مێهران ئەمانی: بە هۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ باوکم هەمبوو دووساڵ لەژیانم لەکیس چوو

  • ۲ سال قبل

مێهران ئەمانی: بە هۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ باوکم هەمبوو دووساڵ لەژیانم لەکیس چوو

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ مێهران ئەمانی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەوانەیە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵان و چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی گرووپەکانی وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری بێت بۆ کورد کە ئەمانە خۆشیان بە پارێزەری مافیان دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ماوەیەکە کە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجان لە ژێر تەمەنی یاساییەوە هەڵدەخەڵەتێنێت و چەکداریان دەکات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەناکاوی کوژرانی ئەم منداڵانە ئەویش دوای چەند سال تێپەڕبوون لە مردنیان چییە؟

بە پێی ئامارێک کە لەم چەند ساڵەدا ڕاگەیەندراوە زیاتر لە نیوەی ئەوانەی دەکوژرێن منداڵ سەرباز بوون.

چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵانە خێرا دوای چەندین مانگ تەڤلی بوون، میدیاکانی پەکەکە ناویان وەک کوژراوی شەڕ ڕادەگەینن؟

لەپشت ئەمەدا چ ڕاستییەک هەیە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە شووناسی منداڵەکان لەناو ببات تا لە چالاکی نهێنی دا بەکاریان بێنن؟

یەکێک لەو منداڵە سەربازانە مێهران ئەمانی بوو کە لە تەمەنی چواردە ساڵیدا لەلایەن پەژاکەوە رفێندرا.

دەقی دیمانەکە:

لەو کاتەدا من ۱۶ ساڵم بوو و بەداخەوە ماوەەک بوو کە لەگەڵ باوکم کێشەم هەبوو و ئەوەس بەس لەبەر هەڵسووکەوتی منداڵیم بوو.

وام دەزانی بۆ خۆم ماڵەوە بە جێ دەهێڵم و بەمجۆرە بە باوکم پیشان دەدەم کە بە خۆم تەنیا دەتوانم بژیم. بەڵام بەداخەوە کەوتمە سەر ڕێگایەکی چەواشە.

نێزیکی دوو هەفتە ماڵم بە جێ هێشتبوو ولەماڵی یەکێک لە مامەکانم دا کە کێشەیان لەگەڵ خێزانەکەم هەبوو و ببووە ئەندامی پەژاک و چوونکە لەو کاتەدا بەدوای مامدا دەگەڕاین ژمارەیەک لایەنگری کە پەیوەندیان لەگەڵ هەبوو بینیبووەوە و منیش ئەو ژمارانم هەبوو و چۆن وام دەزانی کە ئەو شوێنەی کە مام ڕۆشتووە گونجاوە وامزانی منیش دەتوانم بڕۆم بۆ ئەوەی بە باوکم بسەلمێنم.

سەیرە کە پێس ڕۆشتنی من چەندین جار پەیوەندیم بەو ژمارەوە کرد و پەیامم بۆ نووسی، بەڵام وڵامی نەدامەوە، تا ئەوەی کە لەپەیامێکدا وتم کە دەمەێ تەڤلی بم. کە وام وت دەستبەجێ وڵامی دامەوە و بڕیار بوو کە ڕۆژی دواتر بڕۆمە بانە تا لەوێیەوە بمنێرن بۆ ئێراق.

ڕۆژی داتر ڕۆشتم بۆ بانە و چاوەڕێ مام تا ئەو کەسە بێت بەدواما، کەسێک کە هات دیار بوو ئەندام نیە چوونکە هەر ئەو کاتە کە منی دی وتی: تۆ زۆر گەنجی و گەر دەتەوێت تەڤلی پەژاک یا پارتێکی دیکە بیت هەڵە دەکەی وا مەکە.

بەڵام چوونکە پێشتر لەگەڵ ئەو کەسەی کە ڕێنموونی کردبووم و پێمی وتبوو کە قەت بەکەس نەڵێم کە دەمەوێت تەڤلی بم و بڵێم بۆ ئیش دەڕۆم بۆ ئێراق، گەرچی ئەو کەسە قسەکانی من باوەڕ نەکرد و دەیزانی کە دەمەوێت تەڤلی پەژاک بم بەڵام بە بۆنەی سووربوونی من و پەیوەندی بەردەوامی ئەو کەسەوە ناچار بوو بمبات بۆ سەر سنوور.

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک هات بە دوام دا و ڕاستەوخۆ بردمی بۆ خولی پەروەردە لە قەندیل.

هەر هەمووی خولی پەروەردە ششتنی مێشک و وانەی ئایدیۆلۆژیک بوو و تەنیا هەوڵیان ئەوە بوو کە بەم وانانە بیر و بۆچوونی خۆیان بسەپێنن.

چەندین جار لەمام پرسیم بەڵام ڕێگایان پێنەدام بیبینم و هەڕ ڕۆژ کە تێپەڕ دەبوو بە هۆی شتنەوەی مێشک لەلایەن ئەوانەوە بەتەواوەتی پێشم لەپرسیار لەبارەی مام و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەم گیرابوو.

چیتر ناچار بووم لەگەڵ ئەو مەرجە دژوارە ڕا بێم و پەسەندی بکەم کە بۆ خۆم داهاتووی خۆمم تێکدا و ناچارم کە لێرە بژیم. دوای خولی پەروەردە بە هۆی ئەوەی کە دەتوانم بە کۆمپیۆتر و کامێر ئیش بکەم منیان هەنارد بۆ بەشی ڕاگەیاندن، شوێنێک بوو کە لەوی تێگەیشتم کە پەکەکە هیچ نییە جگە لەدرۆ و دەلەسە.

لەوێ بوو بینیم کە چۆن منداڵان و گەنجان فریو دەدەن و تەڤلیان دەکەن.

دەمبینی کە بەڵێنی درۆی ژیانی چاکیان پێدەدەن بەڵام لە ئەنجامدا ئەوەیان بەر دەکەوت کە بەر من کەور، بە درۆ دەیانگووت کە ئاگربەسمان ڕاگەیاندووە و لەگەڵ ئێران و تورکیا و شوێنەکانی دیکە شەڕ ناکەین، بەڵام هەر ئەو ڕۆژە نێوی چەند کوژراوی نوێ ڕادەگەیندرا و هەر ڕۆژ هەندێک گەنج بەکوشت دەدران یا تەنانەت هەندێکیان خۆیان دەکوشت.

کە ئەمەم زانی چەندین جار هەندێک نامەم بینی بوو کە لەناویاندا بەمجۆرە نووسراوبوو کە ئەوانەی کە ئایدیۆلۆژی گرووپیان پەسەند نییە یا دەیانەوێت هەڵبێن بە تۆمەتی سیخۆڕی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنن و هەر لەوێ بیانبەنە شوێنێت و بیانکوژن.

ڕۆژێک کە هیچمان بۆ خواردن نەبوو ناچار بووین لەنێوان بەفرەکاندا بەدوای ڕاودا بگەڕێین و لەوێ بوو کە خۆمان بووینە ڕاوی فڕۆکەکانی تورکیا، تەنیا ئەوەم لەبیر دێت کە دەنگێکی بەرزم بیست کە لە چەند مەتریمەوە هات و منی بەرەو کەمەرەکان فڕێ دام و لەسەر خۆ چووم. لەبەر توندی شەپۆلی تەقینەوەکە نێزیکی سێ مانگ بڕبڕەی پشتم بە توندی دەیشا و ئازاری پێگەیشتبوو.

لەو کاتەدا بوو کە بە هەموو ئەو شتانەی کە لەبارەی پەکەکەوە تێگەیشتبووم و ئەو زیانەی کە پێم گەیشت زانیم کە چ هەڵەیەکی گەورەم کردووە و هەر کات و سات لەوانەیە وەک گەنجانی دیکە بکوژرێم، تەنانەت زانیم کە مامیشم چەند مانگ پێش توانیویە هەڵبێت.

بەڵام ئەم هەواڵیانە لەمن شاردبووەوە چوونکە دەترسان کە گەر ببیستم منیش هەڵبێم و هەڵبەتە ماوەیەک بوو کە ئاگادار ببوومەوە کە خێزانەکام لەم ماوەیەدا چەندین جار بۆ بینینی من هاتبوونە ئێراق بەڵام ڕێگایان پێ نەدابوون چاومان بە یەکتر بکەوێت و لەمنیان شاردبووەوە و بۆیە هەمووی ئەمانە لەسەر یەک کۆ بوونەوە تا ئەوەی کە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم گرووپەم بۆ دەرکەوت و بۆیە کاتێ کە باشتر بوومەوە بڕیارم دا کە خۆم ڕزگار بکەم و لەوێ هەڵبێم.

ئێستا کە چەند ساڵێکە گەڕاومەتەوە و هاوسەرگیریم کردووە بەڕاستی ژیانێکی باشم هەیە، بەڵام کاتێک کە بیر لەو ساڵانە دەکەمەوە ناتوانم لەخۆم خۆشە بم کە چیم بە ژیانی خۆم و خێزانەکەم کرد.

بەس هیوادارم کە گەنجانی هاتەمەنی من ئەم هەڵەیە نەکەن و وانە لەم چیرۆکەی ژیانی من وەربگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب