ئایا تورکیا بەختی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوای لەکیس چووە؟

  • ۲ سال قبل

ئەردۆغان و ئەندامانی تێمەکەی لە ناوچەکە بە دوای ئەو وڵاتانەدا هەڵێدێن تا دوێنێ پەوەیندی باشیان لەگەڵ تورکیا نەبوو.

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیبراهیم کالن سەرۆکی گرووپی ڕاوێژکاری رامیاری دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوە، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و هاکان فیدان سەرۆکی میت، هەر هەموو کات و توانای خۆیان داناوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕژیمی سەهیۆنیستی، عەرەبستان، مسر، ئەرمەنیا و ئەمارەت ئاسایی بکەنەوە بەڵام پرسەکە ئەمەیە: ئایا لەبارەی وڵاتانی ڕۆژئاواییشەوە ئەم هەوڵانە دەدرێن؟

وڵام بەم پرسیارە: بەڵێ دەدرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایش ئاسایی ببێتەوە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕۆژئاوا لەئێستادا حەزی هەڵگرتنی تەلەفۆنەکە نییە و هەر وا وازیان لێهێناوە بۆ ئەوەی دەنگی لێوە بێت، بەس بۆ؟ لەوانەیە بەم هۆە بێت کە بایدن لەسەرەتای ئیشەکەیەوە حەزی لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەردۆغان نەبوو و وڵاتانی ئەورووپیش بێ هیوا بوون لێی. ئەم بێ هیوایە هۆکاری زۆری هەیە کە یەکیان پەیوەندی بەم ڕووداوەی نوێیەوە هەیە لەبارەی ئۆسمان کاوالا. دەگوترێت کە دەرکردنی سزای هەتاهەتایی بۆی، لەسەر بنەمای مافزانی نەبووە و بەس بە ویستی ئەردۆغان دەرچووە.

دیپلۆماتە ڕۆژئاوایەکان پێیان وایە کە بەختی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بازرگانی یا وەبەرهێنانی گەورە لەنێوان تورکیا و ئەورووپا، هەروەها زەمینەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نوێی بۆ دانانەوەی یەکێتی گۆمرێک، نەماوە.

تورکیا – ڕۆژئاوا و دەرفەتێک کە لەکیس چوو

شرۆڤەی ئەم دوایەی ڕۆیتەرز لەبارەی پەیوەندی تورکیا و ڕۆژئاوا پیشان دەدات کە ئەرووپییەکان لە دانیشتنەکانیاندا لەبارەی بابەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ تورکیا باسیان کردووە و لەم نێوەندەداش، بە ڕژدی لەبارەی بابەتی ئۆسمان کاوالا زۆر ورد بوونەتەوە.

ئاژانسی بەریتانی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی تورکیا و ڕۆژئاوا کە هەوڵ دەدەن لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایندا نێوەندەگەری بکەن، لەبەر ڕووداوی پارکی گەزی و سزادانی ئۆسمان کاوالا زیانی بەرکەوتووە.

ڕویتەرز شرۆڤەی کۆمکرێتی لە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی خستوتە ڕوو و لەم شرۆڤەدا باس کراوە کە چاوەڕوانی دەکرێت هەڵوێستی نێوەندگەری تورکیا لە شەڕی ئۆکراین و ڕووسیا ببێتە هۆی گەرم بوونی پەیوەندی ئەنکەرە لەگەڵ ڕۆژئاوادا. واتە، مەرج ئامادە بووە تا شەختەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ڕۆژئاو بتوێتەوە. بەڵام دەرکردنی سزای هەتاهەتایی بۆ کاوالا، هەموو شتێکی تێکدا و دەرفەتی ئاسایی کردنەکەی فەوتاند.

ڕێک لەو ڕۆژەدا کە ئانتۆنیۆ گوترش سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش لە سەفەری بۆ مسکۆ، لەگەڵ ئەردۆغان دیداری کرد و ناوی ئەردۆغانی وەک نێوەندگەری ئاشتی هێنا، بەڵام سزای دادگا هەمووشتی تێک دا و هەمووان زانیان کە ئەردۆغان دەتوانێت لە دەرەوەی سنوورەکانی، خوی وەک نێوەندگەر بناسێنێت بەڵام لەناوخۆدا ڕامیارڤانێکی پاوانخوازە و بەدەسەڵاتە زۆرەکەی، بنەمای جیایی هێزەکان و سەربەخۆیی دەزگای دادی خستە ژێر پێیەوە و داخوازی خۆی بەسەر دادوەر و دادیارەکان دا سەپاند تا دژبەرانی بەهێزی لە گرتووخانەدا بن و خۆر بە چاو نەبینن.

دەستە دەستە کردن سەرەکیترین ناکۆکی نێوان ڕۆژئاوا و تورکیای دژوار کردووە. چونکە سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا زۆرجار لەبارەی ئەم پرسەوە قسەیان کردووە و ئاماژەیان بەم بەڵگانە داوە:

  • تورکیا بەربژێری ئەندامێتی لەیەکێتی ئەورووپادایە بەڵام پێوان و ستانداردە مافزانییەکانی ئەورووپای پەسەند نییەو گرنگایەتی بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەرووپا نادات.
  • تورکیا دەیەوێت لەنێو مەلافەدا بخەوێت. بەم واتایە کە لە چیرۆکی ئۆکراین، پاڵپشتی لە کیێف دەکات و لە دەوری نێوەندگەری دا خۆی دەردەخات، بەلام لە پێناو سەپاندنی گەماروەکان، لایەنی ڕووسی دەگرێت و تەڤلی ئەورووپییەکان نابێت.
  • تورکیا گوێ بە پرسی وەک ئازادی بەیان و مافی ژنان و کەمینەکان نادات.
  • تورکیا لە پرسی قوبرس، هەموو هەنگاو و ڕامیاریەکانی ئەمریکا و ئەورووپا و قوبرس و یۆنانی خستە ژێر پرسیارەوە.
  • تورکیا زۆر جار بە کارتی ۴ ملیۆن پەنابەر و ئاوارە، وەک هەڕەشە لەدژی ئەورووپا کەڵکی وەرگرتووە.

ڕۆژئاوا و دژبەرانی ئەردۆغان

بێگۆمان ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ تورکیا، بریتیەلە بەرچاوگرتنی خاڵی گرنگ لەمەڕ پارتی دەسەڵات و دۆخی دژبەران. ڕاسییەکە ئەمەیە کە ئاکپارتی بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، لە دەستپێکی ڕێگا، پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا هەبوو و باس و خواستی ئاکپارتی بۆ پێشوازی کردن لە بازاری ئازاد، پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا، دەور گێڕان لە نەخشەی ئەمریکایی ڕۆژهەڵاتی ناوین، نەرمی نواندن لەبەرانبەر ڕژیمی سەهیۆنیستی و سەرنج خستنە سەر مفی کەمینەکان و پێوانەکانی دێمۆکراتیکی ئەورووپا، دەورێکی گرنگی لە بەهێزبوون و پەرەسەندنی پەیوەندیەکان هەبوو.

بەڵام ئاکپارتی لەم ۱۰ ساڵەدا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەمانە دوور کەوتووتەوە و بەرەو پاوانخوازی هەنگاوی ناوە. لەئەنجامدا ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان، هەوڵیان داوە تا هێلکەکانیان لە نێو سەوەتەی دژبەراندا کۆ بکەنەوە.

گرنگترین نموونە و بەڵگەی بەرچاوی حەزی ڕۆژئاوا بۆ ڕووخانی ئەردۆغان و پارتەکەی، شەوی کودەتا ناسەرکەوتووەکای ۲۰۱۶ دا بوو. لەو شەوەدا نە ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا و جێگرەکەی بایدن و نە ئەوروپا و ناتۆ بە ڕژدی پاڵپشتیان لە ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی نەکرد.

لەبارودۆخێکدا کە دەوڵەتی ئەردۆغان هەوڵی دەدا لەڕێگای بەکار‌هێنانی کەشێکی نوێ لەهێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، خۆی دووبارە لەڕۆژئاوایەکان نێزیک بکاتەوە، هەم ئەمریکا و هەم وڵاتانی ئەورووپی لەبارەی هاوڕێتی ئەردۆغان، بە حسێب و کتێبەوە هەڵسووکەوت دەکەن. چوونکە لە مەرجی ئاسایی و بە پێی دەرئەنجامەکانی ڕاپرسییەکان پیشان دەدات کە ئەردۆغان تا ۱۳ مانگی دیکە مێوانی کۆشکی سەرۆک کۆماریە.

بۆیە ڕۆژئاوایەکان پێیان باسە کە لەئێستادا لەگەڵ تورکیا لێکبکەن و دانوستاندنێکی زۆر گەرم و گۆڕیش نەبێت و بەس پەیوەندیەکە هەبێت و دواتر گەر دژبەران گەیشتنە دەسەڵات کە ئەرمریکا و ئەرورووپا پاڵپشتیان دەکەن، پیشان بدەن بە ڕووسیا و چین کە تورکیا بەردەوام لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوادا یاری دەکات و ئیشی بە جیهانی ڕۆژهەڵاتەوە نییە.

هەڵوێستی توندی کڵیچدار ئۆغڵوو، ئاکشەنەر، باباجانو  داود ئۆغڵوو و هتد لەبارەی ڕووسیا و چینەوە پیشاندەری ئەم ڕاستییەیە کە ڕامیاری دەرەکی تورکیا لە سەردەمی دوای ئەردۆغان، ڕامیاریەکی بەتەواوی لەسەر بنەمای ڕۆژئاوا دەبێت.

لەکۆتایدا دەبێت بگوترێت، هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی سەهیۆنیستی و وڵاتان و دەوڵەتانی وەک عەرەبستان و میسر و ئەرمەنستان و ئەمارات، کاریگەریەکی گەورەی دەبێت. بەڵام لەبارەی پەیوەندی تورکیا لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوادا ناکرێت وەها بگوترێت. چونکە لەئێستادا، نە تەنیا پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا لە سەردەمی ساردی و وەستان و لەسەر دوو ڕێی دایە، لەبارەی زۆربەی وڵاتە گرنگەکانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپاش، ئەم ڕاستە.

بە پێی سەرنج دائین بە گرنگایەتی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، دەکرێت وەها پێش بینی دەکرێت تا کاتی دەرکەوتنی ئەنجامەکانی کێبەرکێێەکەی داهاتوو، رۆژئاوا بە ڕژدی هەنگاوێک بۆ پەرەسەندوویی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، هەنگاو نانێت.

سەرچاوە: ڕۆیتێرز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب