منداڵانی سەربازی پەکەکە زیانی دەروونی زۆریان پێدەگات/ “حسێن چینگە” کێ بوو؟

  • ۲ سال قبل

لە پێناو ناسینی باشتری منداڵ سەربازەکانی کە گرووپە ملیشیاکان بەکاریان دێنین لەوانە پەکەکە/ پەژاک کە پێچەوانەی بەڵێنەکانیانە لە کنوانسیۆنی ژنێڤ، چاودێر بیرەوەری یەکێک لە هاوڕێیەکانی حسێن کە لەخولی پەروەردە لەگەڵی بووە و توانیویە هەڵبێت بڵاو دەکاتەوە.

 

سەرەتا چینگەمان پێ بناسێنە.

حسێن چینگە بە نازناوی ئاگر گابار خەڵکی سەردەشت بوو.

لەمنداڵی سەرباز لە نێو پەکەکە و بەدیاری ستایشی حسێن چینگە بکەن.

بەداخەوە بابەتی بەکارهێنانی منداڵان لە نێو پەکەکەدا لەکاتێکدایە کە ئەم گرووپە یاسای ژنێڤی لەمەڕ بەکارنەهێنانی منداڵان لە شەڕدا واژۆ کردووە بەڵام هێشتا درێژەی هەیە.

یاسای ژنێڤ لە نێو پەکەکە وپەژاک بەس لە سەر ڕووپەڵ ماوەتەوە و هێشتاش منداڵێکی زۆر لە خوار تەمەنی یاسایی تەڤلی دەکرێت.

رۆژانە رفاندنی مندالانی کورد و کوژرانیان لە شەڕ دا ماڵباتێکی زۆر داخدار دەکات و هۆکاری کۆچ کردنیان لەناوچە سنووری و گوندیەکان بۆ شار دەکات.

ماڵباتی زۆر بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان مانیان گرتووە بەڵام بەداخەوە دەزگاکانی مافی مرۆڤ گوێ بەمە نادەن.

تەنانەت بۆ نموونە چەند ڕۆژ پێش ئێستا دایکی یەکێک لەم منداڵە رفێندراوانە لە بەرنامەیەکی ئەنتەرنێتی رەخنەی لە سەرۆکی پەژاک کرد و لێی پرسی بۆ ڕێگا نادەن منداڵەکانمان ببینین؟ بەڵام لە وڵامدا بە شێوەیەکی گاڵتە پێکردن هێشتاش رامیاری رفاندنی منداڵان و پچڕانی پەیوەندیان لە گەڵ ماڵباتەکانیان بە شێوەیەکی دیکە دەربڕی.

 

باسی چینگەمان بۆ بکە

حسێن پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندبوو و بەس ۱۵ ساڵی بوو، لەگوندێکی سنووری سەردەشت لە کوردستان لەماڵباتێکی مام ناوەندی لەدایک بوو.

ئەو تەنیا کۆڕی ماڵبات بوو و خۆشکەکەی بچووکتر بوو لە خۆی. باوی حسێن بۆ تێپەڕاندنی ژیان و دابینکردنی بژیوی رۆژانە کرێکاری دەکرد تا منداڵەکانی داهاتوویەکی ڕوونیان هەبێت.

هەر باوک و دایکێک بۆ ئایندەی منداڵەکانی ئارەزوو و هیوای هەیە کە لە داهاتوودا بتوانن قەرەبووی ئازار و رەنجەکانی دایک و باوکی بکاتەوە.

باوک و دایکەکان تەنانەت بە هۆی پێشگرتن لە تەڤلی کردنی منداڵانیان بۆ نێو ئەم گرووپ و پارتە کوردیانە، ئامادەن کۆچ بکەن بۆ شارەکان.

حسێن قوتابی زیرەکی قوتابخانە بوو بەڵام نە پەکەکەی دەناسی و نە پەژاک.

ئەو منداڵێکی بە هەست بوو و هۆکاری لەخشتە بردنیشی هەر ئەم تایبەتمەندیەی بوو.

حسێن بە نازناوی ئاگر لە سەرەتا بە هۆی ئەوەی کە ناسینی نزمی هەبوو لە پەکەکە و پەژاک و هەڵبەت بیرکردنی ماڵباتی، دەکرا لە دەموو چاویدا ببیندرێت، بەڵام دوای خولی پەروەردە لە قەندیل لە ساڵی ۲۰۰۷ لای فەرماندە ئامەد مەلازگر کە فەرماندەی سەربازی پەژاک بوو لەو ساڵانەدا، مایەوە و وەقرەی گرت.

فەرماندە ئامەد هەوڵی دا پەکەکەی پێ بناسێنێت و بە داینی کۆڵە پشتی و چەک و دانانی لە سەر پشتی، هەوڵی دا تا وەک منداڵە رفێندراوەکانی دیکەی لێ بکات. ئامەد وەک خزمەتکار لەگەڵ حسێن هەڵسووکەوتی دەکرد.

ئامەد بە هەستی ئەو منداڵە یاری دەکرد و لە بوونی لەساڵانی پێشوو لە گابار و بۆتان بۆی دەگووت. وەک ئەوەی کە ئەو منداڵە فریوی قسەکانی خواردبێت کە کەسێک ناوێرێت رەخنەیەک لە ئامەد بکات.

بە واتایەکی دیکە ئاگر وەک سیخۆر بۆ ئامەد ئیشی دەکرد. ئەو لەنێو ئەندامانی دیکە هاتۆچووی دەکرد تا قسەکانیان بباتەوە بۆ ئامەد، چوونکە ئەم منداڵ بوو و بە هۆی هەستیار بوونی تەڤلی بوو.

ئامەد دوای ڕۆشتن لە هەرەکە و دەرئەنجامی خراپی ئیشەکانی لە نێو پەژاک و بەتایبەت لە پێدادانی روانسەر لە هەرەکەوە هەنێردرا بۆ پەروەردە.

دوای ئامەد حسێن بێ کەس و تەنیا و گۆشە گیر مایەوە.

ئەو پێشتر نەیدەزانی کە ئامەد تا کۆتایی نامێنێتەوە تا بتوانێت وەک منداڵێک بە باوکیەوە شانازی بکات.

 

پێش ئەوە ئاگرت بینیبوو؟

بەڵێ، لە زاپ ناسیم و قسەم لەگەڵ کرد، هەرچەند کە پێشتر بینیبووم بەڵام منی وە بیر نەدەهاتەوە، ئاڵۆز بوو وەک کۆڕێک باوکی لەدەست دابێت.

ئەم گەنجە توانای قسەکردنی نەبوو و وەها گرێدراوی ئامەد بوو کە لە قۆناخێکی دژواردا بوو، ئەندامانی دیکەش کە حسێنیان دەناسی بە هۆی هەڵسووکەوتی لەکاتی بوونی ئامەد، ئاوریان نەدەدایەوە چونکە قسەی هەموو کەسی دەگێڕاوە بۆ ئامەد.

وەل بڵێ چێتر ئەو وەک سیخۆڕی ئامەد ئیشی دەکرد، بەڵام تاوانبار نەبوو بەڵکوو تەمەنی کەم بوو و بێ ئەزموون و ئامەدیش کەڵکی لەمە وەردەگرت بۆ خۆی.

من گاڵتەم لەگەڵ دەکرد پێم دەگوت چەند بارە کشتیت نوقم بوون؟ بۆ وا تەنیای؟ باش نییە بەمجۆرە نەبیت.

سەرەتا هیچ نەگوت دواتردەستی کرد بە قسە وتی من لەکوردستانی ئێراق ماندووم و هەموو شت بۆم دووپاتە پێم وت دەتەوێت چی بکەی وتی دەمەوێت بڕۆم بۆ تورکیا و گابار.

ڕێک لە ژێر کاریگەری قسەکانی ئامەد دا بوو.

تەمەن و توانای بۆ ئەو ناوچەیە لاواز بوو و لەو کاتە نێزیکی ۱۸ ساڵی بوو. من پێم وت هەکوێ ڕۆشتی ئاگات لێ بێ فەرماندە یا ئاسایی جیاوازی نییە، جیاوازی نەخەیتە نێوانیان. من پێم وت دەزانی ئەوانەی دیانڵیت دووبارەن، تۆ دەتوانی.

 

چارەنووسی بوو بە چی؟

ڕۆشت بۆ تورکیا و لە گابار و بۆتان چەند ساڵێک مایەوە.

وێنە و هەواڵی کوژرانی لە تەلەڤزیۆن بینیم، هەموو بیرەوەریەکانی وەبیرم هاتەوە کە چۆن ئەم منداڵە رفێندراوە و بۆتە قوربانی رامیاریە پێسەکانی ئەم گرووپە.

ئاگر خەڵکی سەردەشت بوو بەڵام لە سنووری تورکیا دەکوژرێت یا دەنێردرێت بۆ تورکیا.

سەدان منداڵی وەک ئەوە تەڤلی پەژاک بوون و هەنێردراون بەرەو پیری مردنەوە لەسوریا و تورکیا و هێشتاش ماڵباتەکانیان ئاگاداری چارەنووسیان نین و نازانن کە کوژراون یا زیندوون.

ئاگر لە ساڵی ۲۰۱۹ لە ئاڤاشین کوژرا ڕێک بە ژێر فەرماندەیی ئامەد دا.

 

ڕوانگەی فەرماندەکانی پەکەکە لەمەڕ منداڵە رفێندراوەکان چۆنە؟ و هەروەها روانگەیان لەمەڕ منداڵە ئێرانیە ڕفێندراوەکان چۆنە؟

خاڵێکی دیکە لە پەکەکە دا ئەوەیە کە فەرماندەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن تا منداڵانی تەمەن خوار رابگرن و دڵێن کە پەروەردە دەبینن، بەڵام بە پێچەوانەوە مێشک و دەروون و جەستەیان تێک دەدەن و کاریگەری خراپ لەسەریان دەکەن تا ئاستێک کە بە هۆی گرێداناین بە فەرماندەکانەوە دواتر کە لێیان دادەبڕن تووشی بەرکەوتەی دەروونی دەبن.

کودک سربازان «پ ک ک» متحمل آسیب روانی میشوند/«حسین چینگه» که بود؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب