منداڵە ون بووە کوردە ئێرانییەکان/ جەبار مەولودی خەڵکی مەریوان

  • ۲ سال قبل

 

بە پێی زانیاریەکانی چاودێر کە پشتڕاست کراونەتەوە جەبار مەولوودی بەنازناوی ئاراس هەورامان خەڵکی مەریوانە و لەوێ لەدایکبووە و ناوی باوکی مەولوود و ناوی دیکی موکرایە.

ئەم منداڵە ساڵی ۲۰۱۲ بە شێوازێکی ناباو کە تایبەتە بە گرووپە ملیشیا تێرۆریستکانەوە فریو درا و تەڤلی پەکەکە و پەژاک کرا و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە.

چاودێڕ لەهەوڵدایە تا زانیاری زۆرتر دەست بخات و بڵاو بکاتەوە بۆ ماڵباتەکەی و چالاکانی مافی مرۆڤ، هەروەها داوا لە هەرکەسێک دەکات کە هەرجۆرە زانیاریەکی لەبارەی جەبارەوە هەبێت یارمەتی بدات و پەیوەندیمان پێوە بکات.

شایانی باسە کە دەگوترێت لە ۲۶ی نیسانی ۲۰۱۷ لە دێرسێم کوژاوە، بەڵام بەڵگە بۆ ئەمە نییە و هەواڵ و تەرمێکیشی نییە.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کوردی ئێرانی بانگەوازێکی ڕاگەیاندبوو کە تێدا داوای لە هەموو دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ کردبوو کە لە پێناو بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە، یارمەتی ئەم کۆمەڵەیە بدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب