ئارمانج و ویستی سەرەکی ئەردۆغان لەهێرش بۆ سەر سوریا چییە؟

  • ۲ سال قبل

 

ئەردۆغان و هاوبەشەکەی واتە باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ئەم ڕۆژانە ڕاست و چەپ خەریکی پاساو هێنانەوەن بۆ هێرش بەردنە سەر سوریا.

ئەم دوانە دەڵێت؛ مانەوە و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بەستراوەتەوە بە هێرش بردن بۆ سەر سوریا، چەنکە دەبێت هەرچی زووتر، بەشێوازێکی سەرکوتکرانە، هەڕەشەکانی تێرۆریستی پەکەکە و یەپەگە لە سەرەتاوە لەناو ببەین و ڕێگا نەدەن کە ئەم گرووپانە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ببنە ژێر پرسیارەوە.

جا پرسیار ئەمەیە: ئەمە تا چەندە ڕاستە؟ لە وڵامدا دەبێت پێش هەرشتێک ئاماژە بەمە بدرێت کە بابەتی بوونی پەکەکە لە باکووری سوریا وەها ڕوون و ئاشکرایە کە بە باس و لێکدانەوە نییە، چوونکە جگە لە پەیەدە، باڵی سەربازی ئەم پارتە واتە یەپەگە و هەروەها باڵە تێکەڵاوەکانی دیکەی پەکەکە ناسراو بە هەسەدە، هەر هەموویان عەبدۆڵا ئۆجالانی بەندکراو وەک سەرۆکی خۆیان دەزانن و لە هەموو پرسە ڕامیاری و کارگێڕی و سەربازی دا فەرمان لە سەرکردەکانی پەکەکە وەردەگرن و لەڕێگای هاوکاری و هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریکییەکان، ناوچەیەکیان لە باکووری سوریا خستۆتە ژێر دەسەڵاتیانەوە و تەنانەت سەرچاوەکانی نەوتی ڕمێڵانیشیان بەدەستەوەیە.

ئەمە لەکاتێکدا کە دەوڵەتی سوریا، زۆرجار ڕایگەیاندووە کە ئەم گرووپە، ڕەوا نییە.

ئەم پێشکەیە، بۆیە گرنگە کە نابێت هێرشە دەستێوەردانییەکانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکی سوریا بە ئارمانجی پاڵپشتی لەم گرووپانەوە، پێشل بکات. بەڵکوو پرسی سەرەکی ئەوەیە کە هێرشەکانی تورکیا، لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە، دابینکەری ئاسایشی نەتەوەیی و چاندی جیرانتی، هیچ پاساوێکی نییە و هەوڵ بۆ شەڕ کردن لەگەڵ پەکەکە لەنێو خاکی سوریا، بەس پرۆژەیەکی چەواشەکردنە بۆ شاردنەوەی ئارمانج و ویستە سەرەکییەکانی تورکیا لەنێو خاکی سوریا.

بە واتایەکی سادە و ڕوون، پەکەکە لەسوریا وەک گرووپێکی بەکرێگیراو لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادا ڕوایەتی نییە و ناتوانێت ئەم گرووپە، وەک پارێزوانی خاکی سوریا بزانرێت. بەڵام دەبێت سەرنج بخرێتە سەر ئەم پرسە کە هێرشی تورکیا بۆ باکووری سوریا بە بیانووی شەڕ لە گەڵ پەکەکە بەس قسەیەکی بێ واتا و پووچە.

لایەنگرانی ئەم قسە لەڕاستیدا دەیانەوێت ڕوایەتی بدەنە پاوانخوازی و کردارە ناڕەواکانی ئەردۆغان و دەسدرێژیەکەی بشارنەوە.

کەوا نییە، بۆ خۆی پەکەکە بێ پاڵپشتی ئەمریکا، کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە، چونکە سەرەتا زۆربەی هێزەکانی پەکەکە لەسوریا، گەنج و منداڵی لادێن کە کەمترین پەروەردەی سەربازیان بینیوە و توانی پاراستنیان نییە و دووەم ئەوەی کە دیوارێکی نۆسەد کیلۆمەتری لەسنووری تورکیا و سوریا لەگەڵ دەیان کەلوپەل و خزمەتگوزاری ڕەچاوکردنی ۲۴ کاژێری وشکانی و ئاسمانی، وای کردووە کە پەکەکە هیچ کات نەتوانێت لەنێو خاکی سوریاوە هێرش بکاتە سەر تورکیا.

چەند پرسیاری سادە لەبەرپرسانی تورکیا

لەدرێژەدا بەمەبەستی ڕوون بوونەوەی هۆکاری ئەم هێرشە چەند پرسیار دەورووژێنین.

۱، تورکیا زۆرجار ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوای فورات و لە شاری عەفرین، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و دەبێت کۆتایی بە بوونیان لە عەفرین بهێندرێت.

تورکیا کرداری پێویستی ئەنجام داوە، ڕۆشتە سوریا و عەفرین و دەیان گوندی دەورووبەری داگیر کرد. دواتر دای بەدەستی تورکمەنەکانەوە ناسراو بە لەشکەری سۆڵتان موراد و دژبەرانی عەرەبی گرێدراوی خۆی.

پرسیار: ئێستا کە وەک خۆی دەڵێت، ئاسایش و هەڕەشەی تێرۆریستی ڕواوەتەوە، ئایا تورکیا ئامادەی عەفرین ڕادەستی دەوڵەتی سوریا بکاتەوە یا ئاسایشی بەشێک لە عەفرین بداتە دەستی سوپای دەمشقەوە؟

۲، تورکیا زیاتر لە ۱۲۵ گرووپی چەکداری دژبەری بەشار ئەسدی کۆ کردووتەوە و گرووپێکی بەناوی سوپای ئازادی سوریای پێکهێناوە، هێزێکی نوێ بە ناوێکی ساختەوە.

ئەم گرووپە زیاتر لە ۱۲۰ هەزار هێزە کە چەک و تەقەمەنی و مووچەی مانگانە و خوراک و پێداویستیان لەلایەن ئەردۆغانەوە دابین دەکرێت. ئایا دەوڵەتی تورکیا ئامادەیە لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا، سوپای دژبەرانی سوری هەڵبوەشێنێتەوە و یا واز لەپاڵپشتی کردنیان بێنیت؟

۳، بەرپرسانی تورکیا پێیان وایە کە بۆشایی دەسەڵات و ئاسایش لە باکووری سوریا، بۆتە هۆی ئەوەی کە ناوچە سنووریەکان و سەرچاوە گرنگەکانی سوریا بکەوێتە دەستی پەکەکە.

پرسیار: گەر سوریا لە داهاتوودا کۆنترۆڵی هەموو ناوچە سنووریەکان بەدەستەوە بگرێت، ئایا تورکیا ئامادەیە کە هێزەکانی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە؟

۴، یەکێکی دیکە لەبابەتە گرنگەکان گرێدراوی دابینکردنی ئاسایشی باکووری سوریا ئەوەیە کە تورکیا ئێشتاش بێ بەکارهێنانی هێزی وشکانی و یەکینە زرێپۆشەکانی دەتوانێت ئارمانجەکانی لە قووڵایی خاکی سوریا لەناو ببات.

تا ئێشتا سوپای تورکیا زۆرێک لە فەرماندەکانی پەکەکەی لەسوریا بە تەقەی درۆنەکان کوشتووە.

دوو ڕۆژ پێش ئێشتا لە قامشلوو واتە ناوەندی حەسەکێ، فەرماندەیەکی پلەبەرزی پەکەکە کە وەک جێگری مەزڵووم عەبدی دەناسرێت لەڕێگای درۆنەوە کرایە ئامانج و خۆی و پاسەوانەکەی و شۆفێرەکەی کوژران.

لەچەند نموونەی دیکەدا، تورکیا هێرشی هاوشێوەی لە دەوروبەری کۆبانێ، تل رەفعەت، مەنبێج گرێ سپی و دێرک ئەنجام داوە و بە ئاسانی ئەنجامی وەرگرتوە. پرسیار ئەوەیە: لەمەرجێک دا کە تورکیا دەتوانێت بە ئاسانی لەڕێگای درۆنەوە فەرماندە گرنگەکانی پەکەکە لە نێو خاکی سوریا بکاتە ئامانج، بۆ بە جێگای ئەم شێوازە کەم تێچووە، بژاردەی هەناردنی هێز لەوشکانیەوە هەڵدەبژێرێت؟

۵، لەزۆرێک لە گرووپە ملیشیاکان ناسراو بە سوپای نەتەوی سوری لەژێر دەسەڵات و پاڵپشتی تورکیادا، کەسانێکی توندئاژو هەن کە لەشەڕ و هێرشەکاندا پابەندی هیچ یاسا و ڕێشایەکی سوپاکان نین و کردەوەی تاوانی بەرفرە ئەنجام دەدەن، ئایا تورکیا ئامادەیە کە لە بابەتە پێشووەکان دا و لە هێرشەکانی داهاتوودا، بەرپرسیارتی هەموو ئەو کردەوە تاوانیانەی لە ئەستۆ بگرێت؟

پرسیار و ناکۆکییەکانی سەرەوە، ئەم ڕاستییە پیشان دەدەن کە تورکیا لە سوریا بەدوای داگیرکاری و مانەوەدایە و ئەمانە بەس بۆ چەواشەکردنی بابەتەکەن.

لە وەها مەرجێکدایە کە پەکەکە هێشتا لە ئیراق و باکووری ئێراق کێشەی زۆری بۆ خەڵک ناوەتەوە، لەسوریاش کەشێکی هێناوەتە کایەوە کە بۆتە هۆی پەرەسەندنی حەزی داگیرکاری تورکیا و خەڵکی ستەم لێکراوی سوریا هاوکات، هەم لەلایەن تورکیا و هەم لەلایەن پەکەکەوە لە مەرجێکی دژواردان و ئاسایشیان کەوتووتە مەترسییەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب