برای بەیان ئەحمەدی: بڕوام بە هەواڵی کوژرانی خۆشکم نییە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای بەیان ئەحمەدی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەو منداڵانە بەیان ئەحمەدییە.

دەقی دیمانەکە:

من هێشتاش بڕام نەکردووە کە خۆشکم مردووە. ئێستا کە هیچم نییە ئامادەم تەنیا دڵەکەم بفرۆشم بەڵام بچوکترین خۆشکەکەم ببینمەوە.

خۆشکی من ساڵی ۸۹ کە تەنیا ۱۸ ساڵی بوو لەماڵ ڕۆشتە دەرێ و خوێندنی تەواو کردبوو. لە نێو خێزان دا هیچ کێشەیەکی نەبوو جگە کێشەی ئابووری. لەڕووی ئابووریەوە کێشەمان هەبوو و دادەماین بۆ نانی شەوێ بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە خێزانێکی یەکگرتوومان بوو و نەماندەهێشت کەس هەست بە نەداریمان بکات.

بەڵام لە بواری داراییەوە زۆر کز بووین و ئەمە خۆشکمی ئازار دەدا. بەیان هیچ جۆرە حەزکردنی پێشتری بۆ گرووپ و پارتە ڕامیاریەکان نەبوو تەنانەت نەیانی دەناسی تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئێمە تێنەگەیشتووین کە چۆن بوو وازی لە ماڵەوە هێنا و تەڤلی بوو.

تا ئەم ۷ مانگە پێشە کە باوکم مرد هیێشتاش پرسیار بوو کە بۆ ڕۆشت؟ چ بوو کە بەکوشتیان دا؟ ئایا بەڕاستی کوژراوە؟ یا زیندووە؟

ڕستەیەکی باوکم لە دوائین چرکەکانی لەبیرم دایە و ئەوەش ئەوە بوو کە دەیگووت من دڵنیام نەکوژراوە و هەر چاوەڕێ دەمێنم. بەڵام بەداخەوە تەمەنی بەشی نەکرد و بەجێمانی هێشت.

دوای ڕۆشتنی بەیان من بە بەڵگە و پەساپۆرت بۆتان دەسەلمێنم کە ڕێک ۲۲جار سەردانی قەندیل و شوێنەکانی دیکەی ئێڕاقم کردووە و تەنانەت یەک چرکەش ڕێگەیان پێ نەدام بیبیم.

من هەست دەکەم ڕۆژێک کە لەوێ بووم دەنگیم بیست وەک بڵێیت لە ژوورێکی دیکەدا بێت پێیانم وت دەنگیم بیست بەڵام ڕەتیان کردەوە.

نازانم خۆزگا ئەو جارە بمبینیبا بەڵام ڕێگایان پێ نەدام و وتیان لێرە نییە ئەو شێواوی.

دوای ئەوە باوکم تووشی کێشەی جەستەیی بوو و تەنانەت دایکم لەو کاتەوە تا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری کراوەی دڵی بۆ کراوە.

کەوایە شەرف لەکوێیە؟ ئائین و بڕوا لەکوێیە؟ بۆ پیشانمان نادەن؟ بۆ بوونەتە هۆی ئەوەی کە باوکمان لەداخی کچەکەیدا دێق بکات و بمرێت؟

بۆ دەبێت دایکم ئەوەندە ئازار ببینێت کە ئێستا کێشەی دڵی هەبێت؟ تەرمی خۆشکەکەم لەکوێیە؟ گۆڕەکەی لەکوێیە؟

باوکی من پاڵەوان بوو وێڕای ئەوەی کە دارایی نەبوو و بەرهێنانی ئەوتۆی نەبوو بەڵام لەنێو هەموان دا پێگەی پاڵەوانێکی هەبوو چۆن دەکرێت وەها پاڵەوانێک چۆک دابدات؟

ئەتانەوێت هۆکارەکەی بزانن؟ زۆر ڕوونە ئەوە نەبوونی کچەک بچووکەکەی بوو تا ئەم ۷ مانگەی پێش کە باوکم مرد هەر ئازاری ڕۆشتنی کچەکەی و نەبینینی دەکێشت و تا کۆتا هەناسەی ناوی دانەنا.

بەڕای ئێوە ئاسانە باوکێک پێتان بڵێت چیتر زیندوو نییە؟ توانای بۆ زیندوو ماین دەمێنێت بەڕاستی؟ نە. هەموو ماڵباتی ئێمە هیچ کات بەرەو ئەم پارت و گرووپانە نەڕۆشتوون.

ئێمە ماڵباتێکی ئێرانین و منیش کچەکەم لەدەست دا. منداڵی بچووکم کە دەمەوێت هەبێت و منداڵمە و کچمە. هیچم ناوێت بەس کچەکەم پێ پیشان بدەن. کچەکەم ببیننەوە، بەس ئەوان دەڵێن کوژراوە و من بڕوا ناکەم.

ئەمە دواین قسەکانی باوکم بوو. ئەمانە بە پێچەوانەی قسەکانیان، دۆستی ئێمەنین ئەوان خائینن کە خیانەتیان بە مافی من  و خۆشک و ماڵباتەکەم کردووە.

تەنیا ئەمەوێت ئەمە بڵێم خۆزگا دەکرا دایکیشم وەک باوکم بەچاوەڕوانی نەمرێت، چوونکە کاتێک باوکم مرد چاوەڕێی کچەکەی بوو خۆزگا پێش مردنی دایکم ئەویش چاوەڕوان نەبوایا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب