برای ڕەوف ئیبراهیمی: براکەم لە گرتووخانەهەڵات و تەڤلی پەکەکە بوو

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای ڕەوف ئیبراهیمی دا قسەی کردووە. یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

لەوانەیە بکرێت وڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە کە پەکەکە ڕێک لە چ جۆر شوێنکدایە بەمجۆرە دەکرێت بگوترێت کە شوێنێک کە کۆمەڵێک ڕێک و پێک لە ناڕێک و پێکی هاتوونەتە لای یەک، بکوژان و سەرپێچی کەران و قاچخچییەکان و دزەکان و قەرزدارەکان و هەڵبەتە هەندێکیش هەڵخەڵەتاون یا لە دەردی هەژاری تەڤلی بوون.

ڕەوف ئیبراهیمی یەکێک لەوانە بوو کە دوای کۆشتنی کەسێک لە گرتووخانە کرا و دواتر بە هاوکاری هەندێک لە دۆستانی کە هاوڕەنگی خۆی بوون نێزیکی ۱۳ ساڵ پێش ئێستا توانی لە گرتووخانە هەڵبێت و ڕاستەوخۆ بڕواتە نێو پەکەکە.

دەقی دیمانەکە:

ڕەوف ئەندامی سوپا بوە، بەڵام ماوەیەک دەمانبینی کە هەندێک لە جووڵەکانی گۆماناوین و هەندێک جار بە قسەی خۆی دەڕوشت بۆ دانیشتنی نهێنی، بەڵام ئێمە نەماندەزانی سەرقاڵی چ کارێکە.

برای گەورەمان بوو و ڕێگامان بە خۆمان نەدەدا کە پرسیاری وەهای لێ بکەین.

لەم کاتەدا لە شەڕێکدا ڕەوف کەسێکی کوشت و کەوتە گرتووخانەوە.

ماوەیەک لە گیرانی تێپەڕ بوو کە زانیمان بە یارمەتی هەندێک کەسی نەناسراو لە گرتووخانە هەڵاتووە بەڵام نەمانزانی بۆ کوێ ڕۆشتووە و لەکوێ بەدوایدا بگەڕێن.

ئەم بێ ئاگادار بوونەی ئێمە نێزیکی ۲ ساڵی خایاند تا ئەوەی کە بە هەڵکەوت لە یەکێک لە کەناڵەکانی پەکەکە بینیمانەوە ئەو کات بوو کە زانیمان تەڤلی پەکەکە بووە.

بەڵام بەداخەوە ئێمە هیچ دەرفەتێکمان نەبینیەوە تا بتوانین بەدوایدا بڕۆین، هەرچەند گەر دەڕۆیشتنیش هیچمان پێ نەدەکرا.

ڕەوف کەسێکی کوشتبوو و نەدەگەڕایەوە، بۆیە بڕیارمان دا کە ڕێگاکەمان لێ جیا بکەینەوە.

چەندین ساڵ دوای ڕۆشتنی هیچ ئاگاداری نەبووین تا ئەوەی کە نێزیکی ۲ ساڵ لەوە پێش لە ڕێگای کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیەوە زانیمان کە کوژراوە. بەڵام چیتر لەلایەن پارتیەوە پەیوەندیمان پێوە نەکرا و هیچ وردەکاریەکیان نەداینێ.

تا ئەوڕۆکەش نازانین ڕەوف چۆن کوژراو و لەکوێ بەخاک سپێردراوە.

هەندێک جار بەخۆمم دەگوت هەست دەکەم لەوانەیە ئەم هەواڵە درۆ بێت چۆن دەکرێت نە تەرمێک و نە گۆڕێکی هەبێت.

چیتر ڕاهاتین لەگەڵ ئەم دۆخە، چونکە ڕەوف کەسی کوشتبوو و سزاکەشی لەسێدارە بوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب