ئەو وانانەی کە ژیانی مێهران ئەمانی بۆ گەنجانی دیکەی کوردی ئێرانی هەیە

  • ۲ سال قبل

ئەوەی کە زۆر جار لەبارەی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی و کەسانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە لە ژێر ناوی سەرباز وتوومانە بە هۆی دووبارە بوونەوە و بەردەوامی ئەم ڕەوتە و هەڵبەتە ئەو زیانانەی کە بەرۆکیان دەگرێت و هەروەها هی ماڵباتەکانیان، دواوین.

ژیانی کەسانی وەک مێهران ئەمانی کە لەتەمەنی ۱۶ ساڵیدا تەڤلی پەژاک بوو و هەڵکشان و داکشانی زۆری تێپەڕ کرد دەتوانێت چرایەک بێت بۆ ڕێگای زۆرێک لە گەنجانی کوردی ئێڕانی کە ئاگایان لێ بێت ژیانی خۆیان و ماڵباتەکانیان لەکیس نەدەن.

بە وردبوونەوە لە چارەنووس و چۆنییەتی ئەندامێتی کەسانی وەک مێهران ئەمانی دەکرێت گەم خاڵە گرنگ بگەین کە تا چ ئاستێک دەور و پێگەی ماڵباتەکان لە پێش گرتن لە وەها ڕووداوێکی تاڵ (ئەندامێتی لە گرووپێکی ملیشیای کوردی) بەکاریگەرە.

ماڵباتەکان دەتوانن لە بەڕێوەبردنی هەڵسووکەوتی خۆیان و گەرم ڕاگرتنی ناوەندی خێزان، پێش لە وەها رووداوێکی نێگەتیڤ لە ئایندەدا بگرن کە هەڵبەتە لەم ڕێڕەوەدا دەوری بەرپرسانی چاندی پاریزگا و ناوەوندی پەروەردە لەوانە قوتابخانەش زۆر بەرچاو و بنەڕەتییە.

گەر مێهران ئەمانی لە کاتێک دا کە بڕیاری بە ئەندامێتی لە گرووپ دا دا بەهۆی کێشەی خێزانی و هەڵبەت پیشان دانی سەربەخۆیی خۆی بە باوکی (وەک ئەوەی خۆی دەڵێت) گرتبا، لەگەڵ گەورەترێک لەخۆی ڕاوێژی کردبا بەدڵنیایەوە ئەم ڕوودوە ناخۆشانەی بۆ پێش نەدەهات و خێزانەکەشی ئەو سەردەم دژوارەیانە تێنەدەپەڕاند.

لەوانەی گەر میدیاکان و گەشی ئەنتەرنێت لەمەڕ ئاگادارکردنەوە لەبارەی ناوەڕۆک و چۆنیەتی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە/پەژاک ئەرکی خۆیان تێپەڕاندبا، هەرگیز مێران ئەمانی و کەسانی وەک ئەو لەڕووی نەزانییەوە بڕیاری وەها هەستیار و بەسۆزیان نەدەدا.

کەسانێک وەک مێهران بەگشتی بە هۆی تەمەنییەوە کە تێدا بڕیار بۆ داهاتووی خۆی دەدات وەک ئەوەیە کە دەڵێن لە چاڵ دەرهات و کەوتە نێو بیر.

بۆیە پێویستە کە هەم ماڵباتەکان، هەم بەرپرسانی وڵات و پارێزگا و هەم خاوەن میدیا و چالاکانی کەشی ئەنتەرنێت و هەر دەزگا و ڕێکخراو و دامودەزگایەکی پەیوەندیدار کە دەتوانێت هەنگاوێک لەم پێنوەدا بنێت بە ئەرکی خۆی هەستێت و دەورێکی ئەرێنی بگێڕێت تا ڕێڕەوی کەم بوونەوەی ئەم چیرۆکە لەژێر ناوی منداڵی سەرباز لە نێو گرووپە ملیشیاکاندا کەم ببێتەوە.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی مندالان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە داویانە لە کنوانسیۆنی ژنێڤ (لەبارەی بەکارنەهێنانی منداڵانی تەمەن خوار ۱۸ ساڵ” لەوانەی بتوانێت فریو و ڕفاندنی گەنجان و منداڵان و دواتر چەکدارکردنیان و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەورکردەکانی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک تەنیا دەستکەوت و خەڵاتی ئەم بەناو پارێزەرانەی مافی کوردان بێت.

لەڕاستی دا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی ئەنجامی دەدەن.

ماوەیەکە باسی منداڵ سەرباز لەلایەن پەکەکە/پەژاکەوە ورووژراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە ئەم گرووپە منداڵان و گەنجانێک کە خوار تەمەن یاسایین هەڵدەخەڵەتێنێت و فریویان دەدات.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە هۆکاری ڕاگەیاندنی لەپڕی کوژرانی ئەم منداڵانە دوای چەند ساڵ چییە؟

بە پێی ئامارێک کە لە چەند ساڵی دوایدا ڕاگەیەندراوە “زیاتر لە ۵۰ لەسەدی کوژاوەکان” منداڵ بوون.

چی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم منداڵان وا خێرا دوای چەند مانگ لەتەڤلی بوونیان وەک کوژراو لە میدیاکانی پەکەکەدا ناویان بهێندرێت؟

لە پشت پەردەی ئەم هەواڵانەوە چ ڕاستییەک شاردراوەتەوە؟ ئایا پەکەکە هەوڵ دەدات کە لەڕێگای ڕاگەیاندنی شووناسی ئەم منداڵانە بسڕێتەوە و لە چالاکی شاراوە بەکاریان بێنیت؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب