باوکی بێروز سۆبحانی: وێنەیەک لە گۆڕی کۆڕەکەمیان بۆ ئارام کردنەوەی دڵی دایکی پیشانمان نەدا

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی بێروز سۆبحانی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانەش بێروز سۆبحانییە.

دەقی دیمانەکە:

کۆڕەکەم ۲۴ ساڵی بوو و سەرقاڵی ئیش بوو و تەنانەت نەیدەویست هاوسەرگیریش بکات.

ماوەیەک لەگەڵ یەکێک لەکچاکانی خزم حەزیان لێک دەکرد بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی مەرجی دارایی پێویست وڵامی ڕەتیان پێدایەوە.

دوای ئەوە کۆڕەکەم وەک پێشوو نەما و خەمۆک بوو. بەڵام هیچ کات شیمانەم نەدەکرد کە ڕۆژێک لەڕۆژان تەڤلی پەژاک بێت. چونکە هیچ کات نەیدەناسین و حەزیشی لێیان نەبوو.

شیمانە دەکەم لەڕێگای کەشی ئەنتەرنێتەوە ئەو گرووپەی ناسی بێت و بەس بۆ ئەوەی کە بتوانێت کچەکە لەبیر بکات تەڤلی بووە. دوای ئەوە ماڵی بەجێ هێشت دوای ڕۆژێک و نە هەواڵێک و نە ئەوەی کەدەمانزانی لەکوێیە.

تا ئەوەی کە ڕۆژێک ئەندامانی پەژاک پەیوەندیان پێوە کردین و وتیان کە بێروز لەوێیە و بەدوایدا نەگەڕێن.

منیش کرێکار بووم و توانایی داراییم نەبوو کە بتوانم لەدەرەوەی وڵات بەدوایدا بگەڕێم و بیگەڕێنمەو. من و دایکی ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی بێرووز بووین.

بەڵام بەداخەوە نێزیکی دوو ساڵ پێش بوو کە بۆ جاری دووەم پەیوەندیان پێوە کردین و وتیان مردووە. وردەکاریان پێ نەگووتین و بەس وتیان مردووە.

زۆر هەوڵم دا تا بتوانم لە دەرەوەی وڵات تەرمەکەی ببینمەوە و بیگەڕێنمەوە و یا بڕۆمە سەر گۆڕەکەی. هەمووی ئەمانە لەلایەک و ئەوەی کە پارەم نەبوو لەلایەک بەڵام لانی کەم دەیانتوانی وێنەیەکی لە گۆڕەکەی پیشانمان بدەن بۆ ئەوەی دایکی ئارام بگرێت.

لەوڕۆژەوە ژیانمان تاڵ بووە، جگەر گۆشەی ماڵباتێک بە کوشت دەدەن بەڵام تەنانەت بچووکترین وردەکاری باس ناکەن.

بۆ دەبێت من و دایکی نەتوانین لانی کەم بڕۆینە سەر گۆڕی کۆڕەکەمان و دڵمان بەتاڵ کەینەوە؟ هەڵبەت گەر گۆڕێک هەبێت و ڕاستییەکەیان پێ وتبین.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب