ئایا پەژاک دەنگی ماڵباتی “سامان خێرئابادی”یەکان دەگەینێتە گوێیان؟

  • ۲ سال قبل

ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت، دەردەکانیان ببیندرێت و دواتر کەس یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و هەندێک لە ئازارەکانیان کەم بکەنەوە.

باری قوورسی کێشە زۆرەکان کە دەرئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکانیان تووشی بوون، هەندێک جار دەبێتە هۆی لەناوچوونی ماڵباتەکان.

زۆر جار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیەکان و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری منداڵانی سەرباز لە نێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە/پەژاک، باسمان کردووە.

ویست و داخوازیان لە ژێر ناوی دیمانە و ڕاپۆرت دا ورووژراوە.

ڕووی باسی ئەم ماڵباتانە دەوڵەتی ئێران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیاکان و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی یەکێک لە زیانەکانە کە ماڵباتەکانی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری بە منداڵانی سەرباز لەنێو گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک دا، ڕووبەڕووین.

بەڵام، وەک بڵێی گوێک بۆ بیستن و چاوێک بۆ دیتنی خەم و پەژارەکانیان بوونی نییە.

ئەمانە و ماڵباتی قوربانییەکان، بەدڵی خۆیان ئەمەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان ویستی خۆیان تووشی ئەم هەموو کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان لەوەی کە منداڵەکانیان لەلایەن تێررۆریستە کوردەکانەوە دەدزرێن یا هەڵدەخەڵەتێنرێن، بەختەوەر و دڵخۆش نین.

یەکێک لەو ماڵباتە ئێرانییە کە تووشی بابەتی وەهایە، ماڵباتی سامان خێرئابادین.

ماڵباتێک کە باوکەکەی شەش ساڵ داخ و کەسەری چێشتووە و باسی شەش ساڵ نەخوونی و بێخەوی دەڵێت و دەپاڕێتەوە کە منداڵەکەی بگەڕێننەوە بۆ باوەشی ماڵباتی.

خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەمەیە کە ماڵباتی سامان تەنانەت بە ڕوونی نازانن کە منداڵەکەیان کوژراوە یا زیندووە؟

لەوانەی پرسی سەرەکی ئەم ماڵباتە ئەوە بێت کە ئایا پەژاک ڕێگا دەدات کە پەیامی باوکی پێ بگات (گەر زیندوو بێت)؟

هەڵبەت ئەمە پرساری ماڵباتەکانی دیکەشە کە منداڵەکانیان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە دزراون. ئەوان دەیانەوێت سەرکردەکانی ئەم گرووپە ڕێگای سەردان و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ منداڵەکانیان بدەن بەڵام بچووکترین ئاورێکیشیان نادەنەوە.

جوان دیارە کە سەرکردە ئەورووپانشینەکانی پەژاک و کێشە زۆرەکانی ماڵباتە ئێرانییەکان کە منداڵەکانیان لەوێن، تێناگەن.

بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم کێشەی ماڵباتەکەنی پەکەکە و پەژاک بۆ سەرکردەکانیان بەسە بۆ ئەوەی کە قەڵمبازی میدیایی ئەم گرووپە لێکبدەینەوە.

میدیاکانی سەر بەم گرووپە لە هەنگاوێکی نامرۆیانەدا ناوی کوژراوەکان بە زۆرتر خوارووی ۱۸ ساڵن دوای چەند ساڵ تێپەڕبوون لەکوژرانیان ڕادەگەینن.

و لەدرێژەدا گەر پەیوەندیەک بە ماڵباتەکەیانەوە بکەن، باسێک لە تەرم نییە و ماڵباتەکان قەت لاشەی منداڵەکانیان نابینن و شوێنی بە خاک ناشتنیشیان نازانن.

بۆیە وای پێدەچێت تا کاتێک کە لەلایەن میدیاکان، کەشی ئەنتەرنێت و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەدژی ئەم هەنگاوە نامرۆیانەی پەکەکە/ پەژاک هەنگاوی ڕژد هەڵنەگیردرێت، ئەم ڕەوتە هەر وا درێژەی دەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب