باوکی سونیا ڕۆحی: کچە ۱۲ ساڵانەکامیان فریو دا.

  • ۲ سال قبل

باوکی سونیا ڕۆحی: کچە ۱۲ ساڵانەکامیان فریو دا.

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی سونیا ڕۆحی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە سونیا ڕۆحییە

دیمانە لەگەڵ باوکی سونیا و ماڵباتەکانی دیکە کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریەکانی منداڵ سەربازی پەکەکە و پەژاک پیشان دەدات کە ئەم گرووپانە لەهەر تاکتیکێک کەڵک وەردەگرن تا بتوانن منداڵان، گەنجان و لاوان هەڵخەڵەتێنن و هیچ جیاوازیەکی نییە کە ئەم منداڵانە لە ژێر تەمەنی یاسایی بن یا ئەوەی کە بە زانابوونی باش و خراپ تەڤلی بووبێتن.

دەقی دیمانەکە:

کاتێک کە کچەکەم لەلایەن ماڵباتی هاوزاوەکەمەوە لەخشتە برابوو لەلای کچەکەم نەبووم چونکە بە دواری مایە پووچ بوون و قەرزی زر ناچار بووم ماوەیەک شارەکە بە جێ بهێڵم.

لەم ماوەیەدا لەلای خێزانەکەم نەبووم و هاوسەرەکم لەگەڵ براکانی و کچەکەم ڕۆشتبوون بۆ سلێمانی. ئەو کات من دەمزانی کە ماڵباتی هاوزاوەکەم لایەنگری پەکەکەن و ئەمە بووە هۆی ترس هەندێک جار باسم لەگەڵیان دەکرد کە کاتێک کە ماڵباتی من لێرەن لەبارەی ئەم شتانەوە باس مەکە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی ڕووداوەکە کە بۆ من ڕووی دا و لەلای کچەکەم نەبووم بووە هۆی ئەوەی کە کچە پووری قسەی لەگەڵ بکات و لەخشتەی ببات.

کچە ۱۲ ساڵەیەک کە لەلووتکەی منداڵی و خوێندن دا بوو کەوتە نێو ڕەوتێک کە لەهیچ وڵاتێک ڕێگا پێدراو نییە هیچ گرووپێک کەڵکی خراپ لە کچێکی ۱۲ ساڵان لێوەربگرێت.

کاتێک کە زانیم لە خشتە براوە و هەنێردراوە بۆ سوریا چیتر کار لەکار ترازابوو. ماوەیەک تێپەڕ بوو من وێڕای هەموو کێشەکانم لەبەر کچەکەم نەمدەزانی چ بکەم.

دوای سێ ساڵ کە هەر ئەو کچە پوورەکی کە کچەکەی منی هەڵخەڵەتاندن لە شەڕێک دا لە شڕنەخ کوژرا و ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کچەکی من وێڕای ئەوەی کە لە سوریا بریندار ببوو چەلتووکێک لێی بدات  کە بتوانێت زەنجیری تێرۆریستان بپچڕێنێت. بە هەموو کێشەکانمەوە کاتێک کە زانیم توانیویە هەڵبێت، خۆم گەیاندە سلێمانی و ئەوەی بینیم بڕوام پێ نەکرد ئەوەش برینداری کچەکەم بوو دواتر کچەکەم هێناوە بۆ ئێڕان و ماوەیەک لەلامان ژیا و دوای جیابوونەوەی من و دایکی و هاوسەرگیری دووبارەی من نەیدەتوانی لەلامان بێت و بڕیاری دا بڕواتەوە لای دایکی لە سلێمانی.

ئێستا کە هەندێک جار پەیوەندی پێوە دەکەم زۆر خۆشحاڵم کە سەرقاڵی خوێندنی زمانی بیانییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب