درۆنەکان ڕامیاری دەرەوەی ئەردۆغان پێک دەهێنن

  • ۲ سال قبل

لە پاراستنی سەرسووڕهێنەری سوپای ئۆکراین لە بەرانبەر ڕووسیا لە هێرشی ۱۴ی نیسان، تورکیا لەمەڕ یارمەتی ئۆکراینییەکان بۆ هەڵاتن لە ڕاداری کەشتییە ڕووسیەکان و ڕادەست کردنی زانیاری ڕێکی ئارمانجەکان بۆ مووشەکە ئۆکراینییەکان، دەورێکی بەرچاوی هەبوو.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە درۆنەکانی تورکیا لە بەرخۆدانی ئۆکراین لە دژی هێرشی مسکۆ ڕۆل دەگێڕین.

درۆنی تی بی ۲ دروستکراوی کۆمپانی تورکیا، پەیوەندیەکی نێزیکی لەگەڵ ئەردۆغان هەیە و ئەمە دەورێکی بەرچاوی لە شەڕی ئۆکراین دا لەئەستۆ بووە.

لەم ساڵانەدا درۆنەکان، دەورێکی دیاریکراوەیان لە ژمارەیەک لە پێکدادنەکان لە قەفقازیا و ئەفریقیا  و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە.  ئەنکەرە لەڕێگای فرۆشتنی درۆنەکانی بە وڵاتانی کەم داهات و مام ناوەندی توانی دزی ژئۆپۆلتیکی خۆی بەرز بکاتەوە.

دیپلۆماسی درۆنەکانی ئەنکەرە بە بێ ناکۆکی نەبووە. دەستێوەردانی سەربازی ڕوو لە هەڵکشاوی تورکیا لە لیبیا، هاوپەیمانی یۆنان و میسر بە ئارمانجی لاواز کردنی دەسەڵاتی تورکیا پێکهاتووە و لەئۆکراین درۆنەکان بوونەتە هۆی تووڕەیی مسکۆ.

تورکیا ئێستا توانیویەتی لە درۆنەکانی بۆ گۆڕینی ڕوخساری نێودەوڵەتی خۆی دوای ساڵانێک یەک لایەن گەرایی کەڵک وەربگرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین درۆنەکانی یارمەتیان داوە تا سەرچاوەی دیپلۆماتیکە سنووردارەکەی لەمەڕ سەرچاوەکانی بپارێزێت.

یارمەتی سەربازی ئەنکەرە بۆ ئۆکراین، دەستی ئەردۆغانی بۆ دزەی دووبارە لەناتۆی کردووتەوە. گەر تورکیا بتوانێت درێژە بە سەرکەوتنی بەڕێوەبەرایەتی و پەرەسەندنی درۆنەکانی بدات، لەوانەیە شێوازێکی نوێ لە دزە و شەڕی درۆنەکان لەم ڕەوتەدا دووبارە پێناسە بکرێتەوە.

بەرنامەی درۆنەکانی تورکیا بە بێ هیوایی لەبەرانبەر نموونە بیانییەکانی دەستی پێکرد. تورکیا سەرەتا هەوڵی دا دەستی بە تەکنۆلۆژیای ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بگات. دواتر لەساڵی ۲۰۰۵ بەرەو ئیسرائیل سووڕایەوە بەڵام بێ هیوا نەبوو.

لەساڵانی دواتر ئەنکەرە بۆ کڕینی درۆنە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا هەوڵی دا و لەئەنجامدا توانی ورژنی خۆی پەرە پێبدات.

لەساڵی ۲۰۱۲، کۆمپانیایەکی دەوڵەتی تورکیا نموونەی یەکەمی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پەرە پێدا و تا ساڵی ۲۰۱۶ توانی ناسینی بەکاریگەر دەست بخات.

لەساڵی ۲۰۱۷ تورکیا هەناردەکردنی تی بی ۲ی دەست پێکرد و لەماوەی ۵ ساڵدا فرۆتی بە ۲۲ وڵات. گەرچی ئەم مامەڵەی کەلوپەلی شەڕ بە تێکەڵاوێک لە ئیش و ژئۆپۆلتیک کرا، بەڵام تورکیا لە هەمووی ئەو وڵاتانەی درۆنی پێ فرۆتوون، بەرژەوەندی ستراتژیکی هەیە.

هەندێک لەو وڵاتانە وەک ئێتیۆپی، سۆمالی و توونس فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیایان بە بێ سیستمی تەکنیکی تەواو بۆ بەکارهێنانیان کڕین.

بۆیە لەوانەی ئەم وڵاتانە لەبەرانبەر دوژمنێک کە بە باشی پەروەردەی بینیبێت یا لەچاو ژمارەوە لەپێشەوە بێت، ئەنجامی دڵنیاکەرەوەی بەدەست نەخەن و هەندێک جار تەنانەت هەڵەش بکەن.

ئەم بابەتە بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەم تێگەیشتنە کە تورکیا بۆتە مۆنتاژێری درۆن. کێشەی گەورەتر لەوانەی کاریگەری لەسەر وڵاتانی ڕکابەر بێت. دەستێوەردانی تورکیا لە پێکدادانەکانیوەک لیبیا، ڕکابەرەکانی لەوانە میسر و فرانسە و ئەماراتی عەرەبی بێ هیوا کردووە.

لەمانگی مەی ۲۰۲۰، لەکاتێکدا کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا سەرقاڵی گۆڕێنی ڕێڕەوی شەڕی ناوخۆیی لیبیا بوون، میسر هاوپەیمانییەکی نافەرمی لەگەڵ قوبرس، فرانسا، یۆنان و ئەمارات پێکهێنا تا لەڕێگای هاوئاهەنگی ڕامیاری و دیپلۆماتیکەوە، دژایەتی چالاکییەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی بکات.

بوونی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەم دوایانە، یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ یۆنان لەژێر ناوی جیاواز لەبەرانبەر ڕووسیا زیاد کردووە تا ئاستێکیش لەدژی تورکیا و شوێن پێی سەربازی پەرەسەندوویی لەهەرێمەکە.

دەستدرێژی پووتین بۆ سەر ئۆکراین، هەستی ڕاستی گەرایی لەتورکیا بە هێز کردووە.

کاتێک کە سرەی مسکۆ، دوژمنی مێژووی تورکیا دەگات، ئەنکەرە بۆ ئۆکراین و وڵاتانی دیکەی وڵاتانی دەریای ڕەش، ئێستا زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە، وەک هاوپەیمانێکی پێویست بۆ پێکهێنانی جەمسەرێک لەبەرانبەر ڕووسیا لەباکووری دەریای سپی، نرخ دادەنێت و بە بایەخی دەزانێت.

لەگەڵ ئەمەش گەر پووتین لە ئۆکراین سەربکەوێت، دەتوانێت کارتێکی نوێ لەدژی تورکیا بەکار بێنیت. وەک لاواز کردنی بەرژەوەندیەکانی ئەنکەرە لەسوریا یا سنووردارکردنی هەناردەکردنی تورکیا بۆ ڕووسیا.

بۆیە، تورکیا یارمەتییەکانی بۆ ئۆکراین بە بێدەنگی و شاراوەیی ئەنجام دەدات تا نەکەوێتە نێو لیستی ڕەشی ڕووسیا. جگە لەمە، تورکیا خوازیاری ئەوەیە تا یۆلیگارشە گەمارۆدراوەکانی ڕووسی ڕاکێشێت بۆ تورکیا بەم هیوایە کە داراییەکانیان بتوانێت یارمەتیدەری ئابووری تورکیا بێت.

بەمجۆرە، تورکیا خۆی دوور دەگرێت لە پاڵپشتی کردنی گەماروەکانی ڕۆژئاوا لەدژی ڕووسیا و بە پێچەوانەی ڕۆژئاوایەکان، ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بە کراوەیی هێشتووتەوە.

وێڕای ڕێزێکی نوێ کە لەئەنجامی یارمەتی دائینی ئۆکراین بۆ تورکیا لەناتۆ هاتۆتە کایەوە، بەڵام ئەردۆغان هێشتا جێگای سەرنجی بایدن نییە.

لەدانیشتنی سەرکردەکانی ناتۆ لە بروکسل لە کۆتایی ئادار – مانگێک دوای هێرشەکەی ڕووسیا – بایدن، ئاوری لە ئەردۆغان نەدایەوە و داخوازی سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ دیدار رەت کردەوە.

تەنانەت گەر دەستێوەردانی تورکیا لە ئۆکراین دووبارە ڕامیاری دەرەکی تورکیا نێزیکی ڕۆژئاوا بکاتەوە، ئەم مەترسییە بۆ ئەردۆغان هەیە کە بایدن و هەندێک لە سەرکردە ئەورووپییەکان خوازیاری ڕزگاربوونیان بێت لە شەڕی ئەردۆغان کە هەرجۆرە پەیوەندی لەگەڵ ئەنکەرەیان بۆ ساڵی ۲۰۲۳ دوا بخەن. هەم بەم هۆکارە کە بازارەکانی وڵاتێک کە دەسەڵاتی یاسا تێیدا وەک گاڵتەجاڕیە، هەڵدێن و هەمیش بە بۆنەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا لەوانەیە ئابووری تورکیا هەڵوەشاندن و ڕووخانی زۆرتر بە خۆیەوە ببینێت.

وێڕای ئەوەی کە یارمەتی دائینی ئۆکراین بایەخێکی نوێی بۆ تورکیا لەنێو وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە دی هێناوە، مەزندە ناکرێت کە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا سەربکەوێت. مگەر ئەوەی کە ئابووری ئەم وڵاتە تۆزێک ببوژێتەوە و بگاتە پێشکەوتنی دوو ژمارەیی. ئەگینا ئەردۆغان هەر هەموو هەوڵەکانی بە فێڕۆ دەدات.

سەرچاوە: فارن ئەفرۆز/نووسەر: سونەر کاگاپتای و ڕیچ ئۆتزێن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب