بۆ ماڵباتی “سلێمان مورادی” لێکترازا؟

  • ۲ سال قبل

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە تووشی ئەم بابەتەیە خێزانی سلێمان مورادین.

بەوجۆرەی کە باوکی سلێمان لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە هەردوو کوڕەکەی دوای تەڤلی بوونیان و ون بوونیان، ئێش و ئازار و چەرمەسەری زۆریان بۆ خێزانەکەیان نایەوە.

سلێمان تەنیا لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە زیندوو بوونی بە باوکی ڕادەگەینیت، بەڵام هەرگیز باسی ئەوەی نەکردووە کە لەکوێیە وچی دەکات و سەرقاڵی چییە.

ئەم بابەتە پیشان دەدات کە کۆنترۆڵ و دەستێوەردانی گرووپە ملیشیاکانی کورد لە ژیانی تاکەکەسی ئەندامانی ئەم گرووپەدا بوونی هەیە کە لەمەڕ پەیوەندیان لەگەڵ ماڵباتەکانیان زۆر هەستیارە و پێش لەهەرجۆرێک لەو پەیوەندیانە دەگرێت.

دایکی مورادی وە باوکی سلێمان باسی کردووە دوای ئازاری زۆر و دووری دوو منداڵەکەی مردووە.

خۆشکی سلێمان بە هۆی بێ پارەیی باوکی خێرا و بێ لەبەرچاو گرتنی پێوان و ستاندارەکانی ژیان مێردی کرد.

باوکی سلێمانیش جگە لە قەرز و بێ هیوایی و ژیانێکی ڕەش کە بۆی ماوەتەوە، هەڵگرتنی باری دووری دوو کوڕەکەی و خەمی لەدەست دانی ژنەکەی و کێشەکانی دیکە، خستوویانەتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.

با وا بڵێین، دوای ئەندامێتی دوو منداڵە سەربازەکەی ئەم ماڵباتە لێکدەترازێت و ڕۆژێکی خۆشیان نابێت.

باوکی سلێمان لە دیمانە لەگەڵ چاودێر وتی کە هیوای ئەوەی کە لانی کەم منداڵەکانی لە خەوندا ببینێت.

گەر ئەمە ڕووداوانە کە دەرئەنجامی کردار و ڕامیاری نامرۆیانەی گرووپە تێرۆریستەکانی وەک پەکەکە و پەژاکە، وەک پێشلکاری ماڤی مرۆڤ هەژمار دەکرێت و لەوانەیە بکرێت وشەی دیکەش لەبارەیەوە بەکار بهێندرێت؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب