بۆ ئەندامانی پەژاک وەک فەرزندە مەزڵوومی لەتورکیا دەکوژرێت؟

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو چەندین ماڵباتە ئێرانییە کە دەستەویەخەی ئەم بابەن کە قوربانی ڕامیاریەکانی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن پەژاکن، خێزانی فەرزندە مەزڵوومیە.

ئەوەی کە برای فەرزندە لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە، براکەی بە هۆی نەبوونی ئیش ناچار بووە کۆچ بکات بۆ تورکیا و لەوێ شوانی بکات. خاڵی هاوبەشی نێوان ئەم جۆرە کەسانە کە برای فەرزندە بەمجۆرە باسی لێوەدەکات ئەمەی: “فەرزندە هیچ کێشەیەکی ماڵباتی نەبوو و هیچ کاتیش پێستر مەیلێکی بەرەو پارت و گرووپەکان نەبوو.”

ئەم بابەتە دەتوانێت وێڕای ڕواڵەتی باشی، پەیام هێنەری ئاگادارنەبوون لە مەترسییەکانە کە ئەم گرووپە تێرۆریستیە کوردیانە بۆیانی هەیە.

زۆرێک لەو کەسانە بێ ئەوەی لەبارەی ڕامیاری و ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی پەژاک و پەکەکە وە بزانن تەڤلیان بوون و بەکار هێنراون.

برای فەرزندە لە دیمانە لەگەڵ ئێمە وتی دوای بەدواداچوونی زۆر توانیم تا تەرمی براکەم لە تورکیا ببینمەوە، بەڵام پرسیارێکی بۆ هاتە گۆڕێ و تا ئەوڕۆکەش بەدوای بیستنی وڵامەکەیەتی لەلایەن سەرکردەکانی پەژاکەوە.

پرسیاری گرنگی ماڵباتی فەرزندە ئەوەیەوە کە بۆ منداڵەکەیان ئێرانی نەبوو؟ بۆ پەژاک ناڵێت گرووپێکی ئێرانییە کە بۆ کوردانی ئێران تێدەکۆشێت؟ کەوایە بۆ فەرزندە و زۆرێکی دیکە لە تورکیا لە شەڕ لەدژی سوپای ئەو وڵاتە دەکوژرێن؟

وڵامی ئەم پرسیارە ڕوونە، پەژاک لەڕێگای ورووژاندنی ئەم بابەتەوە کە شەڕ بۆ کوردانی ئێران دەکات و دروشمی پڕوپووچ دەڵێتەوە، ئەندامانی فریو دەدات و دوای خولی پەروردە، ئەوانەی کە هزریان جیاوازە یا زۆر پرسیار دەکەن و داواکاریان هەیە دەنێرێت بۆ سوریا و تورکیا تا بە ئەنقەست ڕێگای گەڕانەوەیان نەبێت و لەئەنجامدا بکوژرێن.

بە پێی ئەوەی کە لەلێکۆڵینەوە بەربڵاوەکانی ئێمە لەبارەی ماڵباتی ئەندامانی ئەم گرووپە و هەڵبەت زانیاری متمانە پێکراو لەو کەسانەی کە سەردەمانێک لەم گرووپەدا بوون، بەداخەوە ڕاستی بابەتەکە دەتوانێت لەزۆر کات دا “ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە” لەبارەی کوژراوەکان جیاوازی زۆری هەبێت. ئەوان بۆ هەموو ئەندامانیان دەڵێن لەشەڕدا کوژراون، لەکاتێکدا کە ئەو کەسە لەوانەیە زیندوو بێت، ئەو کەسە لەوانەی هەڵاتبێت و لە گرتووخانەکانی گرووپ دا بێت، لەوانەی بە هۆکاری دیکە جیا لەشەڕ کوژرابێت و لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە لە شاخەکان فڕێ درابێتە خوارە و بووبێتە خۆاکی ئاژەڵە کێویەکان و …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب