دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ گوێ بە پرسی کوردان نادەن؟

  • ۲ سال قبل

یەکێک لە کردارە سەرەکییەکان و سرووشتییەکانی دەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ هەر وەک چۆن لەناوەکەشیانەوە دیارە، بەدواداچوون بۆ دۆخی خەڵکی ناوچە و وڵاتە جیاوازەکان بە بێ جیاوازی ڕەنگ، نەژاد، نەتەوە یا ئائینزا.

لەڕاستیدا گرنگترین تایبەتمەندی چالاکانی مافی مرۆڤ دەبێت ئەمە بێت کە سەرنج بخەنە سەر سروشتی مرۆڤەکان نە ئەوەی کە بۆ کام وڵات یا گرووپ و نەتەوە و ئائینزایەک بێت.

بەڵام لەم نێوەندەدا، لە بابەتە گرێدراوەکان بە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانەوە ئەم تایبەتمەندیەی مرۆڤایەتی زۆر لەبەر چاو ناگیردرێت.

دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەگشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەم بوارەدا چالاکن، بە ڕوونی ئەم پرسە دەبینین کە خەڵکی زۆرێک لە نێو کوردانی ئێرانی هەن کە قوربانی ڕامیاری منداڵی سەربازن لەنێو گرووپە چەکدارە کوردیەکان بەڵام دەنگیان لێوە نایەت. کەسێک باسی ناکات و بێدەنگیە قورس لەمبارەوە هەیە.

بێدەنگیەک کەڕکەر، بێدەنگیەک ئازار دەر کە هێمای دووفاقی کرداری رۆژئاوایە لەبارەی بابەتی مافی مرۆڤەوە. ئەوان دەزانن کە گرووپەکانی سەرەوە لە پێناو دابینکردنی هێزی مرۆیی خۆیان لەڕێگای زۆر یا دائینی بەڵێنی پڕوپووچ، منداڵانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ دەرفێنن و بۆ کرداری سەربازی بەکاریان دەهێنن.

ئەمانە بە پێی تەمەنیان کە هێشتا ناتوانن بڕیار بدەن و باش و خراپ لێک ناکەنەوە، بۆیە ئەم گرووپە دەتوانێت داوێکی باش بێت بۆ گرووپە ملیشیا سەربازیە کوردیەکان.

بەڵام، خاڵی سەیر و سەمەر لێرەیە کە ئەم کردارە ساڵانێکە لە بەر چاوی دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت و دەکرێت بگوترێت کە هیچ هەنگاوێکی بەکەڵک بۆ پێشگرتن لە پێشلکاری مافی کوردانی ئێرانی لەلایەن ئەم گرووپانە ئەنجام نادەن.

لەمبارەوەی چاوەدێر ئامادگی ئەوەی هەیە کە بەڵگەی زۆر کە ماڵباتی قوربانیانی منداڵ سەرباز هەیە بە پێی داواکاری دەزگا و ڕێکخراوەکان و تەنانەت چالاکانی مافی مرۆڤی سەربەخۆی ناوخۆیی و بیانی پێشکەش بکات تا ئەوانیش لە ڕێڕەوەی بەدی هاتنی مافی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە حەشارگەیەکی دیکەیان نییە، کەڵک لەتواناو کاپاسیتەی خۆیان وەربگرن.

جارێکی دیکە داوا لە میدیا و هەروەها چالاکانی کەشی ئەنتەرنێت دەکەین کە لەمەڕ پرسەکان و ئەوانەی لەبەردەستن لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەستیارتر بن و سەرنج بخەنە سەریان تا هەندێک لە کێشەکانیان کەم بێتەوە و خەڵکی لەوێ بتوانن ژیانێکی گونجاویان هەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب