ئەوەی کە ماڵباتی “نعمەت ئاغابرایی” و کوردانی دیکە داوای دەکەن

  • ۲ سال قبل

زۆرجار لەبارەی ماڵباتی کوردانی ئێرانی کە قوربانی ڕامیاریە نامرۆڤیەکان و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە/پەژاکن، دواوین.

ویست و داخوازیەکانیان لەچوارچێوەی دیمانە و ڕاپۆرت ورووژراوە.

سەری قسەی ئەم ماڵباتانە لەگەڵ گوێگرانی تایبەتە، دەوڵەتی ئێران، دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی، میدیا و چالاکنی ئەنتەرنێت و لە ئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک.

ئەوان دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، دەردەکانیان ببیندرێت و دوای ئەوە کەسێک یا کەسانێت فریایان کەون.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست داینی منداڵەکانیان بەسەریاندا سەپاوە هەندێک جار دەبێتە هۆی لێترازانی ئەم ماڵباتانە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێکە لە زیانەکان کە ماڵباتەکانی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە نێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک ڕووبەڕووی دەبنەوە.

بەڵام، وادیارە کە گوێیەک بۆ بیستن نییە و چاوێک بۆ چاولێکردنی خەم و کەسەرەکانیان، ئامادە نییە.

ئەمانە و ماڵباتی قوربانیان، بۆ خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بەویستی خۆیان تووشی ئەم هەموو کێشە زۆرەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان لەوەی کە منداڵ یا منداڵەکانیان لەلایەن ملیشیاکانی کوردەوە دزراوە یا هەڵخەڵەتێنراوە بەختەوەر نین.

ماڵباتی نعەمەت ئاقابراییش لەوانەیە کە قوربانی ئەم کارەساتەن کە ئەوڕۆکە نازانن بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکانیان دەبێت بۆ کوێ بڕۆن و سەردانی کێ بکەن؟

تەنیا وڵامێک کە پەژاک دەیانداتەوە ئەوەی کە بەدوای منداڵەکانتان دا نەگەڕێن چوونکە لە هەنێردراوە بۆ بەرەی تورکیا. ئێستا ئەم ماڵباتانە ڕووبەڕووی ئەم داهاتووە نادیارەی چارەنووسی ناڕوونی منداڵەکانیانن و دەبێت چۆن بژین؟

کام دەزگا و دامەزراوەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ دۆخەکەیان دەکات؟

کام میدیای ناوخۆیی یا دەرەکی بەهاواریان دەگات و دەبێتە دەنگیان؟

لەوانەیە تەنیا داخوازیان ئەوە بێت کە بزانن منداڵەکانیان لەکوێن و چی دەکەن؟ ئەوان مافی خۆیانە کە لەگەڵ منداڵەکانیان وەک ئەندامێکی ماڵباتی نعمەت ئاغابرایی پەیوەندیان هەبێت و دۆخەکەی بزانن.

هەرچۆنێک بێت، ئەوەی کە دەردەکەوێت ئەوەیە کە هەموو دەزگا و داموودەزگاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی ئەم بوارە، دەوڵەتی ئێران، بەرپرسانی خۆجێی کوردستان و میدیاکان لەبواری ئاکاری و مرۆڤییەوە ئەرکدارن یارمەتی ئەمجۆرە ماڵباتانە بدەن تا هەریەکەو بە بەشی خۆی بارێک لە خەم و پەرۆشیان کەم بکاتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب