ماڵباتی قوربانیانی منداڵ سەرباز چیان لە پەکەکە دەوێت؟

  • ۲ سال قبل

ئەوەی کە گرووپەکانی پەکەکە و پەژاک ساڵانێکە بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان کەڵک لە منداڵانی تەمەن خوار ۱۸ ساڵ وەردەگرن بابەتێک نییە لەکەس شاردرابێتەوە.

ئەوڕۆکە هەموو کەس دەزانێت کە ئەم گرووپە بە دوو شێوازی ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندن ئیش دەکات و منداڵان تەڤلی دەکات تا لەڕێگای نازانی و منداڵ بوونیان مەرجی ناگونجاوی ژیانیانەوە کەڵکی باش بۆ خۆی ببات.

ئەمانە خوار ۱۸ ساڵن کە بەو ڕێگانەی سەرەوە تەڤلی کراون. بە وێناکردنی ئەوەی کە ڕزگاریان دەبێت لە مەرجە دژوارەکانی پێشوو و بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕۆن و زۆر گەمژانە فریوی بەڵێنە درۆەکانی پەژاک دەخۆن کە ئەرکیان دابینکردنی هێزی مرۆیە بۆ پەکەکە لەنێو کوردانی ئێران دا.

ئەوان دوای تەڤلی بوون و تێپەڕاندنی خولی پەروەردە و دابەشکران لەنێو گرووپ و باڵە جیاوازەکاندا بە پێی پێویست و لێکدانەوەی سەرۆکەکایان، تێدەگەن کە هەر هەمووی ئەو شتانەی کە لە ماوەیە پێیان وتوون هەر هەمووی درۆ بووە. نا شوێنی گەرم و نەرم هەیە بۆ حەسانەوە نە خۆراکی باش نە ئازادی سرووشتی و نە هەندێک مافی مرۆڤ.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە، ماڵباتی ئەم کەسانەش زیانی زۆریان بەردەکەوێت. ئەوان لە نەبوونی منداڵەکانیان و هەوڵەکانیان بۆ دیدار لگەڵیان تووشی نەخۆشی دەبن. دەروون و جەستەی ماڵباتەکانیان هەڵگری زیانی زۆرە کە لە ڕامیاری منداڵ سەربازی ئەم گرووپانە بەریان دەکەوێت کە قەربوو کردنەوەی یا زۆر دژوارە یا قەت ناکرێت.

بە واتایەکی دیکە، ئەم کردارەی پەکەکە پێشلکاری زەقی مافی مرۆڤە کە دەکرێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێشی لێبگرێت.

بەڵگەی زۆر هەن کە ئەم پێشلکاریە بسەلمێنێت و لە دادگا نێودەوڵەتیەکان یا دەزگا و ڕێکخراوەکان لەدژی پەکەکە کەڵکی لێوەربگیردرێت. لەمبارەوە چاوەدێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤی دەوڵەتی ئێران لەم پێناوەدا هەوڵی بەربڵاوی داوە و دەیدەدات و دەیەوێت کە ئەنجامی گفتگۆی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانە کە دەرئەنجامەکەی گفتگۆ لەگەڵ ماڵباتی قوربانی ڕامیاری منداڵ سەربازی پەکەکە و پەژاکە.

چاودێر ئەمەی پێدەکرێت کە بەڵگە لەم بارەوە بخاتە ڕوو بۆ هەر کەس و دەزگایەک کە لەم بوارەدا ئیش دەکات.

خاڵی هاوبەشی داخوازی ئەو ماڵباتانەی بوونەتە قوربانی منداڵ سەربازی دەتوانێت لە دوو خاڵدا بێت یەک دیدار لەگەڵ منداڵەکانیان و قسەکردن لەگەڵیان و هەڵبەت بەدواداچوون بۆ دۆخ و چارەنووسی نادیاریان لەلایەن دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب