برای نعمەت ئاقابرایی: پەژاک وتی بەدوای نعەمەد دا مەگەڕێن هەنێردراوە بۆ تورکیا

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای نعمەت ئاقابرایی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ساڵانێکە کە هەژاری و بێ ئیشی گەنجانی ڕۆژئاوای وڵات بۆتە هۆی ئەوەی کە بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە هەر ئیشێک بکەن، یەکێک لە زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی ئەم گەنجانەوە بەمجۆرەیە کە هەندێک بەرەو دزی و هەندێک بەرەو کۆڵبەری دەڕۆن.

بەڵام بەداخەوە گەورەترین زیان ئەوەیە کە ئەم گەنجانە تەڤلی گرووپە چەکدارە تێرۆریستیە کوردەکانی وەک پەکەکە دەبن کە ئەندامەکانیان بۆ تەڤلی کردنی هێز بە بەڵێنی درۆ گەنجان بەرەو لای خۆیان ڕادەکێشن.

دەقی دیمانەکە:

براکەم کەسێکی ئارام و بێ کێشە بوو، زۆرتری تەمەنی لە شاخ خەریکی شوانی بوو. ئەوەی من لە بیرمە نعمەت هیچ کات زانیاری لەبارەی ئەم گرووپانەوە نەبوو و بەس خەریکی ئیشی خۆی بوو.

بەڵام بەداخەوە کاتێک کە خەریکی شوانی بوو ئەندامانی پەکەکە توانیان هەڵبخەڵەتێنن. ماوەیەک لەوێ بوو و بۆ خۆی دەیگووت کە هیچ یەک لە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە. ئەوان بە براکەمیان وتبوو کە ژیانێکی ئاسوودەت بۆ دابین دەکەین بەو مەرجەی کە تەڤلی بیت. بەڵام کاتێک گەیشتبووە ئەوێ زانیبووی کە هەر هەمووی درۆیە بۆیە بڕیاری دا کە بگەڕێتەوە بۆ ئێران و هەڵبێت.

نعمەت نێزیکی سێ بۆ چوار ساڵ خەریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوو کە لەناکاو بۆ جاری دووەم ون بوو. لەئەنجامی گەڕانەکانمدا زانیم کە ئەندامانی پەژاک رفاندوویانە.

دوای ئەوەی کە چەندین جار سەردانی بنکەکانیانم کرد، دانیان پێدانا کە بەڵێ نعمەتیان رفاندووە و بە زۆر تەڤلیان کردووە، بەڵام بەمنیان وت چیتر بەدوای کۆڕەکەتانەوە نەبن چونکە هەنێردراوە بۆ تورکیا.

لەئێستادا نازانم لەچ دۆخێکدایە، دەبێت سەردانی کوێ بکەم و لەکام دەزگا و فەرمانگە داوای یارمەتی بکەم.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب