باوکی ئەلیاس حەکیمی: دۆخی خێزانە کوردە ئێرانییەکان کەمترین گرنگایەتی بۆ پەژاک نییە

  • ۲ سال قبل

گەرچی ئەوڕۆکە زۆرێک لە گرووپە نێودەوڵەتییە ناسراوەکان وەک گرووپە تێرۆریستی، چ گرووپەکانی دژی دەوڵەتەکان و چ کارتلەکانی قاچاخی مرۆڤ و مادە سڕکەرەکان، ڕێبازیان لەمەڕ منداڵان گۆڕیوە، بەڵام هێشتا پەکەکە و پەژاک منداڵان وەک سەرباز دادەمەزرێنن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کنوانسیۆنە جۆراوجۆرەکان، بەکارهێنانی منداڵان و گەنجانی لە شەڕدا قەدەخە کردووە.

هەڵبەتە درێژەی بەکارهێنانی مندالان لە شەڕ دا لەلایەن پەکەکە یەکێک لە هۆکارەکانی شکستی ئاشکرای ڕامیاریەکانی ئەم گرووپەیە لە ڕای گشتی دا. شکاتی پەکەکە لە بواری ڕازی کردنی ڕای گشتی کوردان، سوورتریانی کردووە لەسەر درێژەدان بە ڕامیاری منداڵ ڕفاندن و بەکارهێنانیان وەک منداڵی سەرباز.

لە پێشکەی کنوانسیۆنی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، منداڵی سەرباز بەکەسێک دەگوترێت کە کەمتر لە ۱۸ ساڵ تەمەنی بێت و تەڤلی سوپا یا هێزێکی ملیشیا ببێت.

ئەم پێناسە بەس بۆ ئەوانە نییە کە چەکیان بەدەستەوەیە یا مین پووچەڵ دەکەنەوە، بەڵکوو ئیش و کاری وەک چێش لێنان، باربردن، پەیام گەیاندن، سیخۆڕی، خراپ بەکارهێنانی ڕەگەزیش لەخۆ دەگرێت.

زۆربەی ئەم منداڵانە بە زۆر و هەڕەشە، تووشی مادە سڕکەرەکەرەکان و یا دائینی پارە بێگاریان پێدەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە زۆر ئاسانە خستنە ژێر کاریگەریان و بە ئاسانی دەکەونە داوی پەکەکەوە. بۆ نموونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا هەڵدەخەڵەتێنرێن یا ماڵباتە هەژارەکان ڕازی دەکەن بەجێگای بڕێک پارە بیدەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانێت بگاتە ئامانجەکەنای، چوونکە منداڵ کەمتر لەچاو گەورە لە کارەساتەکانی شەڕ دەترسێت و بەورەترە.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار ئەنجام دەدات کە گەورەکان ئامادەی ئەنجام دانی نین. سیخۆڕی دەکات، یا مادەی تەقەمەنی بە ئاسانی هەڵدەگرێت.

یەکێک لەم منداڵانە ئەلیاس حەکیمیە کە لەڕێگی قوتابخانە لەلایەن پەژاکەوە ڕفێندرا. دەقی دیمانەکە:

نە ماڵباتی ئێمە و نە هی ئەلیاس هیچ حەز و زانیاریەکیان لە ناوەڕۆکی پەکەکە و پەژاک نەبوو، کۆڕەکەم ۱۳ ساڵی بوو کە پەژاک ڕفاندی.

کاتێک ئاگادار بوومەوە ڕۆشتم بەدوایدا بەڵام کە گەیشتم بنکەکانی پەژاک لە قەندیل وتیان کۆڕەکەتان لە پەروەردەدایە دوای ئەوە ڕێگا دەدەین بیبینن، بەڵام من نەمویستی کۆڕەکەم لەوێ بێت چ بگات بەوەی کە پەروەردە ببینێت.

هەموو هەوڵێکم دا بەڵام بێ کەڵک بوو و دوای ئەوە پێنج، شەش جاری دیکە سەردانی ئەوێم کرد و تەنانەت کاتێک کە لەڕێگای سەردانی قەندیلەوە وڵامێکی راست و ڕێکیان پێ نەداینەوە بڕیارم دا کە بڕۆم بۆ تورکیا و لە ڕێگای نووسینگەی هەدەپە کە سەر بە پەکەکەیە داوای منداڵەکام بکەم بەڵام بەداخەوە هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

ئێستا نێزیکی دە ساڵە کە چاوەڕێم بگەڕێتەوە و ئەم پرسیار ڕژدەشم هەیە کە بۆ پەکەکە و پەژاک وڵام نادەنەوە؟ بۆ دۆخ و حاڵی ماڵباتەکان بچووکترین گرنگایەتی بۆیان نییە؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب