برای دانا ئەحمەدی: پەژاک ڕێگای نەدا دایکم منداڵەکەی ببینێت

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای دانا ئەحمەدی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

ساڵانێکە هەژاری و بێ ئیشی گەنجانی ڕۆژئاوای ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە هەر ئیشێک بکەن، یەکێک لە زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی گەنجان بەم جۆرەیە کە هەندێکیان ڕوو دەکەنە دزی و هەندێکیشیان دەبنە کۆڵبەر.

بەڵام بەداخەوە گەورەترین زیان کە دەگاتە ئەم گەنجانە لەلایەن گرووپی چەکداری پەکەکەوەیە کە ئەندامەکانیان بۆ تەڤلی کردن بەڵێنی درۆ دەدەنە گەنجەکان.

دانا ئەحمەدی یەکێک لەو گەنجانەیە کە بە هۆی هەژاری و گرنگتر لە هەموو کێشەکانی ماڵباتی و بێ سۆزی لەلایەن ماڵباتەوە ڕێگایەکی گرتە پێش کە بێ گەڕانەوە بوو.

دەقی دیمانەکە:

دانا هیچ مەیل و حەزێکی بۆ ئەم گرووپانە نەبوو بەڵام بەداخەوە بێ ئیشی، کێشەی ماڵباتی و هەروەها نەبوونی سۆزی ماڵباتی بووە هۆی ئەوەی کە یەکێک لەکەسانی نێزیک کەڵکی خراپی لێوەربگرێت و بە هەندێک بەڵێنی بەڕواڵەت باش دانا لەخشتە ببات.

دوائین جارێک کە ڕۆشتین بۆ ماڵی ئەم دۆستە کۆڵەپشتیەکەی دانامان لەوێ بینیەوە، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و وتی من ئاگام لێ نییە و بەس ڕۆژێک هاتبوو بۆ ماڵی ئێمە و کیفەکەی لێرە بە جێ هێشتووە و ڕۆشت.

بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێک قسە و باسم لەبارەیەوە بیستبوو کە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە هەیە دوای شەڕ و دەمەقاڵێیەکی زۆر دانی پێدانا کە ئەو هانی داوە و پێمانی وت ڕۆشتنی ئێوە یارمەتی گەڕانەوەی نادات.

لەگەڵ ئەمەش وەقرەمان نەگرت و ڕۆشت بۆ ئێراق تا کۆڕەکەی بگەڕێنێتەوە بەڵام بەداخەوەی ئەندامانی گرووپ ڕێگایان پێ نەدابوو تەنانەت بیبینێت.

لەوە بەدواوە چاومان لەڕێگا بوو تا کەی دانا بگەڕێتەوە.

داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە هەواڵێکی دەزانن ئاگادارمان بکەنەوە و دڵی ئەم ماڵباتە شاد بکەنەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب