسانە دەخۆن و دەبنە قوربانی ئەم درۆانە، ئازام دەدات.

ئەو منداڵانەی کە لەگارە لەت لەت دەبوون و بەدوای لەتەکانیانەوە بووین کە بیکەینە نێو دڵقێکی ڕەشەوە تا بتوانین کۆیان بکەینەوە ئەم من ئازار دەدات، چوونکە لەوپەڕی ئەوەی کە سەرکردەکانی پەژاک و میدیاکانی دەڵێن، ئارمانج و ڕامیاری دیکە بوونی هەیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب