بەرپرسانی پارێزگا، زانیاری دائینی گشتی بە ڕژد وەر بگرن

  • ۲ سال قبل

پارێزگای سنە وهەڵبەت هەموو شارە کوردنشینەکانی ئێران دەستەویەخەی کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانیانن کە بۆتە هۆی بەدی هاتنی هەندێک زیانی کۆمەڵایەتی.

نەبوونی ئیش و کار بۆ گەنجان بۆتە هۆی سەردانی دیاردەی کۆڵبەری وەک ئیشێکی درۆێنە و کەم داهات و پڕ مەترسی و هەرساڵە هەندێکیان لێ دەکوژرێن. یا زامار دەبن و توانای ئیش کردنیان نامێنێت و یا لەنێو سەرمای کوێستان ون دەبن.

لەلایەکی دیکەوە، مندالان و گەنجانی ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت سنوورنشینەکانیش بە هۆکاری هاوشێوەوە، چ لە نەبوونی داهاتی گونجاوی ماڵباتەکان و ناسەقامگیری ئابووری و هەڵبەت ئاستی نزمی پەروەردە و ئاگادار دەکەونە نێو ڕێڕەوێکەوە کە کۆتایەکەی ڕەشی زەبەقە.

ماڵباتەکانی ئەم کەسانە بە گشتی هەژار و بێ بەشن لەم ناوچانە کە بە پێی مەرجێک کە هەیانە توانا و دەرفەتی کەمتریان بۆ سەرقاڵ بوون بە گەورە کردنی مندالان و ئاگاداربوونیان هەیە.

هەڕەشەی گەورە کە لەبەردەم ئەم منداڵانە ئەوەیە کە گرووپە دەرفەتخوازەکان وەک ملیشیاکانی پەژاک لە هەنگاوی بەربڵاو و ڕێکخستن کراو دا بەدوای کەسانی تەمەن خوارن کە کێشەی زۆریان هەیە تا بتوونن بە بەڵێنی پڕوپووچ هەڵیخەڵەتێنن.

بەڵێنی ژیانی باشتر، دابینکردنی مەرجی خوێندن لە دەرەوەی ولات، داهاتی باش و یارمەتی دارایی بۆ ماڵباتەکان، هاوسەگیری و ئازادی هاتۆ چوو و زۆر شتی دیکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵان و گەنجان کە لە ژیانی خۆیاندا کێشەی زۆریان هەبووە بەدوای بەهەشتە ون بووەکەیاندا بڕوون بەڵام نازانن کە کۆتاییەکەی داخراوە.

گرووپە ملیشیا باس کراوەکان بە پێ ئەو مەرجانەی کە هەیانە، پێیان باشە کە کەسانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ تەڤلی ببن تا قەرەبووی کەمی هێزی مرۆڤیان بۆ بکاتەوە بە کەمترین تێچوو.

ئەوان دەزانن کەسانی گەورە و ژیر پێش تەڤلی بوون دەزانن بۆ کوێ دەڕۆن، بەدڵنیایەوە لە سەرەتاوە تێدەگەن کە کەوتوونەتە نێو چ چاڵێک بۆیە منداڵان باشترین بژاردەن.

لەمبارەوە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وەک یەکێک لە گرووپەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆی وڵات هەوڵ دەدات تا ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان بۆتە قوربانی چاوپێکەوتن ساز بکات کە تا ئێستا هەندێکیان بڵاو کراونەوتەوە.

هەروەک لە سەرەتای نووسینەکەوە ئاماژەمان پێدا یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی ئەو قسانەی کە لەگەڵ ماڵباتەکان هەمانبووە ئەوەیە کە ئاستی نزمی پەروەردە و زانیاریان هەیە.

بۆیە ئێرە هەر ئەو خاڵەیە کە پیشان دەدات کەم ئیش کردن و کەموکۆڕی بەرپرسانی پارێزگا لە بەشە جیاوازەکان لەوانە بەرپرسی پەروەردە و چاندی پارێزگا و بە تایبەت بەرپرسی شارە سنووریەکان و باکووری ڕۆژئاوای وڵاتە.

بە ڕوونی دیارە کە هەر چەند ئاستی تێگەیشتن و خوێندەواری ماڵباتەکان بەرزتر بێت، شیمانەی سەرکەوتنیان بۆ تەڤلی بوونی منداڵەکانی بۆ نێو ئەو گرووپانە کەم دەبێتەوە.

بۆیە، ئەمە ئەرکی بەرپرسانە کە بەرنامەی بۆ دابڕێژن و لە پێناو بەرزڕاگرتنی ئاستی خوێندەواری و زانیاری ماڵباتەکان هەنگاوی ڕژد هەڵبگرن بۆ ئەوەی زیانە کۆمەڵایەتییەکان دوای دابڕانی منداڵەکانیان بە چاو نەبینین.

هەروەها، لادانی کێشەی زۆری بژیوی ژیانی سنورنشینان کە لەوانە یارمەتی داینیانە بۆ برەو دانی زیاتری بازارچە سنووریەکان و ئەمەش ئەرکی بەرپرسانە کە هیواداراین هەنگاو بۆ کرداری کردنی ئەمانە هەڵبگرن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب