برای خەجێ ئیبراهیم پوور: خەجێ ڕێگای دژایەتی لەگەڵ خوای هەڵبژارد

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای خەجێ ئیبراهیم پوور دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە خەجێ ئێبراهیم پوورە

دەقی دیمانەکە:

ئێمە ماڵباتێکی ئازەرین و هیچ پەیوەندیەکمان بە پارتە کوردیەکانو  ڕامیاریەکانیانەوە نەبووە و نییە.

کاتێک کە جەخێ ۲۰ ساڵی بوو و سەرقاڵی خوێندن بوو، لەنێو قوتاباخانە لەگەڵ هەندێک لەهاوپۆلەکانی کە وای پیدەچێت پەیوەندیان لەگەڵ پەژاک هەبووبێت باسی کردووە و ئەوانی ناسیوە و بەبێ هیچ هۆکارێک مالی بە جێ هێشت.

خۆشکم هیچ کێشەیەکی ماڵباتی نەبوو و کەسیش بیری لێنەدەکردەوە کە ڕۆژێک کچێک لەم ماڵباتە ببێتە ئەندامی پەژاک یا پەکەکە.

دوای ڕۆشتنی لە ئاستی خەم مو داخەوە باوکم مرد و دایکیشم نەخۆش کەوت و کەوتە ناو جێگا.

ئەو چیتر بۆ ئێمە مردووە، چوونکە ئەو ڕێگایەکی حەرام و دژی ئائینی لەپێش گرتووە بۆیە هۆکاری شەرمەساریە بۆ ئێمە.

کاتێک کە ئەندامێکی ماڵبات بە پێچەوانەی هزر و ڕامانی خێزان دەجووڵێتەوە بەدڵنیایەوە چیتر بایەخی خۆی لەدەست دەدات و هیچ کات بەدوای دا ناگەڕێین و نامانەوێت بزانین چی لێهاتووە.

ڕێگای حەرامی هەڵبژاردووە هەرجۆرێک بێت حەرامە و ئەمە ڕێگای دژایەتی کردنی خودایە هەڵیبژاردووە بۆیە چیتر کچێکمان بەو ناوە نییە و نابێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب