برای ئیبراهیم ئیزەدی: بۆ دەبێت ئیبراهیم لە شەڕی تورکیا دا بکوژرێت؟

  • ۲ سال قبل

 

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای ئیبراهیم ئیزەدی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەو منداڵان ئیبراهیم ئیزەدیە.

دەقی دیمانەکە:

ئیبراهیم زۆر ژیر و گوێڕایەڵ بوو و قەت حەزی لەم پارت و گرووپە چەکدارانە نەدەهات.

خەریکی ئیشی خۆی بوو. ماڵباتێکی مام ناوەندی هەبوو و کێشەی ئابووریمان نەبوو. خودی ئیبراهیم خەریکی ئیشی پێکەولکاندن بە کارەبا بوو. لەدوایانەدا لەبیرم بڕیاری دابوو بڕوات بۆ کیش و لەوێ ئیش بکات.

دوئین ڕۆژ کە ئیبراهیمم بینی ماتۆرەکەم خرا ببوو بە ناچار ئەوەی ئیبراهیمم لێ وەرگرت تا ئیشەکانم ئەنجام بدەم. کۆتایەکانی شەو بوو کە گەڕامەوە ماڵێ تا ماتۆڕەکەی پێ بدەمەوە بەڵام دایکی وتی لە نیوەڕۆوەوە نەگەڕاوەتەوە. لەوانەیە تا سبەینێ بگەڕێتەوە.

بەڵام هەر نەگەڕایەوە و هەرچی پەیوەندیمان پێوە کرد تەلەفۆنەکەی داخرابوو. من بۆ خۆم شیمانەی ئەوەم کرد کە لەوانەیە ڕۆشتبێت بۆ کیش چوونکە بڕیار بوو لەگەڵ یەکێک لەهاوڕێیانی بڕوات پەیوەندیم بە هاوڕێیەکەیەوە کرد بەڵام وتی بەڵێ بڕیار بوو کەهەفتەی دیکە بڕۆین بەڵام من ئاگاداری نیم.

چیتر نیگەران بووین و هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین. هەر شوێنێک کە بیری لێ بکەیتەوە. لەکۆتایی دا بیرمان بۆ لای ئەندامانی پەژاک ڕۆشت کە هەندێک جار دەهاتنە نێو گوند و هەندێک گەنجیان لەگەڵ خۆیان دەبرد. بە هەر دژواریەک بوو هەندێکیانم بینیەوە و وتیان کە وادیارە ئیبراهیمیش یەکێک لەوانە بووە کە لەگەڵ خۆیان بردوویانە، بۆیە دایک و باوکم خێرا ڕۆشتن بۆ ئێراق بەڵام  بە پێچەوانەی لێدوانی سەرەتایی ئەو کەسانە، کەسانێک کە لەئێراق بوون بە توندی بوونی ئیبراهیمیان لەوێ ڕەت کردەوە.

چەندین جاری دیکە دایک و باوکم سەردانی شوێنەکانی دیکەی ئێراقیان کرد بەڵام هەر بوونیان ڕەت دەکردەوە. ماوەیەک پەرۆشی بووم و هەرکوێ بوایا دەڕۆشتم و لەبارەیەوە دەمپرسی.

باوک و دایکم چەندین جار ئاوارەی شاخ و چۆڵ بوون بەڵام هیچ هەواڵێکیان دەست نەکەوت. ئەو ڕۆژانە ئەوەندە دژوار تێپەڕی بۆ باوکم و چاوەڕێ کوڕەکەی بوو کە نەیتوانی بەرگەر بگرێت و مرد.

چەند مانگێک دوای مردنی باوکم لەناکاو یەکێک لە هاوڕێیانی هەواڵی پێداین کە ناوی ئیبراهیمی وەک یەکێک لە کوژراوەکان لە شەڕی تورکیا ڕاگەیاندووە، ئێمە پەرۆشاو چەندین جار چاومان لێکرد و ناو و وێنەکەی وەک کەسێک کە لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا کوژراوە بینی بەڵام بڕوامان نەکرد.

بۆیە دووبارە ڕۆشتینەوە بۆ ئێراق، وڵامێکی ڕاست و دروستیان پێ نەداینەوە و وتیان ئێمە نازانیم چۆن و لەکوێ کوژراوە بەس دەزانین کە کوژراوە و چیتر بوونی نییە.

جا دەکرێت ئەو هەمووە ئێمە لەنێوانیان دا بە دوای ئیبراهیم دا دەگەڕاین بەڵام ئەوان بوونیان ڕەت دەکردەوە بەڵام چ قەوما کە لەناو خۆیان دا بوو و لە شەڕی تورکیادا کوژراوە؟ کەوایە کوا تەرمەکەی؟ لەکوێ ناشتووتانە؟

دووبارەش وڵامێک جگە لە هەڕەشەیان نەداینەوە و بەس وتیان سپاسی خودا بکەن کە لانی کەم ڕێگا دەدەین خۆتان زیندوو بن و لێرە بڕۆن چیتر نەێنە ئێرە و بەدوای ئیبراهیم دا نەگەڕێن ئەو مردووە.

چیتر هیچمان پێ نەدەکرا و گەڕاینەوە و هیچ کاتیش نەمانتوانی مردنی ئیبراهیم بڕوا بکەین و بیپەژرێنین. ساڵانێکە کە دایکمان هەر چاوەڕوانی منداڵەکەیەتی و ڕۆژانە تووشی نەخۆشییەکی نوێ دەبێت، بەڕاستی نازانم چ بکەین. ئایا براکەم زیندووە یا مردووە؟ گەر مەردووە لانی کەم گۆڕەکەیمان پێ پیشان بدەن کە دایکم ئارام ببێتەوە….

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب