باوکی پوریا تابعی: زیاتر لە دوو ساڵە هەوڵ دەدەم تا منداڵەکەم ببینم، بەڵام نەکرا!

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی پوریا تابعی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەمانە پوریا تابعی یە

دەقی دیمانەکە:

پوریا گیان دوو ساڵ و سێ مانگە لە هەواڵی کوژرانی لە سەرێ کانی تێپەڕ دەبێت

دژوارە گەر ڕاستیش بێت بەڵام بڕوا ناکەم. دوو ساڵ و سێ مانگە هەوڵ دەدەم هەرجۆرێک هەیە دەنگ و وێنەی ببینم بەڵام ناکرێت.

لەڕێگای ئەم ڤیدیۆیەوە داوا لە کەناڵەکانی هەواڵ یا دەسەڵات دەکەم تا دەنگ و وێنەی تۆمان پێ بگەینن.

پوریا گیان تۆ دەزانی هەر باوک و دایکێک ئارەزویەتی منداڵەکانیان لەلایان بن.

سەرکەوتن و سەرفرازی منداڵ ئاواتی هەر باوک و دایکێکە. سەری قسەی هەر دایک و باوکێک بۆ منداڵەکانی کراوەیە و هەر دایک و باوکێک داواکاری تەواوبوونی منداڵەکەیەتی.

تۆ بڕیاری ڕاست و ژیرانە بدە، گەر ویستت بگەڕێیتەوە باوشمان کراوەیە و دەپەژرێنین. گەر نەهاتنەوەت لە بەرژەوەندیت دایە، دیسان خۆت دەزانی.

کاتێک دەدمە دەستی خودا بزانە لەهیچ کوێ تەنیا نیت، بەڵام هەوڵ بدە دەنگ و وێنەت بۆمان بنێری و دیدارمان لەگەڵ بکەی. بەهیوای دیدار خوات لەگەڵ.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب