پێشلکاری مافی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوەی “منداڵی سەرباز” لەلایەن گرووپە ملیشیا کوردەکانەوە

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە پرسە گرنگەکان لەبارەی منداڵانەوە بەگشتی و بەتایبەت منداڵانی کوردی ئێرانی، ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانیانە لەژێر ناوی هێزی چەکدارای لە گرووپە کوردیە تێرۆریستیەکان دا.

لەبارەی منداڵانی کوردی ئێرانی، دەبێت بگوترێت کە بەلەبەرچاوگرتنی هەژاری و پێشنەکەوتنی ئەم ناوچانە کە لەسنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتدان و هەڵبەتە چالاکی گرووپە تێرۆریستیەکان لە وڵاتانی وەک ئێراق و تورکیا کە باسی بەدی هێنانی مافی کورد دەکەن؛ بوونە و دەبنە قوربانی.

زۆرێک لەم منداڵانە، هەڵخەڵەتێنراون و تەڤلی کراون لەڕێگای بەڵێنی هەناردن بۆ ئەورووپا بۆ خوێندن و یا بەکردار رفێندراون بەڵام ئێستا ونن.

بە پێی ئەوەی گرووپە چەکدارە تێرۆریستیە کوردیەکان لە ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسی دەکەن، ئەم منداڵ و گەنجە ئێرانیانە لە پێکدادانەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە لەگەڵ تورکیا لە کوردستانی ئێراق و سوریا و ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا کوژراون و تەرمەکانیان ڕادەستی ماڵباتەکانیان نەکراوەتەوە. هەڵبەت لەوانەیە ئەم گرووپانە لەبەر بەدودانەچوونی مافی ماڵباتەکان هەواڵی مردنی ئەندامانی خوار تەمەنی یاسایی ڕاناگەینن.

هەروەها حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حزبی دێمۆکراتی کوردستان، پەژاک (باڵی ئێرانی پەکەکە) ئەمانە سێ گرووپی گرنگی تێررۆیستین کە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی هێزی مرۆییان کەڵک لە منداڵانی ئێرانی وەک سەرباز وەردەگرن کە ئەمە بۆ خۆی پێشلکاری کنوانسیۆن و یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە لەڕێگای رفاندن و لەخشتە بردنی هاوڵاتیانی ئێرانی دەورێکی گرنگ دەگێڕن.

بۆیە دەکرێت بگوترێت پرسی منداڵە سەربازەکان و بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران وەک هێزی چەکداری لەلایەن گرووپە تێرۆریستیە کوردیەکان پێشلکاری سەرەکی و سیستماتیکی مافی مرۆڤە.

ئەم ڕەوتە بەمجۆرەیە کە کەسانی سەر بە گرووپەکانی سەرەوە لە ژێر ناوی تیمی چەند کەسی یا لەڕێگای ئەو کەسانەوە کە لەناوچە و شار و گوندە سنووریەکان کەڵکی خراپ لە پێشنەکەوتوویی و هەژاری و زەمینەی هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ بنکەکانی ئەم گرووپە لە دراوسێتی ئێڕان و تورکیا و هەرێمی کوردستان دەرەخسێنن.

گرووپە تێرۆریستیەکان، بەڵێنی ئیش و کەرەستی گونجاوی ژیان، و تەنانەت شیمانەی هەناردن بۆ ئەورووپا بۆ خوێندن و ئیش، گەنجان دەخەڵەتێنن و بە شێوەی قاچاخ دەیانبەنە دەرەوە. لەنێوانیاندا منداڵیش هەیە کە رفێندراوە.

پرسی گرنگ لەمبارەوە، جگە لە پێشلکاری کنوانسیونە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ قەدەخەی بەکارهێنانی خوار ۱۸ ساڵ لەگرووپە چەکداریەکان دا، ڕادەستنەکردنەوەی تەرمەکەیان بە ماڵباتەکانیان.

پەکەکە، پەژاک و حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و گرووپە چەکدار و ملیشیا و تێرۆریستیە کوردیەکان، وێڕای ناکۆکی ڕامیاری، ئایدیۆلۆژی، دارایی و … لەگەڵ یەکتر، لەدابینکردنی هێزی مرۆیی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ لێک دەکەن.

بەڵام دوای کوژرانی ئەمانە (لەشەڕەکان و یەکسانکردنەوەی حسێبە ناوخۆیەکان و یا بە هۆی نەخۆشی و کەوتنە خوارەوە لە شاخ) تەرمی گەنجەکان ڕادەستی ماڵباتەکانیان ناکەنەوە و بەمجۆرەتاوانی ون بوونی زۆرەملێش ئەنجام دەدەن. هەروەها پەکەکە و پەژاک و… هەواڵی کورژانی ئەندامە ئێرانییەکان چەند مانگ درەنگتر ڕادەگەینن.

بۆیە دیار نییە ئەو کەسە بە هۆی هێرشی تورکیوە کوژراوە یا بە هۆی نەخۆشی کۆڕۆناوە بووە یا لە پێکدادانە ناوخۆیەکاندا کوژراوە. ئارمانجی پەکەکە لەم هەنگاوە تەنانەت لەوانەیە بێ هیواکردنی ماڵباتی ئەندامان بێت لە گەڕانەوەی منداڵەکانیان.

درەنگ ڕاگەیاندنی لەبارەی دۆخی ئەندامانی پەکەکە بەتایبەت لەبارەی ئەوەی کە ئایا زیندوون یا نە دەتوانێت بەڵگەیەک بێت بۆ ون بوونی زۆرەملێ.

بابەتێک کە لەساڵی ۲۰۰۶ تا ئێستا وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی ناسراو و جەختی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیشی لەسەرە بەتایبەت ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی؛ بە جۆرێک کە گرنگی ئەم بابەتە لە بەڵگە جۆراوجۆرەکان لەوانە کنوانسیۆنی پاڵپشتی لە هەمووی ئەوانەی لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ دا ڕەنگی داوەتەوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ، تەنانەت لە هەندێک مەرجدا وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ناودێری دەکەن.

دیاردەی ون بوونی زۆرەملێ وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی یەکێک لە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ و دەستدرێژیە لەسەر کەرامەتی مرۆڤ کە لەهەندێک ناوچە و وڵات دا بە بەربڵاوی بوونی هەیە.

ئەم دیاردەیە ڕەوتێکی پێشکەوتوو و تێکئاڵاوە لە چەندین پێشلکاری ڕژدی مافی مرۆڤ وەک مافی ئاستەنگی گۆڕەوشار، مافی ئازادی و ئاسایشی تاکەکەسی، مافی ناسراوبوون وەک کەسێک لەبەرانبەری یاسا، مافی پێداچوونەوەی دادوەری، مافی ژیان، مافی پاڵپشتی لە ژیانی ماڵباتی، مافی زانینی ڕاستی و مافی هەڵسووکەوت لەگەڵ کەسی دەستبەسەرکراو دا.

گرنگترین بەڵغەی نێودەوڵەتی لەمبارەوە کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو ئەو کەسانەیە کە لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ پەسەندکراوی ۲۰۰۶ن.

بە لەبەرچاو گرتنی یاسا و ڕێسای کنوانسیۆنی سەرەوە، تاوانی ون کردنی زۆرەملێ ناوەڕۆکی چەند ڕەهەندی هەیە. لەوانە تایبەتمەندی پێکهێنانی ناوەڕۆکی تاوان وەک : ۱-ڕامیاری نەبوون؛ ۲- بەئەنقەست نەبوون؛ ۳- تێکەڵاو بوون؛ ۴- بەردەوام بوون؛ ئاماژەی پێ بدرێت. پرسی بەردەوام بوون لەبارەی گرووپە چەکدارە تێرۆریستیە کوردیەکان زۆر گرنگە.

ئەم تاوانە، هەورەها بەردەوامی هەیە و منداڵان و کەسانی خورا تەمەنی ۱۸ ساڵی گرنگترین قوربانی ئەم تاوانەن. وەک باس کرا ئەم کەسانە زۆرتر وەک منداڵ سەرباز تەڤلی دەکرێن کە بۆ خۆی بەڵگەیەکی ڕوونی نێودەوڵەتی و ئاشکرای پێشلکاری مافی مرۆڤە.

بەڵام پرسی گرنگتر لەبارەی ئەوانەوەیە کە زانیاری لەبارەی ماڵباتەکانیان دەست ناکەوێت و تەنانەت دوای ئەوەی کە دەکوژرێن هیچ بەڵگە و زانیاریەک نادرێتە ماڵباتەکانیان؛ بە جۆرێک کە هەواڵی کوژرانیان یەک بۆ پێنج ساڵ دواتر دەدرێتە ماڵباتەکانیان.

ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە ماڵباتەکان لەبارەی مردنی ئازیزانیان تووشی گۆمان بن. بەتایبەت لەئێستادا کە هەواڵی زۆر لە پەرەسەندنی نەخۆشێ کۆڕۆنا لە کەمپەکانی پەکەکە دا دزە دەکاتە دەرەوە و ئەمە بۆتە هۆی نیگەرانی و گۆمان کە ئەم کەسانە بە هۆی کۆڕۆناوە مردبن و پەکەکە بە درۆ وەک کوژراو ڕایگەیاندبن.

لەبارەی قەدەخەی بەکارهێنانی منداڵانی تەمەن خوار لە گرووپە چەکدارە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان، دەبێت جەخت بکرێتەوە کە لە چاو ئەم کنوانسیۆنەی مافی منداڵانەوە، مەبەست کەسانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵن. بۆیە دەبێت بگوترێت ئەم گرووپانە بە کارهێنانی ئەم منداڵانە کنوانسیۆنی مافی منداڵان پێشل دەکەن.

بە پێی مادەی ۳۸ی ئەم کنوانسیۆنە “ئەو وڵاتانەی واژۆیان کردووە پابەندی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەکاتی شەڕی چەکداری کە گرێدراوی منداڵانە و ڕێزی لێدەگرن و هەرجۆرە کردارێک کە لەپێناو گەڕەنتی کەسانی خوار تەمەنی ۱۵ ساڵ بێت لە دوژمنیە ڕاستەوخۆەکاندا بەشداری ناکەن و ئەمەیان پەژراندووە.”

هەروەها ئەم دەوڵەتانە خۆیان بەدوور دەگرن لە دامەزراندنی منداڵانی خوار تەمەنی ۱۵ساڵ لە هێزە چەکداریەکاندا. ئەم وڵاتانە بۆ دامەزراندنی کەسانی سەرووی ۱۵ ساڵ و خوار ۱۸ ساڵ، دەبێت پێشتر تەمەن گەورەکان دابمەزرێنن.

هەروەها بەپێی بەڵێنەکانیان لەمەڕ یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دۆستانە لەپێناو پاڵپشتی کەسانی سڤیل لەکاتی شەڕە چەکداریەکاندا، هەمووی کردوەکان بۆ گەرەنتی پاڵپشتی و پاراستنی منداڵان لە ژێر کاریگەری دەرئەنجامەکانی شەڕدایە و جێبەجێ دەکەن.

لە پێناو پەرەسەندنی چەمکی منداڵ سەرباز مادەی ۴ “پرۆتکۆلی خۆڕسکی بەشداری منداڵان لە دوژمنیە چەکداریەکان” دا، داوا لە لایەنەکانی شەڕی چەکداری دەکات کە ڕێگا نەدەن بە کەسانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ لە شەڕ دا بەشداری بکەن. لە بەرانبەردا سەربازی زۆرەملێ لەبارەی منداڵانیش قەدەخەیە.

بە پێی مادەی ۲۶ و بڕگەی ۲ی مادەی ۸ی پەیڕەوی ڕٶم “سەرباز گرتن یا ناونووسی کەسانی خوار تەمەنی ۱۵ ساڵ بۆ بەشداری لە پێکدادانە سەربازیەکان قەدەخەیە و وەک تاوانی شەڕ هەژمار دەکرێت”

گرنگی بابەتی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە دوژمنیە چەکداریەکاندا تا ئەو ئاستەیە کە دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی یەکەمین دەنگی خۆی لە ۱۶ی ئاداری ۲۰۱۲ بۆ ئەم بابەتە تەرخان کرد.

ئەم دیوانە لە دەنگەکەیدا تۆماس لۆبانگا (فەرماندەی ملیشیاکانی کنگۆ)ی بە تۆمەتی سەباز گرتنی منداڵانی خوار تەمەنی ۱۵ ساڵ لە نێوان سێپتەمبەری ۲۰۰۲ تا ژوەنی ۲۰۰۳ ئیدانە کرد و بە پێی بڕگەی ۲ لەمادەی ۷۴ی دەستنیشان کردنی سزا، بۆ دانیشتنی پێداچوونەوی سزادان دانرا.

شایانی باسە کە دادگای تایبەتی سیرالئۆنیش تەنیا دوای مانگێک لە دەنگی ئەم دیوانە لە بەرواری ۱۶ی نیسانی ۲۰۱۲ دەنگێکی تایبەتی لەمبارەوە دەرکرد. جگە لە پەیڕەوەی دادگای تایبەتی سیرالئۆنیش بابەتی منداڵانی سەربازیان لەبەشی تاوانەکان دانابوو.

ئەمە پیشان دەدات کە پرسی منداڵانی سەرباز لەمافی نێودەوڵەتی و مرۆڤ دۆستانە و سزادان دا زۆر گرنگە.

هەروەها وردە وردە، دەوڵەتەکان کە سوپای پسپۆڕیان هەیە، خۆ بەدوور دەگرن لە بەکارهێنانی منداڵان، چونکە ئاگاداری ڕەهەندی ماف لەناوخۆ و دەرەوە هەن. بەڵام ئەم ڕەوتە تاڵە، هێشتا لە گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان کە زۆربەیان ناوەڕۆکی تێرۆریستیان هەیە درێژەی هەیە.

گرووپە چەکدارە کوردیەکانیش درێژە بەمە دەدەن. پەکەکە و باڵەکانی و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەوەی خۆیان باسی دەکەن و بەڵگە و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەوانە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرجار منداڵیان بەکارهێناوە و لەم ڕێڕەوەدا زۆرێک لە منداڵانی کورد گیانیان بەخت کردووە. ئەم هەنگاوە لەچاو مافی نێونەتەوەیی دا بەدڵنیایەوە رەتکراوەیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب