منداڵانی “ون بوو”ی کوردی ئێرانی/”مۆنیرە مینا” خەڵکی خۆی

  • ۲ سال قبل

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست چاودێر کەوتووە  مۆنیرە مینا بە نازناوی گۆڵچین دیدار خەڵکی خۆییە.

هەر بەو پێیە، ناوبراو لە شاری کۆتۆڵی خۆی لەدایکبووە و ناوی باوکی نورەدین و ناوی دایکی زینێیە.

ئەم منداڵا لەساڵی ۲۰۱۱ بە شێوەی ناباو کە تایبەتە بەم ملیشیانەی پەکەکە و پەژاک بۆ تەڤلی کردن، هەڵخەڵەتێنراو و تا ئێشتاشی لەگەڵ بێت زانیاریەکی ڕێک لەبارەیەوە لەبەردەست نییە.

چاودێر لە هەوڵدایە تا زانیاری زۆرتر بەدەست بخات کە وا کرا ئەوە دەستبەجی بۆ زانیاری ماڵباتەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها داوا لەهەموو ئەو کەسانەی دەکرێت کە هەرجۆرە زانیاریەکیان لەبارەی مۆنیرە میناوە هەیە بۆ بینینەوەی ئەم منداڵە هاوکاریمان بکەن و پەیوەندیمان پێوە بکەن.

شایانی باسە، دەگوترێت کە ناوبراو لە ۲۵ی ئاداری ۲۰۱۶لەشنگال کوژراوە، بەڵام بەلگەیەک کە ڕاستی ئەمە بسەلمێنێت لەبەردەست نییە و نە هەواڵێک و نەتەرمێک.

پێشتر چاودێر لەبارەی منداڵانی ون بووی کوردەوە بانگەوازێکی وەشاند کە تێدا داوای یارمەتی لە هەموو دەزگا و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لەمبارەوە کرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب