بۆ میدیاکانی پەکەکە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە؟/زانیاری تەواوکەر لەبارەی مەحموود سەلاحییەوە

  • ۲ سال قبل

لە ڕوونکردنەوەکا کە لە میدیاکانی سەر بە پەکەکە لەبارەی یەکێک لە منداڵە ون بووەکانەوە باس کراوە بە ناوی مەحموود سەڵاحی، لەکاتێکدا کە ناوی مەحموود ساڵحییە.

ئەم زانیاریە یەکێک لە دۆستانی بۆچاودێری هەنارد و داوای کرد کە ڕایبگەینین.

مەحموو لەدایکبووی ۱۳ی خاکەلێوەی ۱۳۷۲ لەشاری داڵاهۆی کرماشان.

میدیاکانی سەر بە پەکەکە و پەژاک کە لە وڵاتی سویدەوە بڵاو دەکرێنەوە ڕایانگەیاند ناوبراو لە ۱۹ی مانگی ئاگۆستی ۲۰۱۶ لەناوچەی ئاگری لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراوە بەڵام ئەمە جێگای متمانە نییە.

تێرۆریستەکانی پەژاک کە منداڵێکیان بۆ شەڕکردن فریو داوە و بردوویانە بۆ ناوچەی پێکدادان بە بێ هیچ بەڵگەیەک ڕادەگەینێت کە لەناوچەیەکی بەربڵاو کە قەت ناکرێت لێکبدرێتەوە کوژرانەکەی ڕادەگەینیت و ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەوان ناوی ئەویشیان بەدروستی بڵاو نەکردووتەوە، بۆیە ناکرێت متمانە بە زانیاریەکانی دیکەشیان بکرێت.

هەروەها دیار نییە کە کێ کوشتوویە و تەرمەکەی لەکویێە؟

ناڕوونی لە شێوەی مردنی ئەو کەسانەی کە لەنێو پەکەکە و پەژاکدا دەکوژرێن ئەوەندە زۆرە کە قەت دەرفەتی ئەوە نابێت لێکبدرێنەوە کە ڕاستن یا نا.

هاوڕێ مەحموود سەلاحی کە زانیاریەکانی لە لای چاودێر پارێزراون جەختی کردەوە کە هیچ کەس لە ئێرانیش بەدوای دەستنیشانکردنی چارەنووسی ئەم منداڵانەوە نییە.

ڕاستە کە ئەمانە چوونەتە نێو گرووپێکی تێرۆریستییەوە بەڵام کەسانی وەک مەحموود لە کاتی تەڤلی بووندا منداڵ بوون تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاساییەوە بووە بۆیە ناکرێت پرسەکەکان لێکبدەنەوە و بە ئاسانی هەڵدەخەڵەتێندرێن، بەڵام ئەمانە هەرچی بێت هاوڵاتی ئیرانن ودەبێت ئێران ناوی ئەو کەسانەی کە بڵاو دەکرێتەوە لەڕێگای دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی سویدەوە بەدواداچوونیان بۆ بکات و پرسیاریان لێبکات.

بەداخەوە شتی وەها زۆرن گەر گرووپێک بۆ بینینەوەی ڕاستییەکان پێک بهێندرێت دەکرێت پەردە لە سەر تاوانە ڕێکخستن کراوەکان لادریت.

باوکی مەحموود وادیارە کە مردووە و بەداخەوە داخی بینینی منداڵەکەی تا دواین ڕۆژەکانی تەمەنی ئازاری دا.

یەکێک لە هاوڕێیانی مەحموود بە چاودێری ڕاگەیاند کە ئەندامێتی مەحموود لەنێو پەژاک سەرچاوەی لە دۆستی و هەڤاڵتی لەگەڵ کەسانی وەک مەیسەم.د و ماشەڵا.د و خۆڵامڕەزا.ک (بە هۆی ئەوەی کە ناکرێت بزانرێت کە ئەم قسانە ڕاستن یا نا زانیاری ئەم کەسانە لای چاودێر دەمێنێتەوە) بووە و ئەمانە هەر ئەوانە بوون کە بۆ پەژاک و پەکەکە بە دوای منداڵان دا گەڕاون و کردوویانن بە پارویەک و دواتر لە وڵات بردوویانن دەرەوە و ڕادەستی پەژاکیان کردوون.

هاوڕێ مەحموود لە زانیاریەکانی دا کە بە چاودێری داوە وەهای وتووە کە پەژاک لە بەروارەی ۱۱ی خەرمانانی ۱۳۹۵ لە تەلەڤزیۆنەکەی لە سوید ڕایگەیاند کە مەحموود لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانی بەخت کردووە.

ئەو وتی ماڵباتەکەی دەیانویست کە تەرمەکەی مەحموود لە پەکەکە وەربگرنەوە بەڵام پەکەکە یاری لەگەڵ کردن و چەند جار کە محەمەدی برای و ئەمیری کۆڕە خاڵی ڕۆشتن کە تەرمەکە وربگرنەوە وتبوویان دەبێت دایکی بێت، چوونکە بەدوای کەڵکی پرۆپاگەندەیی بوون لەماڵباتەکەی.

بۆیە خێزانی مەحموودیش بەم ئەنجامە گەیشت کە تەرمی نییە.

ئەو لەدرێژەدا وتی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە کە خەڵکی جوانڕۆیە پێی وتووە کە زۆرێک لەو کەسانەی لە پێکدادانەکاندا لەنێو پەکەکە و پەژاک دەکوژرێن، لەشاخ تەرمەکەیان جێ دەهێڵن و زۆرتر ئاژەڵە هۆڤەکان دەیخۆن.

ئەم کەسە وتوویە مورادیش کە پەکەکە و پەژاک ڕایانگەیاندووە، هەر ئەو کەسە کوژراوەیە بەڵام دواتر دەرکەوت یا هەڵاتووە یا هەڵەیان کردووە.

لەبارەی مەحموودیش هەواڵێک کە بڵاو کرایەوە ناوی خێزانی هەڵە بوو بۆیە لەوانەی ئەمیش وەها بووبێت و ڕووداوێکی دیکە ڕووی لێکردبێت.

هاوڕێیەکی مەحموود لە درێژەدا ڕوونی کردەوە کە شیمانەی دیکە ئەوەی کە ئەو بە هۆی داکەوتن لە شاخ و خنکان لەنێو ئاوی چەمدا مردبێت بەڵام هیچ کات پەکەکە ئەمە ناڵێت، بەڵکوو وەها ڕادەگەینیت کە لە پێکدادان لەگەڵ تورکیا و ئێران دا کوژراوە و بۆ ئەوەی کە درۆەکەی متمانە پێکرابیت بەرواری کوژرانەکەی لەگەڵ بەرواری پێکدادانەکان ڕێک دەخات چوونکە دەرفەتی لێکدانەوە بۆ ڕاستی یا ناڕاستی نییە.

پێشتر چاودێر لەبارەی دۆخی مەحموود ساڵحییەوە وەک یەکێک لە منداڵانی کوردی ئێرانی ون بوو ڕاپۆرتێکی بڵاو کردبووەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب