دیمەن بارزانی: دوای ساڵێک هێشتاش شەوەی پەژاک دەمگرێت

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ دیمەن بارزانی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانەش دیمەن بارزانییە.

ئەم دیمانەیە لەباەی کچێکی جووتیارە کە لە ۱۶ ساڵیدا هەڵخەڵیتێنرا و ڕفێندرا و تەڤلی پەژاک کرا و دواتر توانی هەڵبێت.

دەقی دیمانەکە:

من لەگەڵ باوام خەریکی ئیشی جووتیاری بووم هەندێک جارئەندامانی پەژاک دەهاتنە نێو گوندەکەمان و قسەیان بۆ خەڵک دەکرد. ڕۆژێکیان هاتنە لای ئێمە و کاژێرێک قسەیان کرد، من تەمەنم منداڵ بوو و قەت نەمدەناسین و نەمدەزانین لەکوێیەوە هاتوون و لەگەڵ کێین. بەڵام بەردەوام باسی خۆیان و ژیان و ئیشەکانیان دەکرد و پرۆپاگەندەیان دەکرد. منیش تەمەنێکی وەهام نەبوو تا بزانم باسی چ دەکەن.

بەڵام ئەو کاتە قسەکانیان بۆم دڵڕفێن بوو و هەستم دەکرد هەر هەموویان لەناز و خۆشی دا دەژین.

شەوێکی دیکە گەڕانەوە و قسەیان لەگەڵ من کرد و پێیان وتم وەرە تۆزێک بسوڕێینەوە بەڵام نەمدەزانی کە دەمبەن بۆ شوێنێکی دیکە.

قەتم نەدەناسین و بەس لەبەر وردبوونەوەی منداڵی بێ ئەوەی کە خێزانەکەم ئاگادار بکەمەوە لەگەڵیان ڕۆشتم، نەمدەزانی بڕیارە چ بقەومێت. بردمیان بۆ شوێنێک و لەوێیەوە ڕێکەوتین و کاتێک بە ئاگا هاتمەوە خاکی ئێرانمان تێپەڕاندبووو ودواتر پێداگریم کرد کە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە بەڵام ناچاریان کردم بڕۆم بۆ خولی پەروەردە بەڵام نەمدەزانی ئەوێ کوێیە و پەروەردەی چییە؟

لەڕۆژی یەکەمەوە کە گەیشتمە ئەوێ پێداگریم کرد کە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵێ بەڵام هەردەم هەڕەشەیانلێدەکردم. بەڕاستی نەمدەزانی چ بکەم. لە ژیانم دا ئەوەندە خۆم بچووک نەبینیبوو. ڕۆژانەی دەپاڕامەوە بمگەڕێننەوە بۆ ماڵێ و ئەوانیش بەس گاڵتەیان پێدەکردم.

بۆیە چەندین جار لە خولی پەروەردە بڕیارم دا هەڵبێم بەڵام بەداخەوە ڕێگام نەدۆزیەوە و هەنێردرام بۆ گرتووخانە.

پێم وابێت مانگ و نیوەک لەگرتووخانە ڕایانگرتم و هەڕۆژ چەند کەس دەهاتن بۆ لام و بێ ڕێزیان پێدەکردم، ئەوەندەیان لێدەدەم هەندێک جار دەرزیان لێدەدەم و لەسەر خۆ دەڕۆشتم.

وا بزانم یەک یا دوو ڕۆژ دوای ئەوەی ئاگادار بوومەوە و هێشتاش سەرم گێج بوو و نەمدەزانی لەکوێم هەموو هەوڵێکیان دەدا بۆ ئەوەی بیانپەژرێنم و لەوێ بمێنمەوە. بەڵام من نەمدەویست لەوێ بم لەسەرەتاشەوە نەمدەزانی ئەوانە کێن کە بڕیاری ماینەوە یا نەمان لەلاین بدەم.

ئەوەندەیان لێدابووم کە چیتر توانای ڕێگا ڕۆشتنم نەمابوو و دوای ماوەیەک کە لە گرتووخانە دەرکرام و هەنێردرام بۆ شوێنێکی دیکە شەوێک کە پاسەوان بووم هەڵاتم و خۆم گەیاندە گوندێک و لەوێیەوە پەیوەندیم بە ماڵباتمەوە گرت تا بێن بەدواما.

ئیشتا کە ساڵێکە گەڕاومەتەوە هێشتاش شەوانە خەونە پیسەکانی پەژاک دەبینم و هەرشەو دەترسم کە دووبارە بێن و لەگەڵ خۆیان ببمەنەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب