دامەزرانی پەکەکە، لە پاڵپشتی ڕۆژئاوا و ڕەزامەندی تورکیا لەگەڵ دەوری حەقی قەرار

  • ۲ سال قبل

ڕۆژی ۱۵ی گۆڵان بە وتەی پەکەکە ڕۆژی کوژرانی حەقی قەرارە و دەستپێکی دامەزرانی گرووپی پەکەکەیە.

هەرساڵ بە ناوی حەقی قەرار و دەستپێکی بزاڤەکە دامەزراندنی پەکەکە لەلایەن سەرکردەکانی ئەم گرووپەوە دەکرێت بە جێژن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای تێپەڕبوونی ۴۳ساڵ لەدامەزراندنی پەکەکە هێشتا نەیتوانیوە یەک گوند یا گەڕەکیش ئازاد بکات.

جگە لەمانە ڕۆژانە خەڵکی ئاسایی دەخاتە گرتووخانەوە و ئەوەش لەبەر تۆمەتی هاوکاری و پاڵپشتی کردنە لە تێرۆریزم. ڕۆژانە منداڵانی کورد دەبنە قوربانی دروشمە درۆەکانی پەکەکە.

پەکەکە لەم ساڵانە نە تەنیا نەیتوانی هیچ پێشکەوتنێکی هەبێت بەڵکوو بە شێوازی زانایانە یارمەتی پەیمانی ئۆسمانی نوێ و دەسدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا و ئێراقی دا و ڕۆژانە منداڵانی کورد کە ئاگایان لە پشتەوەی پەردەکە نییە دەبنە قوربانی هەڵخەڵەتاندنەکانی پەکەکە لەناوچەکە.

گرتووخانەکانی لە شاخ لە ژێر ئاگری فڕۆکەکان و تۆپ و تانکی تورکیا یارمەتیدەرن بۆ پێشگرتن لە زیادبوونی گەنجی کورد لە تێکۆشان لەدژی تورکیای فاشیشت و بەندکردنی کچان و کۆڕان کە بە جێگای قوتابخانە و پێنووس، چەکیان بەدەستەوەیە بۆ کوشتن و توندوتیژی.

پەکەکە و ئاشکرابوونی هەڵسووکەوتیان لە شەڕی سوریا و شنگال لە ئێراق بۆ پێشوە بردنی تورکیا و دەسدرێژی بۆ سەر خاکی دو وڵات و یارمەتی دانی ستراتژی داگیرکاری ئۆسمانی، چیتر بۆ هەموان ئاشکرا بوو.

پەکەکە لە مێژووی خۆی دا لەناوخۆ و دەرەوە هەوڵی داوە تا هزر و بیرۆکەی جیاواز لەناو ببات و دەرێکی کاریگەر یاری بکات لە سڕینەوەیان دا چ لە تورکیا و چ لەکوردستان و ناوچەکانی دیکە.

بکوژانی حەقی قەرار کێ بوون؟ ئەوان لەکوێن و هۆکاری کوژرانیان چ بوو؟ ئەوەی ڕوونە ئۆجالان کە لە گرتووخانەیە بە پێی زانیاریەکان لەژێر چاودێری میت دا ئەکدار کراوە تا هەموو جووڵەی چەپ لە تورکیا لەناو ببات.

دامەزراندنی پەکەکە بە یارمەتی ئەمریکا و ڕۆژئاو و هەڵبەت ڕەزامەندی میت و تورکیا کرا و لەبەرانبەر جەمسەری کۆمنیستی جیهانی ڕۆژئاوادا لە هزری بیرۆکەیەکی نوێ لەوانە لەناوبردنی هزر و تاکەکان لە دەرەوە دامەزرا.

حەقی قەرار و خەیری دورموش لەو گەنجانە و سەرکردانەی چەپ بوون کە لگەڵ ماهر چایان و ئیبرهایم کایپاک کایا و دەنیز گەزمیش پێکەوە بوون.

ئەوان هزری چەپیان لەتورکیا بڵاوە پێکرد بۆیە ئۆجالان دزەی کردە ناویان و لە سەرووی هەموویانەوە حەقی لەسەر ڕێگا سڕیەوە و دواتر بۆ شاردنەوەی ئیشەکەی دامەزراندنی پەکەکەی لەسەرووی ئیشەکانیەوە دانا و دواتر سەرۆکایەتی پەکەکە.

ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لەناوبردنی هزری سەربەخۆ و لەدەرەوەی چوارچێوەی هزری پەکەکە لەناوچەکەدایە کە دەستەواژەی کوردستانی بۆ دانراوە و کە لەسەر ئەم پێناوە دوژمنی لەگەڵ هەموو پارت و هزر جیاکان لە ناوچەکە و لەسەروویانەوە پارتی دەکات. پەکەکە لە مێژووی ۴۳ ساڵی خۆیدا دژبەرانی ناوخۆیی لەسەر ڕێگا لاداوە و تەنانەت بەزەیی بە براکەی خۆی ئۆسمان ئۆجالان دا نەهات و دەری کرد.

ئەوڕۆکە دەبینین بەرنامەکانی پەکەکە لە بەرانبەر پارتە کوردیەکان لە ئێراق و سوریا چۆنە. یەک ئاڵا و یەک بیرۆکە و یەک هزر و یەک ڕەنگ و جا ناویشی لێ دەنێت دێمۆکراسی.

حەقی کە هەر ساڵ بە شێوازی زارەکەی و ڕواڵەت یادی دەکرێتەوە هۆکارێک بوو بۆ مانەوەی پەکەکە لە باڵی چەپ دا و هێشتاش هەر وایە، بەڵام ڕاستییە ئەمەیە کە ئەوانەی حەقی قەراریان لە سەر ڕێگا لادا ئەوڕۆکە لەبەرزترین پلەی پەکەکەدان.

منداڵە هەڵخەڵەتێنراوەکان کە فریوی ڕواڵەتیانی خوارد و بڕوایان بە درۆەکانیان کرد و کەوتنە گرتووخانەیەکی تاریک و بێ گەڕانەوە لە شاخ و ماڵباتەکانیان چاوەڕی بیستنی هەواڵی کوژرانیانن، ئەمە هەر هەمووی ئەو شتەیە کە لە پەکەکەوە بە یادگار بە جێ ماوە و درێژەی هەی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب