باوکی ئیبراهیم ئیزەدی لە داخی چاوەڕوانی منداڵەکەی کۆچی دوایی کرد

  • ۲ سال قبل

 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەم ماڵباتانە کە گیری خواردووە لەم بابەتەی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەژاکەوە، خێزانی ئیبراهیم ئیزدیە.

وەک براکەی لە دیمانە لە گەڵ چاودێر باسی کرد کوڕێکی ژیر بووە و هیچ کات بیری لە تەڤلی بوون لەنێو ئەم گرووپانەدا نەکردووتەوە.

ئەو لەدرێژەدا دەڵێت هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین لەئەنجامدا زانیمان کە تەڤلی پەژاک بووە ئەو کاتەی کە ئەندامانی پەژاک هاتوونەتە گوندەکەمان.

بەڵێ ئەمە ڕەوتی نکۆڵی کردنی بوونی کەسانی ڕفێندراو یا هەڵخەڵەتێنراو لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە ئاساییە و بەداخەوە ئەم ڕەوتە نامرۆیانە لەلایەن هیچ یەک لەوانەی کە باسی پارێزوانی لەمافی مرۆڤ دەکەن، سەرنجی لەسەر ناخرێت.

ئەمەی کە ژیان و چارەنوسی کەسەکان و ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان تا چ ئاستێک بۆتە کەرەستەی یاری سەرکردە ئەورووپا نشینەکانی پەژاک و پەکەکە، زۆرداخ و کەسەری دەوێت.

ناوبراو وتی: “چەند مانگێک دوای مردنی باوکم لەناوکاو یەکێک لە هەڤاڵانمان ئاگاداریکردینەوە کە ناوی ئیبراهیمی وەک یەکێک لە ئەندامە کوژراوەکانی پەکەکە لەشەڕی تورکیا بیستووە کە ڕاگەیەندراوە. ئێمە سەرلێشێواوانە چەندین جار هەواڵەکەمان گوێ دایەوە و وێنە و ناسنامەی براکەم وەک کەسێک کە ئەندامی پەکەکە بووە و لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراوە بینی”.

ئەوەی کە باوکم لەداخی دووری ئەو دا مرد، ئەوەی کە باوی ئیبراهیم ئارەزووی بیبنی بوو ئایا جگە لە پێشلکاری مافی سەرەتایی مرۆڤ لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە، هیچی دیکەیە؟

ئەوەی کە بۆ بەردەوام کێشە ماڵباتییەکان لە ژێر سێبەری پشت گوێ خستنی میدیاکان، کەسی ئەنتەرنێت و بەرپرسانە بۆ خۆی هێمای پرسیارێکی گەورەیە و ئێمە تائێستا نەمانتوانیوە وڵامێکی ڕازی کەرەوەیە بۆ ببینیینەوە.

لەوانەیە ئەم ئاستە لە جیایی خستن لە بڵاوکراوەکان و زایڵەی هەواڵە پەیوەندیدارەکان ستمێک بێت لەلایەن ئەم گرووپانەوە کە لەماڵباتە کوردە ئێرانییەکان دەکرێت، بەهۆی ڕوانگەی هەندێک لەبەرپرسان و بەڕێوەبەران کە گوێ بە پرسەکانی ناوچە سنووریەکان نادەن و بەس بەدوای هەندێک دروشم دان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەلک.

چاودێر وێڕای ئیدانە کردنی ئەم جۆرە هەنگاوانە لەلایەن گرووپە ملیشیا هاوشێوەکانەوە، داوا لە هەموو تاک و کۆمەڵەکانی پاراستنی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی دەکات کە سەرنجی زۆرتر بخەنە سەر چارەسەرکردنی کێشەی ماڵباتە ئێرانییەکان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب