باوکی سیامەک ئەحمەدی: خودا پەژاک سەراوژێر بکات کە بەمجۆرە قوربەسەری کردین

  • ۱ ماه قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی سیامەک ئەحمەد دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە سیامەک ئەحمەدیە.

دەقی دیمانەکە:

کوڕەکەم دوو بۆ سێ مانگێکە کە پەیوەندی نەکردووە. قەت نەیگوت بۆ کوێ دەڕوات. بەڵام نێزیکی بە سێ مانگە کە تەلەفۆنی نەکردووە و هیچ هەواڵێکمان لێی نییە.

هەرچەندە کە دەڵێم سیامەک لەکوێیە؟ چی بکەم/ ئێرانی؟ ئێراقی؟ قەندیلی؟ دەیگوت ناتوانین پێت بڵێن لەکوێیە. نەیدەگوت گەرچی جارێک پەیوەندی دەکرد و دەنگوباسی دەپرسین و تەواو هیچمان نەدەویست.

لەلایەکی دیکە دیاکۆ براکەشی کە ۲۰ی پووشپەڕی ۹۷ کوژراوە. هاوژینەکەشم دوای ئەمە جەڵتە لێیدا و پائیزی ڕابردوو هەردوو گۆرچیلەی لەدەست دا و مرد.

سیامەکە و دیاکۆ یەک مانگیان نیوان بوو کە ڕۆشتن. ساڵی ۹۳ بوو، دیاکۆ ڕۆشت و سیامەکیش مانگێک بەدوایدا لە شەوی چوارشەمە سوری ڕۆشت.

زۆر گەڕام بە دوایاندا، زانیاری، هەواڵگری و سپا و …. بەڵام هیچ هەواڵێکیان لێ نەبوو.

بەس ئەمە دەزانم کە هەرچەند مانگ جارێک پەیوەندی دەکات، هەندێک جار پێنج مانگ، شەش مانگ جارێک دەنگ و باسمان دەپرسێت. ئەوە سێ مانگە کە تەلەفۆنیشی نەکردووە.

ئەو ژمارانەی کە پەیوەندیان پێ دەکات لە ئێرانی دەچوو یازدە ژمارە بوو. وەک ئێرانسل و ئەمانە، بەڵام ئێمە ناتوانین پەیوەندی پێوە بکەین.

بەڵام تەنیا شتێک کە دەزانم و خۆی پێ وتم ئەوەیە کە سێ جار بریندار بووە (پێیەکان). جارێک پێی جارێک دەستی و وابزانم دوای مردنی دیاکۆ بووە کە بە هێرشی فڕۆکە دووبارە پێی بریندار بووە و وای پێدەچیت کە پێیەکانی زیانی زۆری بەرکەوتبێت. ئەمانە بۆ خۆی پێی وتووم ئەگنیا ئێمە نەڕۆشتین بۆ لای.

تەنانەت یەک وشەشی نەگووتووە کە ئێستا لە پەژاکە کۆمەڵە یا دێمۆکرات. هیچ ناڵێت. خودای لەبەر پێخەمبەرەکەت لەناوەیان ببەیت وە منداڵی خەڵک قوڕبەسەر دەکەن . قەت نازانم لەکوێیە. بۆخۆشی ناڵێت. دۆخەکەمەن کە شڕە. ماڵێکی ۵۰ متریمان هەیە. ژنێکم هەبوو کە ۷ ساڵ نەخۆش بوو و لەناو جێگادا بوو. کچەکەشم بەو بۆنەیەوە دام بە شوو و هاوژینەکەشم کە مرد کچەکەشم کە ڕۆشتووە و دیاکۆ کە مردووە. خۆزگا جارێک تەلەفۆنی دەکرد و دەنگیێم دەبیست.

ئێستا ۲۴ کاژێر دادەنیشمە بەر سەتەلایت و کەناڵەکانیان چاو لێدەکەم بەڵکوو فیلمێک یا وێنەیەک لە سیامەک ببینم چەند ساڵە کە نەمبینیەوە.

جارێک شەش مانگ هیچ هەواڵێکی نەبوو، وتم لەوانەیە ئەویش مردووە، ویستم سەرەخۆشی بۆ دانم ماڵبات نەیانهێشت و وتیان دووبارە چاوەڕێ بین لەوانەیە تەلەفۆن بکات. کە دوای شەش حەوت مانگ دووبارە پەیوەندی گرت.

ئەمە بزانە لەناو شار پێم وا نەبێت کەس وەک من کێشەی هەبێت، هاوسەرم کە مرد و منیش لەتەنیایی دا ناچار بووم ژنێکی دیکەم هێنا.

کچەکەم کە مێردی کرد و بە خودا ئێستا ۱۵ ملیۆن قەرزدارم، بە خودا تا ئێستاش لە سپا و زانیاری و هیچ شوێنکی دیکەوە کە پەیوەندیان گرتووە من هەردەم وڵامیانم داوەتەوە.

بەخودا نازانم لەکوێیە و چی دەکات. بەڵام هەرچەندە کە بیر دەکەمەوە وابزانم هێشتا دەرنەکەوتووە و هێشتا لەوێیە چونکە گەر جیا بوایاتەوە ئەوە دەیگووت.

دەیگووت ئێستا لە ئێراق یا لەشوێنێکی دیکەم. چەند جار کە قسەمان کرد پێم وت کە واز بێنە من تەنیام بگەڕێیەوە لام. خۆ لەسێدارەت نادەن. دەیگووت نا، دیاکۆ لەپێش چاوی خۆم مرد گەر سەد ساڵی دیکەشی پێ بچێت ناگەڕێمەوە. چیتر دەبێت چی بکەم. تەواو بوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب