پشت پەردەی پرۆژەی ئەردۆغان بارزانی

  • ۲ سال قبل

شەڕێکی بەربڵاو کە عەردۆغان ئەمجار نە تەنیا لە پاڵپشتی و گڵۆپی سەوز بەڵکوو بە ڕاوێژی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بێ خۆ لە کوردستانی ئێڕاق دەستی پێکردووە. ڕواڵەتێکی هەیە و چەندین ناوەڕۆک کە وای پێدەچێت وەک زۆرێک لە بەرنامەکانی ئاکپارتی لەم ساڵانەدا بەرنامەی بۆ داڕژرابێت.

ئارمانجی سەرەکی هێرش، لێدانی دوائین گورزە لە پەیکەری بێ گاینی پەکەکە لە خاڵێک دایە کە گەر بە ئەنجام بگات بە کردار پەکەکە و پەژاک بەرەو خاڵێکی سنووردار لە سنووری ئێران دەگەن و هێڵی گەیشتنی باکووری ئێڕاق و ڕۆژهەڵاتی سوریاش لەکۆنترۆڵیان دەردەکەوێت.

تورکیا هەوڵی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی ئێران بخاتە نێو ناکۆکی پرسی کۆردیەوە و لەم قۆناخەدا بارزانیش حەزی لێیە بە ئێران بڵێت گەر نیگەرانی بوونی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دانیشتووی هەرێمن دەبێت لەم شەڕەدا بەشداری بکەن، چوونکە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بێشەرمی و بچووک کەوتنێکی گەورەیە.

ئارمانجی دیکەی تورکیا ئاسایشی کردنی ناوچەکەی کە گەورەترین پرۆژەی ئابووری تورکیا لە هەرێمی تێدایە و لە درێژخایەن  دا داهاتی زۆری بۆ دەوڵەتی ئەنکەرە دەبێت.

لەم نێوەندەدا بیانووی پەکەکە وەک ڕابردوو ئامرازێکە بۆ پاوانخوازی ئەردۆغان تا ئاستێک کە ئەم هزرە بەهێز دەکات کە چۆن چۆنییە هەر جار تورکیا دەیەوێت تێکەوێت پێش لەو پەکەکە لەوێ بوونی هەیە.

لەوانەیە سەرکردەکانی پەکەکە لەگەڵ تورکیا دەستیان پێکەوە بێت لەژێرەوە یا دانوستاندنێک کە لەنروێژ لەنێوان زۆبەیر ئایدار و ڕەمزی کارتاڵ لەسەر ناوی پەکەکە و فیدان لە میتی تورکیا کرا ڕیڕەوەی قوربانی کردنی گەریلاکانی ئامادە کردووە.

کاتێک کە دەنگۆی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پەکەکە بە ۱۵ کەسەوە لەم مەرجە کە ئەردۆغان و بارزانی کۆمەڵکوژی گەریلا ئەنجام دەدەن، ڕۆشتووە بۆ قامشلوو، ئەمە گۆمانەکە بە هێزتر دەکات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب