شەڕی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان/دەمپایی سەرۆخواری بارزانی

  • ۲ سال قبل

لەکاتێکدا کە لێشااوی ڕەخنە و بێدەنگییەکانی پارتی و مەسعوود بارزانی لەمەڕ هێرشەکانی تورکیا بۆ باکووری کوردستان درێژەی هەیە کە لەناوخۆی کوردستانیش کەشێکی زۆر پۆزەتیڤ نابیندرێت. جگە لەدرێژە وتوندتر بوونەوەی ناکۆکییەکان لەنێوان بارزانییەکان و تاڵبانییەکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق، ئێستا دوو ئیدارەیی بوونی کوردستانیش دووبارە بووە بە ئەجێندا.

گەرچی وەک دوفاکتۆی سیستمی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە کە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەم ڕۆژانە بە هۆی قووڵتر بوونەوەی ناکۆکی لەنێوان دوو پارتەکە، جارێکی دیکە کەڕەنای سیستمی دوو ئیدارەیی لەنێوان سلێمانی و هەولێر لێدەدرێت و پەرەی سەندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەلایەک یەکێتی وەک رکابەری سەرەکی پارتی، تاوانبار بەوەیە ە گەمارۆ و گوشاری ڕامیاری – ئابووری لەسەر سلێمانی داناوە و لەلایەکی دیکەوە ئەمە باس دەکرێت کە یەکێتی هەوڵ دەدات لە کێشەی دائینی مووچە بە فەرمانبەران لە سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، وەک کارتێکی گوشار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری کەڵک وەربگرن. ئەمە جگە لە ناکۆکی لەنێوان هەولێر – بەغا لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی نەوت و گازی کوردستانە بۆ تورکیایە. لەهەمان کاتیشدا ناکۆکی بودجەش ئاگری دوو لایەنی لەمساڵانەدا گۆڕتر کردووە.

جیا لە پشت پەردەی تورکیا لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە کە لەوانەیە بەدوای دەست بەسەرداگرتنی زۆرتر بە سەر کێڵگە نەوتی و گازیەکانی باکووری ئێڕاقەوە بێت و یا ئاسەواری پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی هەوڵەکان بۆ دوورکردنەوەی دوو ئیدارەیی بوونی هەرێم، ناکۆکی لەگەڵ بەغا و …، دەبێت بپەژرێنین کە خاڵی هاوبەشی هەموو ئەم ملمانێ و کێشانە، دەگەڕێتەوە بۆ مەسعوود بارزانی و پارتی.

بۆ خۆی بە هەند وەرگرتنی بارزانییەکان لەنێو ئەم ناکۆکییانەی نێوخۆی کورد و ئێراقدا پرسیاری رژد دەورووژێنێت کە ئەم پارتە و هەولێر لە بەستێنی ئەم ململانێیانە و شەڕ ڕامیاریەکان کە بێ ئەنجام و دەسکەوتە، بەدوای چ ئارمانجێکەوەیە؟

وێڕای ئەوەی کە دوای ڕووداوەکان و گۆڕانکاریکانی ڕێفراندۆمی ۲۵ی سێپتەمبەری ۲۰۱۷ لە هەرێمی کوردستان کە مەرجی دەس لەکارکێشانەوەی مەسعوود بارزانی ڕەخساند، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەم پرسە نەتەنیا نەبووە هۆی سڕینەوەی تەواوی لە نەخشەی ڕامیاری کوردستان و تەنانەت ئێراقیش، بەڵکوو سیبەرەکەی لەپێشتر گەورەتر و تۆخترە.

گرێدراوی ئەم خاڵەش دەکرێت ناوبراو بە سەرۆکی پشت پەردەی ڕەوتە ڕامیاریەکانی ئەم بەشەی ئێراق بزانرێت، سەرۆکێک کە هێشتا لەهەوڵی ئاشکرا و شاراوەدایە بۆ بەردەوامی دەسەڵات و دزەی ماڵباتەکەی.

گرێدراوی ئەمەش هەر چەندە کەشی ڕامیاری ئێراق تووشی لێکئاڵان و بێ سەرووبەری ببێتەوە، بازنەی کردار بۆ سەرۆکی پێشووی کوردستان بۆ بەدی هاتنی ئارمانجەکانی، بەربڵاوتر دەبێتەوە. بۆیە هەوڵ دەدات بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەم ناکۆکی و ململانێیە ڕامیاریانە، ئاستی ناڕوونییەکان زیاتر بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەوەی کە ئارمانجییەتی بەدی بێنێت و پێ بگات.

یەکێک لە گرنگترین بەرەکانی ئۆپراسیۆنی بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ بەدەست خستنی سەندەلی سەرۆک کۆماری ئێراق کە بەکرداریش وەک بەردی بناخەی ناکۆکییەکانی دیکەیە.

بەپێی نەریتێکی نەنووسراوی ڕامیاری لەنێوان پارتە کوردیەکانیش، سەرۆک کۆماری ئێڕاق بۆ یەکێتی دانراوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ پارتییە و بە پێی ئەم داب و نەریتە کە ۱۹ ساڵە لەژیانی نوێی ئێراقی دوای سەدام دا بەردەوام ئەم پۆستە لەدەستی یەکێتی دا بووە، وێڕای ئەوەی کە سەرەتا جەلال تاڵبانی سکێرتێری گشتی و دامەزرێنەری یەکێتی ئەم پۆستەی وەرگرت و دوای ئەو فواد مەعسووم و بەرهەم ساڵح لە کادیرە پلە بەرزەکانی یەکێتی وەک سەرۆک کۆماری ئێراق هەڵبژێردران.

لەم خولەشدا بەرهەم ساڵح جارێکی دیکە لەلایەن یەکێتیەوە بەربژێر بووە.

سەرەڕای ئەمەش هەردەم لەم ساڵانەی دوایی و بەدیاری ۲۰۱۸، بە کزی و توندیەوە، ناکۆکی و ململانێیمان لەنێوان پارتە کوردیەکان بینیوە، بەڵام لە سەردەمی دوای مردن جەلال و دوو باڵ بوونی یەکێتی، بەردەوام بارزانییەکان لەژێرەوە چاویان بڕیوەتە ئەم پۆستە، وێڕای ئەو داب و نەریتەی نێو ماڵی کوردی.

ئەم چاوبڕینەی ڕامیاری لەکاتی شکستی پرۆژەی ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستان و دەرکردنی مەسعوود بارزانی لەڕەوتی ڕامیاری ئێڕاق، دوو هێندە بوو. بەجۆرێک کە لەگەڵ ناوهێنانی بەرهەم ساڵح وەک بەربژێری سەرۆک کۆماری ئێراق لەلایەن یەکێیەتییەوە، بەکردار پارتی  و مەسعود بارزانی لەگەڵ ورووژاندنی هەندێک بەربژێر لەلایەن فواد مەعسومەوە، لە وەزیری دەرەوەی ئێستاوە بگرە تا هۆشیار زێباری و لەئەنجامدا ڕێبەر ئەحمەد، هەوڵی داوە تا ئەو نەریتە ڕامیاریە ۱۹ ساڵەیە بشکێنێت.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە باس کرا، بە دڵنیایەوە مەسعوود بارزنی و پارتی لە قەیرانی ۲۰۱ ڕۆهەت هەنووکەیی لە ئیراق دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلمان لە ۱۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱، بنبەستی ڕامیاری سەرچاوەگرتوو لە پێکنەهاتنی کابینەی دەوڵەتی بەغا و هەروەها ناکۆک بوون لەگەڵ یەکێتی و … بە دوای ئارمانجی گەورەترەوەیە، بەجۆرێک کە هەواڵەکان باس لە پرۆژەی سڕینەوەی نێچروان بارزانی دەکات، سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران بە یارمەتی مەسعوود بارزانییەوە. جێبەجێکردنی ئەم هەوڵانە دەگەڕێتەوە بۆ بایکۆتی کەناڵی ڕووداو سەر بە نێچروان بارزانی بە فەرمانی مەسعوود بارزانی بە خواست و داوای مەسروور بارزانی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب